١٧\١٠\٢٠١٠
له‌پێناو داڕشتنی (میکانیزمی هه‌ڵسوڕان)ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستییدا.
ئامانج پیرۆت
- بەشی یەکەم -
پێشه‌کی.
به‌وپێیه‌ی ئه‌م باسه ئه‌ڵقه‌یه‌که له‌و زنجیره باسه‌ی* که له
ماوه‌ی ڕابردودا سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی بڵاوم کردوه‌ته‌وه،
به‌پێویستی ده‌زانم له چه‌ند خاڵێکدا، ئه‌و ڕاوبۆچونانه وه‌بیر خوێنه‌ران
بێنمه‌وه، که په‌یوه‌ندی ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ باسه‌کانی تردا و زه‌روره‌ته‌که‌ی
ڕوون ده‌که‌نه‌وه:
یه‌که‌م: بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی توانیویه‌تی ئاسۆ و ئامانجی کۆتایی خۆی
له هه‌ر کات و سه‌رده‌مێکی تر زیاتر ڕۆشن بکاته‌وه و له‌ژێر داروپه‌ردووه
مێژوویی و تیۆری یه‌کان ده‌ریبکێشێت و ( سۆسیالیزم) ه‌که‌ی خۆی له
سۆسیالیزمی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی تر جیابکاته‌وه و هیچ جۆره ته‌نازولێکی
له‌سه‌ر نه‌کات و کردویه‌تیه پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر جۆره
جموجوڵ و بزوتنه‌ویه‌کی تر و سه‌رچاوه و بڕیارده‌ری چۆنێتی داڕشتنی په‌یوه‌ندیه‌کانی
خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌کانی تردا.
دووه‌م: بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی توانیویه‌تی حه‌ساسیه‌تێکی به‌رزی به‌رامبه‌ر
بزوتنه‌وه‌کانی تر و چین و توێژه‌کانی تر هه‌بێت و له هه‌ر به‌رگێکدا
بن، ده‌توانێت زۆر به خێرایی بیانناسێته‌وه و ئامانجه چینایه‌تی یه(گشتی)
یه‌کانیان ده‌ربخات و سنوربه‌ندیه چینایه‌تی یه(گشتی) یه‌کانی خۆی له‌به‌رامبه‌ریاندا
ڕابگه‌یه‌نێت.
سێیه‌م: بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی توانیویه‌تی به‌و ڕاده‌یه‌ی که ئاسۆ
ڕوونی و تایبه‌ت بوونی ئامانج‌و حه‌ساسیه‌تی چینایه‌تی گشتی به بزوتنه‌وه‌یه‌کی
ده‌به‌خشێت، حزوری چینایه‌تی و سیاسی و ڕێکخراوه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت
و هه‌ر ئێستا خاوه‌نی سه‌دان کادر و هه‌ڵسوڕاوی ناسراوه. چواره‌م:
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی هێشتا له په‌راوێزی شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دایه
و نه‌ک هه‌ر وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کاریگه‌ر بۆ به‌دیهێنانی
سۆسیالیزمه ڕۆشن و جیاوازه‌که‌ی ده‌وری نیه، به‌ڵکو نه‌شیتوانیوه له
گه‌رمه‌ی ئه‌و ململانێ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کاندا ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی تایبه‌تی
خۆیشی به‌سه‌ریاندا زاڵ بکا و له‌ژێر کۆنترۆڵ و ئیحتواکردنی بزوتنه‌وه‌ی
چین و توێژه‌کانی تر ڕزگاریان بکات.
پێنجه‌م: ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمۆنیستی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆی
کاریگه‌ر له گۆڕه‌پانی ململانێی چینایه‌تی کوردستاندا، له گره‌وی زاڵ
کردنی هیچکام له‌و ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی و میکانیزمی هه‌ڵسوڕان و
تاکتیکانه‌دا نی یه، که له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌ی تا ئێستا بۆ هه‌ر
یه‌که له بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و جیهان و کوردستان بنیات نراون! به‌ڵکو
که‌وتوه‌ته گره‌وی ده‌سڕاگه‌یشتن به میکانیزمێکی ڕۆشنی هه‌ڵسوڕانه‌وه(
چ له ئاستی بزوتنه‌وه‌که خۆیدا و چ له ئاستی کۆمه‌ڵگادا) و له باری
گشتیدا، جیاوازه له‌و میکانیزمه‌ی که له سه‌رده‌می پێش شکستی شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ر و دوو ده‌یه‌ی پێشوشدا هه‌بووه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له خوێندنه‌وه‌یه‌یه‌کی
زانستی بۆ هه‌ریه‌که له بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و وه‌زعیه‌تی کوردستان
و عێراقه‌وه، هه‌ڵده‌هێنجرێت.
شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر ئامانج و مه‌به‌ستێکی سه‌ره‌کی له‌و خوێندنه‌وه‌ی که
پێشتر بۆ بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی خستومه‌ته ڕوو، ئه‌وه بوو بێت که
چۆنێتی هه‌ڵسوڕانی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له ئاستی خۆیدا، له‌ژێر
داروپه‌ردووی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ده‌ربکێشێت، ئه‌وا ده‌رکێشانی
میکانیزمی هه‌ڵسوڕانی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له ژێر ئه‌و داروپه‌ردوه
و ده‌سڕاگه‌یشتن به چۆنێتی هه‌ڵسوڕانی بزوتنه‌وه‌که له ئاستی کۆمه‌ڵگای
هه‌ر جوگرافیایه‌کی دیاریکراودا، پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌کی تازه و
ڕۆشنه‌وه هه‌یه بۆ وه‌زعیه‌تی ئێستای دنیا و ئه‌و جوگرافیایه.
بنه‌ما و ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی له خوێندنه‌وه‌یه‌کی وادا، ته‌نیا ده‌توانێت
ئه‌و ئاڵوگۆره ئابوری و سیاسی یانه بێت که له‌ناو ئاڵوگۆڕه جیهانیه‌که‌دا
به‌سه‌ر هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراودا هاتوه و کاریگه‌ری جددی له‌سه‌ر
په‌یوه‌ندی چین و توێژه‌کان له به‌رامبه‌ر یه‌کتر و له‌ناو خۆیاندا هه‌یه.
من لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م سه‌ره‌تا ئه‌و ئاڵوگۆڕانه به‌شێوه‌یه‌کی
چڕ‌وپڕ و لێکهه‌ڵکێشراو بخه‌مه ڕوو و دواتریش به‌شێکی گرنگی ئه‌و
چۆنێتی هه‌ڵسوڕانه ئیستنتاج ده‌که‌م که وجودی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی
وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و کاریگه‌ر ته‌کمیله ده‌کات
و نیشانی ده‌دات. به‌ڵام وای به باش ده‌زانم به‌ر له خستنه ڕووی
باسه‌که ئاماژه به هه‌ندێک تێبینی بکه‌م، که ده‌توانن هه‌م سه‌رنجی
خوێنه‌ر بخه‌نه سه‌ر هه‌ندێک ئه‌حکامی وا، که به‌ڵگه‌کانی سه‌لماندنیان
له بیره‌وه‌ری و زانیاری یه‌کانی زۆربه‌ماندا هه‌ن و هه‌م بڕێک له
دورودرێژی و ئاڵۆزی باسه‌که‌ش که‌م ده‌که‌نه‌وه:
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م باسه.
