په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٩\٢٠١٢

لە پێناو بەرگرتن لە دڕندەیی دژ بە مێینە.

 

بۆ /
- حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- کەناڵەکانی راگەیاندن.


زۆر جار بە هۆی هەوڵی خۆسوتاندن، کوشتن و خنکاندن بە گاز یان بە بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە حەب، قوربانیان لە نەخۆشخانەکان وەردەگیرین. لەم حاڵەتانە کەسوکاری قوربانییەکان هەوڵدەدەن راستی و هۆکاری کارەساتەکە بشارنەوە، بۆ نموونە دەڵێن (تەباخەکە گڕی گرت...غازی بتلەکە بەربوو).


لەپێناو بەرگرتن لە دڕندەیی دژ بە مێینە، ئێمە وەک رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، یاساناس رێکخراوی ژنان، رۆشنبیر، رۆژنامەنووس و هونەرمەند و کەسایەتی شاری خانەقین، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین:


١- لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان لێژنەیەک پێکبهێنرێت لە پزیشک، نوێنەری رێکخراوەکانی دژ بە توندوتیژیی، نوێنەری رێکخراوی ژن و ئافرەتان، دەرونناس، پۆلیس، ئاسایش و لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری هەوڵەکە بکەن و بۆ رای گشتی بڵاوی بکەنەوە.
٢- ئەم لێژنە لێکۆڵینەوە لە بارەی رووداوەکان بکات.
٣- ئەم لێژنەیە بڕیار لەسەر دەرچوون یان مانەوە قوربانیان لە نەخۆشخانە یان بڕیار لەسەر پاراستنی لە یەکێک لە سەنتەرەکانی پاراستنی قوربانیانی توندوتیژیی، نەک تەنها پزیشک.


١. لێژنەی بەرگریکردن لەبەرژەوەندییە گشتییەکان
٢. تاھر خەلیل (قازی خانەنشین)
٣. ئەزھار ئەحمەد(داواکاری گشتی لە دادی خانەقین)
٤. سەنتەری راگەیاندن و رووناکبیری ژنان لە خانەقین
٥. زەینەب ئەرکەوازی
٦. یەکێتی ژنانی کوردستان
٧. مەھاباد سلیمان سەلمان
٨. د. سەرمەد ئیبراھیم
٩. د. رابیعە عەباس
١٠. سۆران عەلی(بەرێوبەری شارەوانی خانەقین)
١١. بزووتنەوەی گۆڕان لە خانەقین
١٢. ریکخراوی ورود خانەقین
١٣. یەکێتی گشتی سەندیکای کرێکارانی کوردستان،
١٤. یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان،
١٥. یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان
١٦. یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
١٧. یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان
١٨. یەکێتی جوتیارانی کوردستان
١٩. یەکێتی ئەندازیارانی کشتوکاڵ
٢٠. یەکێتی ھونەرمەندانی کوردستان
٢١. یەکێتی وێنەگرانی کوردستان
٢٢. یەکێتی ئابووری ناسانی کوردستان
٢٣. کۆمەڵەی کیما وفیزیاکان
٢٤. کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشین
٢٥. کۆمەڵەی جیلۆجی کوردستان
٢٦. کۆمەڵەی کاسبکارانی کوردستان
٢٧. کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی
٢٨. کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
٢٩. کۆمەڵەی تەلاسیما و ھیموفیا
٣٠. کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروون ناسان
٣١. سەندیکای ھونەری کشتوکاڵی
٣٢. سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی
٣٣. سەندیکای بایلۆجی کوردستان
٣٤. سەندیکای تەکنیککارانی کوردستان
٣٥. سەنتەری لاوانی خانەقین
٣٦. لێژنەی پزیشکانی فیتەرنەری
٣٧. لێژنەی پزیشکان
٣٨. سەندیکای ژمێریاران
٣٩. سەندیکای پارێزەرانی خانەقین
٤٠. خانەی پاراستنی ژنان
٤١. کۆمەڵەی کەمئەندامانی خانەقین
٤٢. کۆمەڵەی خەونی مناڵان
٤٣. کۆمەڵەی رووناکبیری سەلام
٤٤. رێکخراوی سەلام
٤٥. رێکخراوی کەڵات بۆ فریاکەوتنی مرۆیی
٤٦. کۆمەڵەی روناکبیری و بەخش خزمەتگوزاری
٤٧. سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی
٤٨. کۆمەڵەی بەرگری لە ئاوارەکانی خانەقین
٤٩. رێکخراوی وەند خێروازی
٥٠. رێکخراوی ئیبتھال بۆ مافی مرۆڤ
٥١. رێکخراوی ئەمەل مرۆیی
٥٢. رێکخراوی کەنزی مرۆیی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک