٢٥\١١\٢٠١٥
لە
پایزێکدا من ئەوەرم.

شوان
عوسمان
پەلکەکان دەوەرن،
تا دێنە خوارێ،
هەر دەکەون...
خێراتر خۆیان لێ دەبارێ،
هەروەکو من و رۆژەکانی خۆم..
کە بە خوڕ دەوەرن،
بە پەلە لێم دەکەون..
ئەوان دەڕۆن و بەر دەبنەوە،
تا دەکەون زیاتر لەپێ دەبن...
ئەوان چۆن دڵیان خۆش بێت،
بە وەران و
دەست لێکبەردانێک لە رۆح..
بەڵام ئەوەی بەختەوەریان دەکات بۆنی خاکە،
بەرلەوەی بمرن،
بە تاسەوە خاک بۆن دەکەن،
خاک بۆنی رۆحیان دەکات...
من کە ئەڕۆم،
لە هەناسەی دایکم دوور ئەکەومەوە،
دەست هەر لەو نا،
لە خاک و لە نیشتیمانیشم بەر ئەدەم..
چ وەرزێکە کۆچی ئەو وەرزە،
زەردە..
هەمیشە فەسلێکی هەمیشەیی منە و
دووبارە زەردم دەکاتەوە..
هەرچەند دوور ئەکەومەوە فرسەخێک،
قەدەرم لەگەل خاکدا،
دوو فرسەخ گەورەتر دەبێت...
لە دوورەوە بۆنی خاکم بۆ دێ،
ناتوانم ئاوڕ نەدەمەوە..
من زیاتر بە خەزانەکانی نیشتیمانەوە ئەوەرم،
نەک بە قەدەرەکانی خۆم..
ئەوەی لە غەریبی دا،
بێ نیشتیمان و بێ خاک و بێ دایک بێ،
هەرجارێک بوەرێ دووجار دەوەرێ،
سێجار تەپەی دێت،
تا لەپڕ،
دواجار بەدەم دوا تەپەدا،
بە یەئسێکی رەنگی مردنەوە،
دوور بە دوور دەڕوانێت و
دەمرێت...
پایزی
٢٠١٥
ماڵپهڕی
شوان عوسمان
|