1. له‌م باسه‌دا شه‌پۆله‌کانی گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆژی له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا(
ئه‌وه‌ی که به کۆندراتیف** ناسراوه) وه‌ک یه‌کێک له فاکته‌ره
گرنگه بابه‌تی یه‌کان، جێی بایه‌خێکی تایبه‌تن و سه‌رهه‌ڵدان و جێگیر
بوونیان وه‌ک یه‌کێک له شانسه بابه‌تی یه‌کانی چینی سه‌رمایه‌دار بۆ
سست کردن و دوورخستنه‌وه‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار داده‌نێت و
به پێچه‌وانه‌شه‌وه، دواکه‌وتنی وه‌ک بێبه‌ش بوونی چینی سه‌رمایه‌دار
له‌و شانسه داده‌نێت و به هه‌لێکی زێڕینی بابه‌تی داده‌نێت بۆ شۆڕشی
سۆسیالیستی.
2. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی و ئێستایی باسه‌که،
بریتی یه له ده‌سڕاگه‌یشتنی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی به میکانیزمێکی
هه‌ڵسوڕانی کۆمۆنیستی له کوردستاندا، به‌ڵام چڕ کردنه‌وه‌ی باسه‌که و
فراوان کردنی جوگرافیاکه‌ی له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه فه‌رز بوه، له‌وانه:
ـ خه‌سڵه‌تی سه‌رمایه‌ی جیهانی و په‌یوه‌ندیه‌کانی به سه‌رمایه‌ی
جوگرافیا جیاجیاکانه‌وه، وای کردوه ئیتر تایبه‌تمه‌ندیه واقعی و بنه‌ڕه‌تیه‌کانی
سه‌رمایه ئه‌وه‌نده زاڵ بن و ئه‌وه‌نده ده‌ربکه‌ون که کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی
کۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت هه‌واڵه‌کانیش ئه‌وه‌نده له‌یه‌ک بچن، که:
ـ بۆ سه‌لماندنی حوکمه‌کان و ڕاوبۆچونه‌کان، به‌ڵگه‌ی زیاتر بکه‌ونه
به‌رده‌ست.
ـ ئێمه له‌وه دڵنیا بکات، که ئیتر چین و توێژه‌کانی جوگرافیایه‌کی
فراوان له‌سه‌ر چه‌ندین مه‌سایلی زۆر له‌یه‌کچوو که‌وتونه‌ته به‌رامبه‌ر
یه‌ک و ئه‌گه‌ر تا ئێستا چۆنێتی یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه‌ی مامه‌ڵه‌ی چین و
توێژه چه‌وساوه‌کانمان له یه‌کێک له‌و جوگرافیانه‌دا نه‌بینێت، تا
بکرێن به ده‌رس و هه‌ر چه‌ند مانگ دوای ئه‌وه له جوگرافیایه‌کی تر
به‌ده‌سته‌وه بگیرێن، ئه‌وا موتابه‌عه کردنی چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی چین و
توێژه سه‌رکه‌وتوه‌کان( به ده‌سڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنه‌وه) له
جوگرافیا جیاوازه‌کاندا ده‌توانێت زۆر به ساده‌یی هه‌م ئه‌وه‌مان
نیشان بدات که مامه‌ڵه کردنه‌کانی ئه‌وان چه‌ند له‌یه‌ک ده‌چن و هه‌م
ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رده‌خات که ئه‌گه‌ر چین و توێژه چه‌وساوه‌کانی یه‌کێک
له‌م جوگرافیایانه بتوانن له یه‌کێک له‌و کێشه و مه‌یدانانه‌دا سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌ست بێنن چه‌ند زوو ده‌توانرێت له جوگرافیایه‌کی تردا به‌ده‌سته‌وه
بگیرێت!
3. له‌م باسه‌دا زیاتر ته‌رکیز خراوه‌ته سه‌ر ململانێی به‌شه‌کانی سه‌رمایه
و بۆ نیشاندان و ڕوونکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نوێنه‌رانی به‌شه‌کانی سه‌رمایه
به یه‌کتر و به کۆمه‌ڵگاوه، سوود له‌و زاراوانه وه‌رده‌گیرێت که
په‌یوه‌ندی ئه‌م به‌شانه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌کانی سایکڵی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داریدا ده‌رده‌خه‌ن( که سه‌ره‌تا پێویستی به که‌ڵه‌که
کردنی سه‌رمایه و دواتریش پێویستی به وه‌به‌رهێنانیه‌تی). ناونانی به‌شه‌کانی
سه‌رمایه لێره‌دا به‌پێی کارکردنی به‌شه‌کانی سه‌رمایه له بوارێکی
تایبه‌تی به‌رهه‌مهێناندا وه‌یان به‌پێی جوگرافیا و نه‌ته‌وه‌کان نی یه،
به‌ڵکو به‌پێی ده‌وربینینی ئه‌و به‌شه‌یه له ڕه‌وه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داریدا( له قۆناغێکی گوزاردا) و لێره‌شه‌وه هه‌ر به‌شه هه‌ڵگری
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی قۆناغه‌کان ده‌بێت و هه‌ریه‌که‌یان ناوی قۆناغه‌که
هه‌ڵده‌گرێت. ئه‌مه‌شم بۆیه کرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له لایه‌که‌وه
ساده‌تر و ڕۆشنتر مانای چه‌وسێنه‌رانه‌ی سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری(
له هه‌ر قۆناغ و شکڵ و شێوازێکدا بێت) و ماهیه‌تی دژی ئینسانی و دژی
کرێکاری سه‌رجه‌م به‌شه جۆراوجۆره‌کانی سه‌رمایه‌ش بخه‌مه‌ڕوو و له‌لایه‌کی
تریشه‌وه بتوانم له بازنه‌یه‌کی دیاریکراوتردا پێداویستی و جموجوڵ و
په‌یوه‌ندیه‌کانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان( له‌گه‌ڵ یه‌کتر و له‌ناو
خۆیاندا ببینم) چونکه سه‌رنج خستنه سه‌ر ڕه‌وه‌ندی به‌رهه‌مهێنان له
کۆمه‌ڵگادا و ورده‌کاریه‌کانی، ده‌توانێت ببێته مایه‌ی زۆرترین به‌ڵگه‌ی
ناسین و ناساندن و له‌هه‌مان کاتدا ڕێنوێنی دروست بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی، که ده‌توانین وه‌ک سه‌رنج خستنه سه‌ر شه‌مه‌نه‌فه‌رێک
به‌راوردی بکه‌ین، که له ڕۆشتنیدا زیاترین زانیاری ڕاست و دروست ده‌دات،
تا ئه‌وه‌ی که سه‌رنج بخرێته سه‌ر سێبه‌ره‌که‌ی.
4. ئه‌م باسه له‌و حوکمه گشتیه واوه‌تر ده‌چێت که سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی
به‌شه‌کانی سه‌رمایه ئامانجێکی گشتی هاوبه‌شیان هه‌یه‌و ته‌نیا به‌وه‌نده
ئیکتیفا بکات، که بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له به‌رامبه‌ریاندا
میکانیزمی هه‌ڵسوڕانی خۆی له ڕسوا کردنی ئامانجه‌که‌ی ئه‌وان و پیاهه‌ڵدان
و ڕوونکردنه‌وه و ڕه‌وا بوونی ئامانجه‌که‌ی خۆیدا بنوێنێت( که ئێستا
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی مامه‌ڵه‌ی پێده‌کات) به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌دات له مه‌یدانه‌کانی
ململانێدا ئامانجه جیاواز و تایبه‌ته‌کانیشیان دیاری بکات و بزانرێت چ
ناکۆکی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌یه‌و مه‌یدانه‌کانی
ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وانه چین تا بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له ئه‌سنای ئه‌و
کار و هه‌ڵسوڕان و پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌واندا( له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا)
چۆنێتی مامه‌ڵه کردن ئیستنتاج بکات و پێداویستیه‌کانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان
فه‌راهه‌م بکات. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین که مه‌سه‌له‌که ته‌نیا ئه‌وه
نی یه که ئه‌وان له ئامانجه‌کانی خۆیاندا بۆ چینی کرێکار ده‌گه‌ڕێن
تا ببێته ئامراز و یارمه‌تیده‌ر بۆ به‌دیهێنانیان، به‌ڵکو ئه‌وه‌شه
که چینی کرێکار له ململانێکانی ئه‌واندا بۆ ئامانجه‌کانی خۆی ده‌گه‌ڕێت
و له مه‌یدانه‌کانی ململانێی ئه‌واندا، به‌رگی وه‌همه‌کان ده‌چنه سه‌ر
مه‌سایل و چه‌که واقعی یه‌کان و زاڵ ده‌بن! به ڕاده‌یه‌ک که به‌شێک
له کرێکارانیان ئاراسته‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی خۆیان کردوه و ئیتر ئه‌وان
به بانگه‌واز نایه‌نه‌وه ڕیزه‌کانی خۆیان و ناوه‌ڕۆکه‌کان ناناسنه‌وه:
ئازادی، خزمه‌تگوزاری گشتی، عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ره‌وه‌ری یاسا،
ده‌سپاکی، ڕێکخراوبوون، که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو،... هه‌موو ئه‌مانه
به‌ر له‌وه‌ی پارێزه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری وه‌ک (کڵاو) به‌کاریان
بێنن، له‌ناو چینه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کاندا (سه‌ر) یش هه‌یه
چاوه‌ڕێیانه و له ژیانی واقعی ئه‌واندا هه‌ر یه‌که له‌و وشانه مانا
و بایه‌خی خۆی هه‌یه و کاتێک نوێنه‌رانی چین و توێژه‌کانی تر ده‌یانکه‌ن
به ئاڵای ململانێکانی خۆیان له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کانی تردا، وه‌ڵام(
به‌ڵام کاریکاتێری) به پێداویستیه واقعیه‌کانی ژیان و خه‌باتی چین و
توێژه چه‌وساوه‌کان ده‌ده‌نه‌وه!
5. ئه‌م باسه هیچ کاتێک بۆ ئه‌وه نی یه، که پشتیوانی به‌شێکی سه‌رمایه
وه‌یان نوێنه‌ره‌کانی بکرێت، به‌ڵام کاتێک که ئه‌و ناکۆکی یه بوبێته
واقعیه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیعلامی و کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه
ناڕازیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و چینی کریکار هه‌بێت، ئیتر ناکرێت بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی نه‌خشه و پلانی وردی نه‌بێت بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیدا.
6. هیچ به‌شێکی سه‌رمایه ململانێی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی به‌بێ هه‌وڵدان
بۆ ڕاکێشانی چینی کرێکار‌و توێژه به‌شخوراوه‌کان، بۆ ناو ململانێکه
ناباته پێش. ئه‌وان به‌پێی ته‌رازووی هێزی ئه‌و چین و توێژانه و هه‌ڵسوڕاوه‌کانیان،
له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کاندا سیاسه‌تی کۆنترۆڵ کردن یا سازش کردن
پیاده ده‌که‌ن. واته ده‌سنیشانکردنی چۆنێتی مامه‌ڵه کردنی بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی چین و توێژه‌کانی تر( به‌تایبه‌تی له‌و
مه‌یدانانه‌ی که ناچارن کاریان تیادا بکه‌ن تا خۆیان به‌هێزتر بکه‌ن)یه‌کێکه
له پێداویستی یه گرنگه‌کانی به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و
لاوازکردنی به‌شه‌کانی تر و ناچار کردنیان به سازشی زیاتر.
7. ئه‌م باسه ده‌توانێت به‌شێک له‌و مانا جه‌وهه‌ری یه ڕونبکاته‌وه،
که بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی وه‌ک خاوه‌نی کۆمه‌ڵگا هه‌یه‌تی و ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش
بخاته ڕوو، که بزوتنه‌وه‌که بۆ گۆڕینی سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگا به ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی.
8. ده‌توانم لێره‌شدا ئه‌وه دوباره بکه‌مه‌وه، که ئه‌م باسه‌ش وه‌ک
سه‌رجه‌م نوسینه‌کانی تر په‌له په‌لی یان پێوه دیاره. هه‌ر که‌سیش
بیه‌وێت بنه‌ما و هۆکاره‌کانی ئه‌م په‌له کردنه بزانێت، ئه‌وا به
ڕاشکاوانه ئاماژه به‌م خاڵانه بکه‌م:
ا. ئه‌م قسه‌وباسانه به پێویست ده‌زانم (دڵنیام زۆر که‌سی تریش بۆیان
گرنگه) له‌به‌ر ئه‌وه به ده‌نگی به‌رز ڕایان ده‌گه‌یه‌نم و چاوه‌ڕوانی
به‌ده‌نگه‌وه هاتن و هاوکاری و هاوبه‌شی ئه‌وانیش ده‌که‌م.
ب. من له‌م قسه‌وباسانه‌دا، لانی که‌م شێوازێکی هه‌ڵسوڕانێکی دیراسه‌کراو
بۆ خۆم داده‌ڕێژم، که ده‌توانم جددی تر و کاریگه‌رتر بۆ به‌هێزکردنی
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و ده‌سکه‌وته‌کانی تا ئێستایی و ده‌وربینینی هه‌ڵبسوڕێم.
ج. به‌ڕاده‌یه‌ک له‌وه دڵنیام، که هاوبه‌شی کردنم له بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستیدا، هیچ مه‌به‌ستێکی شه‌خسی له پشتیه‌وه نیه، که به‌ر له‌وه‌ی
بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که زیانی که‌موکورتیه‌کانی باسه‌کان له‌سه‌ر مه‌وقعیه‌تی
خۆم له بزوتنه‌وه‌که‌دا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک باسه‌که‌م دوا بخات،
قازانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌که هانم ده‌دات په‌له بکه‌م.
د. له چه‌ندین ڕوه‌وه ئه‌م نه‌سله له کۆمۆنیسته‌کان له به‌رامبه‌ر
ته‌حه‌دادا ده‌بینمه‌وه، که دڵنیام ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌کی نزیکدا،
نه‌بن به عونسری ته‌کمیله کردن و به‌جه‌سته‌کردنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمۆنیستی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و کاریگه‌ر، باجه تایبه‌ته‌کانی په‌راوێز
که‌وتنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م نه‌سله له کۆمۆنیسته‌کان که‌م
نابێت! له‌مه‌ش زیاتر لانی که‌م ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له زه‌خیره‌یه‌کی
ده‌وڵه‌مه‌ندی چه‌ند ده‌هه‌یی بێبه‌ش ده‌بێت.
ئاڵوگۆڕه ئابوری یه‌کان.
1. له ئاستی جیهاندا.
گرفته ئابوری یه‌کانی سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنان له جیهاندا به گشتی
و له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا به‌تایبه‌تی، زۆر له‌وه زیاتر و گه‌وره‌ترن
که تا ئێستا بینیومانن و بیستومانن، چونکه:
ا. ئه‌گه‌ر به درێژایی ته‌مه‌نی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و تا ئێستا(
وه‌یان وردتر بڵێم تا ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان) له ئاستی به‌رهه‌مهێناندا
تایبه‌تمه‌ندی یه‌کی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌وه بووبێت که هه‌ر چه‌ند
ده‌یه جارێک گوژمێکی وای وه‌رگرتبێت که ژیان ئاسانتر و هه‌رزانتر
بوبێت (بڕوانه وێنه‌ی1، وه لانی که‌م هه‌ر چل په‌نجا ساڵێک قۆناغیکی
نوێ سه‌ری هه‌ڵدابێت، ئه‌وا له‌م سه‌رده‌می خێرایی یه‌دا بۆ دوو ده‌یه
ده‌چێت( له‌دوای قۆناغی زانیاری و گه‌یاندن) ئاژامه‌ی هیچ قۆناغێکی تر
ده‌رنه‌که‌وتووه که بتوانێت ژیان ئاسانتر و هه‌رزانتر بکات! ئه‌مه
له‌کاتێکدا که ئه‌گه‌ر به مێژووی ته‌کنه‌لۆژیا و به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا
بچینه‌وه، تێبینی ئه‌وه ده‌که‌ین که پێشتر وه‌یان لانی که‌م له
ناوه‌ڕاستی ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو قۆناغدا ئاژامه‌کانی قۆناغی دواتر ده‌رکه‌وتووه.

وێنه‌ی 1: قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رمایه‌داری
ب ـ نه‌مانی جیاوازی یه گه‌وره‌کانی نێوان ناوه‌ند( وڵاته گه‌وره
پێشه‌سازی یه‌کان) و په‌راوێز ( وڵاته دواکه‌وتوه‌کان و نیمچه پێشکه‌وتوه‌کان)
به‌هۆی باڵاده‌ستی سه‌رمایه‌ی مالی و ئاسانی گواستنه‌وه‌ی ته‌کنه‌لۆژیا
و زانسته تازه‌کان( که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیای کۆندا،
بچوکتر و وردتر و قابیلی تێگه‌یشتن و فێربوونی زیاترن) و ئاسانکاری یه‌کانی
په‌یوه‌ندی و گواستنه‌وه‌وه، به‌دی هاتووه.
ج ـ زاڵ بوونی که‌م تا زۆر( وه‌یان ململانێی سه‌رسه‌ختانه) ی پیرۆزی و
حورمه‌تی (سه‌رمایه) له سه‌راسه‌ری جیهاندا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سنووره
قه‌ومی و جوگرافیه‌کاندا. ئه‌مڕۆ که‌م ده‌سڵاتی دنیا هه‌یه به‌کرده‌وه
بواری بۆ سه‌رمایه‌ی جیهانی نه‌کردبێته‌وه و به شانازی یه‌وه باسی
بڕی وه‌به‌رهێنانه‌که‌ی له ناو وڵات‌دا نه‌کات و یاسای بۆ دانه‌نێت و
ئاسانکاری بۆ نه‌کات.
د ـ وه‌ک به‌ره‌نجامێکی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، کۆمپانیا گه‌وره‌کانی
دنیا و نوێنه‌ره سیاسی یه‌کانیان ناچار بون و له‌هه‌مان کاتدا
توانیشیان به دوو ئاراسته‌دا په‌له‌قاژێ بکه‌ن:
ئاراسته‌ی یه‌که‌م: په‌نا بۆ فشارێکی هه‌مه لایه‌نه ببه‌ن له دژی
چینی کرێکار و ته‌نانه‌ت توێژه‌کانی ناوه‌ڕاستیش له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا
، به‌و ئومێده‌ی که بتوانن به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و
چین و توێژانه تا ئه‌و ئاسته دابه‌زێنن، که وه‌به‌رهێنان له بواره
کۆنه‌کاندا شانسی زاڵبوونی به‌سه‌ر یاسای دابه‌زینی ڕێژه‌ی قازانجدا
زیاتر و زه‌مانه‌ت تر بکات وه‌یان زه‌مینه‌یه‌کی جێمتمانه بۆ گوژمێکی
تری ته‌کنه‌لۆژی خۆش بکات.
ماناکانی ئه‌م هێرشانه، هه‌ر ئێستا له سه‌رجه‌م وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا،
له شێوه‌ی بێکار کردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی
کرێ و زیادکردنی سه‌عاتی کار و زیادکردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و گرانی
و سنووردار کردنی خوێندنی زانکۆ بۆ مناڵانی چین و توێژه که‌م ده‌رامه‌ته‌کان
و بڕیاری ئاشکرای سیاسه‌تی سک هه‌ڵگوشین و که‌مکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری
یه گشتی یه‌کان و زیاتر کردنی باج و ته‌نانه‌ت پشتیوانی کردنی ئاشکرا
و ده‌سئاوه‌ڵاکردنی دین و کولتوره دژی ئینسانی یه‌کاندا ده‌بینرێت.
ئاراسته‌ی دووه‌م: به‌دوای ئه‌و شوێنانه‌دا بگه‌ڕێن، که وه‌به‌رهێنان
له بواره کۆنه‌کاندا، مه‌رامه‌کانیان بۆ به‌دی بێنێت. یه‌کێک له‌و
ناوچانه‌ش ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
2. له ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و ناچاری یانه‌ی سه‌رمایه‌ی جیهانی و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
نوێنه‌ره سیاسی یه‌کانیاندا، له زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا،
چینێکی سه‌رمایه‌داری ناوخۆیی دروست بووه، که به‌رهه‌م و زاده‌ی گه‌شه
کردن و به‌هێز بوونی سه‌رمایه‌ی ناوخۆیی ئه‌م وڵاتانه‌یه( دوای
ساڵانێک له زه‌مینه خۆشکردنی دیکتاتۆریانه و مافیایی یانه‌ی هێزه
ورده‌بۆرژ‌وا ناسیۆنالیستی و دینی یه‌کان و چه‌سپاندنی سه‌رمایه‌داری
ده‌وڵه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ری چینی کرێکار و توێژه زه‌حمه‌تکێشه‌کان)
و خه‌ریکه ڕۆژ به ڕۆژ له ڕێگای سه‌رمایه‌که‌یه‌وه زیاتر و زیاتر ده‌ست
ده‌گرێت به‌سه‌ر بواره‌کانی وه‌به‌رهێناندا و که‌م تا زۆر لێره‌وله‌وێ
ئه‌و بازنه فکری و سیاسی و کولتوری یانه تێکده‌شکێنێت، که پێشتر زه‌روره‌ته
ئابوری یه‌کانی سه‌رمایه‌ی جیهانی( هه‌بوونی ناوه‌ند و په‌راوێز) و له‌هه‌مان
کاتدا لاوازی چینی سه‌رمایه‌داری ئه‌م وڵاتانه و هه‌بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی
جیهانی و ناوخۆیی( که کۆسپی ده‌خسته سه‌ر ڕێی ده‌سڵاتی ئابووری و
سیاسی و ڕاسته‌وخۆی ئه‌م چینه) دایانسه‌پاندبوو.
پرۆسه‌کانی خه‌سخه‌سه( فرۆشتنی موڵکه ده‌وڵه‌تی یه‌کان به که‌رتی
تایبه‌ت) و تاڵان کردنی موڵک‌و سامانه‌کانی ده‌وڵه‌ت، له هه‌ریه‌که له
میسر و تورکیا و ئێران و عێراق و کوردستان و دروستبوونی هه‌زاران
کۆمپانیا و بانک و کارگه و زانکۆ و قوتابخانه، که سه‌ر به که‌رتی
تایبه‌تن و له جموجوڵ‌و حورمه‌تێکی سه‌روو نه‌ته‌وایه‌تی و سنووربه‌زێنانه
به‌هره‌مه‌ندن، شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنی چینێکی سه‌رمایه‌داری به‌هێز
ده‌ده‌ن له‌م وڵاتانه‌دا.
3. له کوردستاندا.
له کوردستانیشدا( قۆناغی مافیایی) بۆ که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه( له
ڕێگای تاڵان کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگاوه) گه‌یشتوه‌ته ئه‌و
ئه‌نجامه‌ی که چینێکی ده‌وڵه‌مه‌ند( له سه‌رمایه‌داران و مافیا پاره
داره‌کان) پێکهاتوه. ئێستا ئه‌و چینه بوه‌ته هێزێکی ئابوری به‌هێز و
به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و نیمچه سه‌ربه‌خۆ له ئاستی کوردستان و
ناوچه‌که و جیهاندا هه‌ڵده‌سوڕێت و به کرده‌وه به شوێن ئه‌وه‌وه‌یه،
که کوردستان بشبێته شوێنێک بۆ سوودمه‌ند بوونی سه‌رمایه‌دارانی ناوچه‌که
و جیهان و ڕۆژ به ڕۆژ پایه‌کانی ئه‌و چوارچێوه‌یه داده‌ڕێژێت و له
بواره جیاجیاکانی ژیاندا، سه‌رمایه‌که‌ی( که له ڕێگای تاڵان‌کردنی
سامانی کۆمه‌ڵگاوه که‌ڵه‌که‌ی کردوه) سپی ده‌کاته‌وه و نه‌خشه‌ی
زیاترکردنی داده‌ڕێژێت و پیاده‌ی ده‌کات: هیچ چرکه‌یه‌ک تێناپه‌ڕێت و
سه‌رمایه‌ی ئه‌م چینه هه‌ڵئاوساوه‌ی قۆناغی مافیایی له کۆمپانیاکانی
ئاسیا سێڵ و کۆڕه‌ک و خه‌سته‌خانه و قوتانخانه و باخچه‌ی مناڵان و
زانکۆ ئه‌هلی یه‌کان و سه‌نته‌ره گه‌وره‌کان و بازرگانی یه ناوچه‌یی
و نێوده‌وڵه‌تی یه‌کان و کۆمپانیا و بانکه گومانلێکراوه‌کان و شاره
دروستکراوه‌کان، توێکڵێک بۆیه‌ی سپی لێنه‌درێت و وه‌ک ( شه‌به‌ح) ێکیش
ده‌ست نه‌خه‌نه گیرفانی خه‌ڵکه‌وه.
ئاڵوگۆڕه سیاسی و ئیعلامی یه‌کان.
ـ له ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌م هێز و توانسته ئابوری یه‌ی که سه‌رمایه‌ی که‌ڵه‌که بوو بۆ وه‌به‌رهێنانی
سه‌رمایه له سایکڵی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
به‌ده‌ستی هێناوه، هه‌ر ئێستا له‌ڕووی سیاسیشه‌وه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه
و نوێنه‌ره‌کانی له پشتیوانی ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆی سه‌رمایه‌داران
و ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده جیهانی یه‌کان به‌هره‌مه‌ندن. له وڵاته‌کانی
تورکیا و ئێران و میسر و عێراق( به‌تایبه‌تی کوردستان) خۆی له به‌ره‌ی
یه‌که‌می کێشمه‌کێشی: مه‌ده‌نی یه‌کان و عه‌سکه‌ری یه‌کانی تورکیا، به‌رادعی
و موباره‌ک، موسه‌وی و خامنه‌یی، نه‌وشیروان و (ینک و پ‌د‌ک) دا ده‌نوێنێت
و به‌دوای جێگیر کردن و زیاتر زاڵ کردنی پیرۆزی یه‌کانی سه‌رمایه‌وه‌یه
به‌سه‌ر هه‌ندێک له پیرۆزی یه ناسیۆنالیستی و دینی یه‌کاندا.
له‌پاڵ ئه‌م نوێنه‌رایه‌تی یه سیاسی یه‌دا، ده‌توانین ئاماژه به
نوێنه‌رایه‌تی یه‌کی ئیعلامی (میدیای ئازاد) نوێنه‌رانی ئه‌م به‌شه له
سه‌رمایه‌ش بکه‌ین، که پارێزه‌رانی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌ی جیهانی
ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ و به ئاشکراو نهێنی پشتیوانی یان ده‌که‌ن و
هه‌ندێک له پیرۆزی یه‌کانی به‌شه مافیاکه‌ی سه‌رمایه‌دارانیان کردوه‌ته
نیشانه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دروستکردن و پشتیوانی کردنی چه‌ندین
ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌مویان پێکه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ
گۆڕینی زه‌مینه کولتوری و سیاسی و ئیداری و په‌روه‌رده‌یی و ئیعلامی و
یاسایییه‌کان و ڕێکهێنانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌مینه ئابووری یه
نوێ یه‌دا و به قازانجی زاڵ کردنی ڕه‌های سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانی
سه‌رمایه.
به‌ڵام له‌م ده‌ورانی گوزار( گوزار له قۆناغی که‌ڵه‌که‌بوونی مافیایی
سه‌رمایه‌وه بۆ قۆناغی وه‌به‌رهێنانی ئه‌و سه‌رمایه) دا، به‌ره‌ی
دووه‌م که به‌رهه‌م و زاده‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌کارهێنان و گۆڕینه‌وه‌ی سه‌رمایه
مه‌عنه‌وی یه‌کانی ناسیۆنالیزم و دینن، هێشتا ده‌سبه‌رداری پیرۆزی یه‌کانیان
نابن و وه‌ک کارتێلێکی گه‌وره له مونافه‌سه ئابووری و سیاسی و
یاسایی یه‌کاندا به‌کاریان دێنن و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن،
که هه‌ریه‌که له ژه‌نراڵه سه‌ربازی یه‌کان و خامنه‌یی و موباره‌ک و
بارزانی و تاڵه‌بانی نوێنه‌رایه‌تی یان ده‌که‌ن و خوازیاری پاراستنی
زۆرترین پایه‌ی سه‌رمایه مه‌عنه‌وی یه‌که‌یانن.
ململانێ و کێشمه‌کێشه‌کانی ئه‌م به‌شانه، ئه‌وه ده‌رده‌خات که
قڵشتێکی ئاشکرا له نێوان نوێنه‌رانی به‌شه‌کانی سه‌رمایه‌دا هه‌یه، که
ڕاسته‌وخۆ له ئاڵوگۆڕێکی ئابوری پێکه‌وه گرێ‌دراو( له ڕه‌وه‌ندی فه‌راهه‌م
بوون و جێگیر بوونی پێداویستیه‌کانی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانیدا)
سه‌ری هه‌ڵداوه و به هه‌ر ڕاده‌یه‌ک سیسته‌می سه‌رمایه‌داری( له‌سه‌ر
شێوازی بازاڕی ئازاد) شانسی هه‌بێت، به‌و ڕاده‌یه‌ش به قازانجی وه‌به‌رهێنان
ده‌شکێته‌وه( جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له نوێنه‌ره‌کانی هه‌مان ئه‌و
مافیایانه‌ی دوینێش بن که ئێستا به چنگ و ددان دژی ده‌رکه‌وته سیاسی
و ئیعلامیه‌کانی نوێنه‌رانی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنانیشن هیچ له مه‌سه‌له‌که
ناگۆڕێت) به‌ڵام تا ئێستا ته‌رازووی هێز به قازانجی به‌شه مافیایی
یه‌که‌یه و نوێنه‌ری به‌شه‌که‌ی تر نه‌یتوانیوه ئه‌و زه‌مینه‌یه به
قازانجی خۆی بگۆڕێت و ببێت به خاوه‌نی کۆمه‌ڵگه و هێشتا سه‌رمایه‌داره
مافیاکان ده‌توانن باشتر و مه‌زمونتر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و سه‌رمایه‌ی جیهانی و سه‌رمایه‌دارانی ناوچه‌که
و ناوخۆ بپارێزن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردوه نوێنه‌ره سیاسی یه‌کانی سه‌رمایه‌ی
وه‌به‌رهێنان که‌م تا زۆر ناچار بن په‌نا بۆ ئه‌و زاراوه و مه‌فاهیمانه
ببه‌ن که قوه‌تێکی زیاتریان تێدایه بۆ فریودانی چین و توێژه ناڕازی
یه‌کان و له‌قاڵبدانی ئاوات و ئامانجه‌کانیان له چوارچێوه‌ی پێداویستی
یه‌کانی سه‌رمایه‌داری و وه‌به‌رهێناندا، وه‌ک: ئازادی تاک و ئازادی
ڕۆژنامه‌گه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و دابین
کردنی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و...
به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین که سێ هێزی کاریگه‌ر له هه‌لومه‌رجی
ئێستای ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، که‌م تا زۆر
کاریگه‌ری یان له سه‌ر ئێستا و داهاتووی کۆمه‌ڵگا هه‌یه. به‌ره‌ی یه‌که‌می
سه‌رمایه‌داران و نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یه‌کانیان، به‌ره‌ی دووه‌می
سه‌رمایه‌داران( به‌ره‌ی مافیا سه‌رمایه‌داره‌کان و حزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تی
یه ده‌سڵاتداره‌کان)، به‌ره‌ی سێیه‌میش بریتی یه له کۆمۆنیسته‌کان و
بزوتنه‌وه خۆڕسکه‌کانی چین و توێژه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کان. هه‌ر
یه‌که له‌م به‌شانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا، که‌م تا زۆر
میکانیزمی تایبه‌تی خۆی بۆ پاراستن وه‌یان گۆڕینی ته‌رازووی هێز هه‌یه
و به‌پێی مه‌وقعیه‌ت و توانایی و ئه‌رک و ئامانجه‌کانی له ڕێگای که‌ناڵی
جۆراوجۆره‌وه پیاده‌ی ده‌کات. بۆ نمونه:
به‌ره‌ی یه‌که‌م بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نیاز و ئامانج و پێداویستیه‌کانی
ئه‌و چینه تازه پێگه‌یشتوه و به‌دی هێنان و سه‌قامگیر کردنی ئه‌و زه‌مینه
گونجاوه‌ی وه‌به‌رهێنان، که‌ناڵی جیاواز و جۆراوجۆری بۆ درێژه‌دان به
ململانێی خۆی له‌گه‌ڵ به‌شه مافیا و ده‌سڵاتداره‌که‌دا، ڕێگای به‌شداری
کردنی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و ئۆپۆزسیۆن بوون و به‌هێزکردنی میدیای
ئازاد و ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نوسان و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاساکانی پارێزگاری
کردن له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و به‌هێزکردنی ڕۆڵی( پارێزه‌ران و
داداگاکان) و که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی و ئیحتوا کردنی
بزوتنه‌وه خۆڕسکه‌کانی هه‌ڵبژاردووه.
به‌ره‌ی دووه‌میش بێجگه له به‌رگری سه‌رسه‌ختانه‌ی هه‌مه لایه‌نه له
سه‌رمایه مه‌عنه‌وی یه‌که‌ی خۆی( پیرۆزی یه ناسیۆنالیستی یا دینی یه‌کانی)
و داسه‌پاندنی هه‌لومه‌رجێکی سه‌ختی ئابوری و سیاسی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری کۆمه‌ڵگادا، هه‌وڵده‌دات خۆشی له‌گه‌ڵ فشاره ئابووری یه‌کانی سه‌رمایه(
به‌گشتی) و فشاره‌کانی به‌ره‌ی یه‌که‌مدا بگونجێنێت و ئیحتوای بکات. به‌ڵام
له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی سێیه‌مدا ته‌نیا میکانیزمی فریودان و ترساندن و
سه‌رکوت پیاده ده‌کات و که‌مترین بواری بۆ مل دان به داخوازی یه‌کانی
هێشتوه‌ته‌وه.
هه‌رچی به‌ره‌ی سێیه‌میشه، به‌هۆی نه‌بوونی میکانیزمێکی ڕۆشنی هه‌ڵسوڕانه‌وه،
نه‌یتوانیوه وه‌ک هێزێکی کاریگه‌ر و سه‌ربه‌خۆ ده‌ربکه‌وێت و ماتریاڵه‌که‌ی
بوه‌ته زه‌خیره‌ی به‌هێز کردنی ته‌ره‌فه‌کانی تر.
به‌واته‌یه‌کی تر، ئه‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه، که به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی
زیاتر و کاریگه‌ر تر و سه‌ربه‌خۆتربونی( سه‌رمایه‌ی ماددی) یه‌وه به‌دیهاتوه،
ڕۆڵی ئه‌و چینی سه‌رمایه‌داره‌ی وه‌ک چینێکی ئابوری سه‌ره‌کی له کۆمه‌ڵگادا
به‌رجه‌سته کرد که ئه‌گه‌ر تا دوێنێ له لاوازی خۆیه‌وه و له قه‌رزار
بوون و پاشکۆبوونیه‌وه بۆ حزب و بانده مافیاکان، له دڵنیا بوونیه‌وه
له‌سه‌ر به‌رهه‌مدارتر بوونی(تاڵان‌کردنی سامانی کۆمه‌ڵگا) له‌چاو(وه‌به‌رهێنان)
دا، مانه‌وه و به‌رده‌وامی قۆناغی مافیایی ئه‌و چوارچێوه هاوبه‌شه
بوبێت و (که‌ڵه‌کردنی سه‌رمایه) ئامانجه‌که‌ی بوبێت و خێر و قازانجه‌که‌ی
له زیانی هه‌بونی (مونافه‌سه مافیایی) یه‌کان زیاتر بوبێت، ئه‌وا ئه‌مڕۆ
( وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی سروشتی به تایبه‌تمه‌ندیه‌کی سه‌رمایه،
که مونافه‌سه‌یه) وای لێکردوه، که خه‌ونه سیاسی یه‌کانیشی به‌پێی
ئه‌م ڕۆڵه ئابوری یه بێت و خوازیاری قۆناغێکی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان
بێت و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی قۆناغی مافیایی بپێچێته‌وه، که ئیتر
سوودیان نه‌ماوه. به‌ڵام هه‌موو سه‌رمایه‌داره‌کان( که خاوه‌نی خه‌سڵه‌تێکی
تری سه‌رمایه‌ن، که ئه‌ویش مونافه‌سه‌یه) نایانه‌وێت، ده‌سبه‌رداری
سه‌رمایه مه‌عنه‌وی یه‌کانیان بن و هێشتا زه‌روره‌ت و کاریگه‌ری و
سوده‌کانی ده‌بینن. ئه‌مه سه‌ره‌تا و بنه‌مای کێشه و قڵشتی نێوان ئه‌م
دوو به‌شه‌یه.
ئه‌گه‌ر ( سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی) بۆ به‌شێک له سه‌رمایه‌داران پشتیوان
بێت، ئه‌وا بۆ به‌شێکی تر و به‌گشتی بۆ سه‌رمایه‌ی ماددی، به‌ربه‌ست و
ڕێگری یه. شانسی ئه‌و به‌شه‌ی که به‌دوای سیسته‌مێکی نۆرماڵی سه‌رمایه‌داری
یه‌وه‌یه له‌وه‌دایه ، که بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه
له دژی ده‌سڵات و سیاسه‌ت و کارکردی پارێزه‌رانی قۆناغی مافیایی له
ئارادایه و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه تاڕاده‌یه‌کی به‌رچاو
له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی و ڕێنوێنی کۆمۆنیسته‌کان ترازاوه و چاوی له
نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یه‌کانی ئه‌و به‌شه له سه‌رمایه‌دارانه.
نه‌گبه‌تی یه‌که‌شی له‌وه‌دایه، که ئه‌و میوه‌ی ئه‌وان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن
تا خه‌ڵکی پێ رازیکه‌ن، وا له ئه‌وروپا خه‌ڵک له بۆگه‌ن بوونی هه‌راسان
بووه. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئینسان ته‌حه‌مولی تاڵی میوه‌یه‌کی نه‌گه‌ییو
زیاتر ده‌کات تا ژه‌هری میوه‌یه‌کی گه‌نیو، هه‌ربۆیه شانسی ئه‌م به‌شه
زۆر له‌وه که‌متره زه‌مانه‌تی خه‌ڵه‌تاندنی درێژخایه‌نی خه‌ڵکی
کرێکار و زه‌حمه‌تکێش بکه‌ن و تا ته‌مه‌نی که‌موکورتی یه تیۆری و
سیاسی یه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی که‌م بێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش ته‌مه‌نی
توانایی یه‌کانی ئه‌م به‌شه له سه‌رمایه‌داران بۆ فریودانی چینی
کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان کورت‌تر ده‌بێت.
ـ له کوردستاندا.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئیزافه‌یه‌ک بۆ ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه بکه‌ین که بۆ
ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردمان و تایبه‌ت تر قسه بکه‌ین، ئه‌وا ده‌بێت
بڵێین که له‌پاڵ قڵشتی نێوان سه‌رمایه‌داره مافیاکان( که بنه‌ماڵه‌کانی
سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌سته گه‌وره‌کانی یه‌کێتی و پارتی
و هه‌ندێک له سه‌رمایه‌داره شه‌ریکه‌کانیان نوێنه‌رایه‌تی یان ده‌که‌ن)
و نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یه‌کانی به‌شه‌کانی تری سه‌رمایه (که
گۆڕان و ئیسلامی یه‌کان و میدیای ئه‌هلی و هه‌ندێک له ڕێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش نوێنه‌رایه‌تی سیاسی و ئیعلامی و ڕێکخراوه‌یی یان
ده‌که‌ن) دا هه‌یه و ده‌رکه‌وته و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هه‌ر له‌وانه‌ی
ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست( میسر و تورکیا و ئێران) ده‌چێت. به‌شێکی به‌رین
له خه‌ڵک چ به ئاشکرا و چ به نهێنی ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن و ده‌سه‌لمێنن،
که جیاوازی چینایه‌تی هه‌راسانی کردوون، به‌شێکی به‌رچاو له لاوان،
له نه‌بوونی ئازادی بێزارن، له هه‌وڵ و ته‌قه‌لای مه‌لا و ئیسلامی یه‌کان
و حزبه ده‌سڵاتداره‌کان و داموده‌زگاکانیان تووڕه‌ن: ناڕه‌زایه‌تی چین
و توێژه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کان ئه‌وه‌نده به‌رجه‌سته بووه، که
ده‌سڵاتداران ناتوانن بڵێن: گه‌نده‌ڵی نیه، دزی نی یه، پێشێلکردنی
مافه ئینسانی یه‌کان نی یه، سه‌رکوت کردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین نیه،
خزمه‌تگوزاری که‌م نی یه، وه‌یان جورئه‌ت بکه‌ن و بڵێن خه‌ڵک پرۆژه‌ی
شه‌هید بوونن له پێناوی نیشتمان و گه‌لدا، سوته‌مه‌نی شۆڕشن،..، ئێستا
ئیسلامی یه‌کان ناتوانن بڵێن: ژن ئینسان نی یه، شه‌یتانه، زه‌عیفه‌یه،
نیعمه‌تێکه بۆ پیاو، هه‌شتی مارس و یه‌کی ئایار پیرۆز نین و دژایه‌تی
کردنی دینه و کۆمۆنیسته‌کان جێگیریان کردوه، هه‌ژاری ئیمتحانی خوایه
بۆ به‌شه‌ره‌کان ، ...تد! و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له‌م جوگرافیایه‌دا
خاوه‌نی مێژووی زیاتر له دوو ده‌یه هه‌ڵسوڕانی جۆراوجۆر و سه‌دان
کادری به ته‌جروبه‌یه که توانایی یه‌کانیان( وه‌ک تاکه‌که‌س) هیچ که‌موکورتی
یه‌کی نیه له‌گه‌ڵ (کۆمۆنیستێکی) پێویستدا بۆ گه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی به مه‌وقعیه‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و
کاریگه‌ر.
له‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا به ڕوونی ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که ململانێی
نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یه‌کانی به‌شه جیاجیاکانی سه‌رمایه، یه‌کێکه
له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان و له چه‌ندین
ڕوه‌وه کاریگه‌ری جددی هه‌یه له‌سه‌ر چینی کرێکار و به‌شه ناڕازیه‌کانی
کۆمه‌ڵگا و به ناچاری داڕشتنی به‌شێک له په‌یوه‌ندی کۆمۆنیسته‌کان به
کۆمه‌ڵگاوه، ده‌که‌وێته گره‌وی ده‌رک کردنی په‌یوه‌ندی نوێنه‌رانی به‌شه‌کانی
سه‌رمایه به یه‌کتره‌وه و په‌یوه‌ندی ئه‌مانه به چینی کرێکار و
توێژه به‌شخوراوه‌کانه‌وه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی هێشتا بازاڕی
گۆڕینه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی به سه‌رمایه‌ی ماددی به ته‌واوه‌تی
دانه‌خراوه و لێره‌وله‌وێ که‌م تا زۆر له ناو توێژی ورده بۆرژوازیدا
که‌سانێک هێشتا له ڕێگای نوێنه‌رایه‌تی کردن و ڕێکخستنی سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی
چینه زاڵه‌کانه‌وه( دین، ناسیۆنالیزم، لیبراڵیزم) خه‌ریکی که‌ڵه‌کردنی
سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وین بۆ خۆیان و خه‌و به گۆڕینه‌وه‌یه‌وه ده‌بینن و
گۆشه‌یه‌ک له ململانێی نوێنه‌رانی به‌شه‌کانی سه‌رمایه ( له ئاسته
مه‌عنه‌ویه‌که‌یدا) ده‌نوێنن.
مامه‌ڵه‌ی تا ئێستای بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی سه‌رمایه‌دا.
یه‌کێک له پایه‌کانی ده‌سڕانه‌گه‌یشتنی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی، به
میکانیزمێکی ورد و دروستی هه‌ڵسوڕان له ئاستی کۆمه‌ڵگادا و مانه‌وه‌ی
له په‌راوێزی ململانێ چینایه‌تی یه‌کاندا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه،
که نه‌یتوانیوه به‌شه‌کانی سه‌رمایه و ناکۆکی یه‌کانی نێوانیان به
دروستی بناسێت و ببینێت، هه‌ر له‌و کاته‌دا که به حسابی خۆی زۆر باش
ناسیویه‌تی و ئه‌وپه‌ڕی حه‌اسیه‌تی به‌رامبه‌ری هه‌بوه، هه‌ر له‌و
کاته‌دا په‌لاماری شوێنێکی ئه‌وی داوه که هه‌رگیز (ئه‌و کاته) خاڵی
هیزی ئه‌و نه‌بوه! ئه‌مه‌ش وای لێکردوه، که نه‌توانێت یه‌ک به یه‌کی
هه‌ڵوێست و ئامانجه‌کانی به‌شه جیاجیاکانی ناو کۆمه‌ڵگا دیاری بکات و
په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌و هه‌ڵوێست و ئامانجانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و
ئامانجه‌کانی چینی کرێکار و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا هه‌ڵبسه‌نگێنێت و
له‌وێوه به دیاریکراوی و به شێوه‌یه‌کی ئامانجدارانه مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵدا بکات.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا له مێژو‌دا بوه به ماڵ له‌سه‌ر کۆمۆنیسته‌کان و هه‌میشه
به زیانی چینی کرێکار و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی شکاوه‌ته‌وه خۆی له
دوو شێوازدا بینیوه‌ته‌وه:
له یه‌که‌میاندا، به‌رگ و شکڵی به‌شه‌کانی سه‌رمایه ( که بزوتنه‌وه‌کانی
تر ناچار بوون بۆ فریودانی چینی کرێکار زه‌قیان بکه‌نه‌وه و به‌کاریان
بێنن) ئه‌وه‌نده سه‌رنج ڕاکێش بوون، که ناوه‌ڕۆکه هاوبه‌شه‌کانیانی
داپۆشیبوو و سه‌ره‌نجام زۆرێک له بزوتنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانی
چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان که‌وتنه به‌رنامه‌ی نوێنه‌ری یه‌کێک
له به‌شه‌کانی سه‌رمایه‌وه و له‌وێشه‌وه که‌وتنه خزمه‌تی سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری یه‌وه( بۆرژوازی میللی و نیشتمانی) ڕواڵه‌تی یه‌کێک له‌م
به‌شانه بوو. له دوه‌میشیاندا زه‌ق کردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی به‌شه‌کانی
سه‌رمایه( که وه‌ک ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌و شه‌واره کردنه‌ی کۆمۆنیسته‌کان،
به شکڵه‌کانی سه‌رمایه سه‌ریهه‌ڵدا و تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه) گه‌یشته
ئه‌و ڕاده‌ی که هیچ جیاوازی یه‌ک له نێوان شکڵی به‌شه‌کانی سه‌رمایه‌دا
نه‌بینێت، ته‌نانه‌ت له‌و کاته‌شدا که مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵی بۆ چینه
زاڵه‌کان پاراستنی سیسته‌می چینایه‌تی و که‌ڵه‌کردنی سه‌رمایه بوبێت،
وه‌یان له سه‌رده‌می په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی که‌ڵه‌که‌بوو بۆ وه‌به‌رهێنانیشدا
بوبێت( وه‌ک ئێستای کوردستان).
ئه‌گه‌ر یه‌که‌میان بوبێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵوێسته چینایه‌تی
یه‌کان بشێوێنرێن، ئه‌وا دوه‌میان بوه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌رکی
نواندنی هه‌ڵوێسته چینایه‌تی یه‌کان زۆر قورس بکرێت و بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی و چینی کرێکار له ئنێرژیه واقعی یه‌کانی کۆمه‌ڵگا( که
بێجگه له دوژمنایه‌تی چاره‌هه‌ڵنه‌گر، ململانێ و مونافه‌سه‌ی نێوان
چین و توێژ و به‌شه جیاجیاکانیشی تیادا هه‌یه) بێبه‌ش بکرێت.
زاڵ کردنی ڕواڵه‌تی به‌شه‌کانی سه‌رمایه به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکیاندا، وه‌ک
ئه‌وه وایه هه‌موو مامه‌ڵه کردنێک له‌گه‌ل (ناوک) ی ئه‌تۆمدا، له‌سه‌ر
بنه‌مای سیفه‌ته‌کانی ناوک دابڕێژرێت و حساب بۆ ئه‌وه نه‌کرێت که
بازنه‌یه‌که دوو پێکهێنه‌ری جیاواز و دژ به‌یه‌ک( پرۆتۆن و ئه‌له‌کترۆن)
ی تیادا کۆ بوه‌ته‌وه، که هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌نی سیفه‌تی تایبه‌تی
خۆیه‌تی. هه‌رچی حساب نه‌کردنیشه بۆ ڕواڵه‌تی به‌شه‌کانی سه‌رمایه وه‌ک
خۆ بێبه‌ری کردن وایه له سوود وه‌رگرتن له سیفه‌ته‌کانی ناوک!
مه‌یدانه‌کانی ناکۆکی نێوان به‌شه‌کانی سه‌رمایه له کوردستاندا.
هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا، کۆمه‌ڵگای کوردستان ئێستا ده‌ورانێک ده‌گوزه‌رێنێت،
که داهاتوویه‌کی ده‌ست پێکردوه و خه‌ریکه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه
ڕابردوویه‌ک به‌جێ ده‌هێڵێت. به‌شێکیان به‌رگری له سه‌رمایه‌یه‌کی مه‌عنه‌وی
ده‌کات( که سه‌رمایه‌ی ماددی ئێستای بۆ به‌دی هێناوه و قه‌رزاریه‌تی)
و به‌ربه‌ره‌کانێی داهاتویه‌ک ده‌که‌ن که ڕه‌نگادانه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و
سه‌رمایه ماددی یه که له ده‌ستی چینێکدا کۆبوه‌ته‌وه. سه‌ره‌کی
ترین و کاریگه‌رتین ململانێی نێوان نوێنه‌رانی به‌شه‌کانی سه‌رمایه
ئێستا خۆی له‌م مه‌یدانانه‌دا ده‌بینێته‌وه:
1. ئازادی
2. به‌رهه‌مهێنان
3. پێکهاته‌کانی حوکمڕانی
ـ په‌رله‌مان
ـ حکومه‌ت
ـ ده‌زگای قه‌زایی
4. خزمه‌تگوزاریه گشتی یه‌کان
5. به‌ش و مه‌وقعیه‌تی چینه‌کان له:
ـ ژیاندا
ـ ئازادی‌دا
ـ ده‌سه‌ڵاتدا
.
.
_____________________________________________
* سایته‌کانی هاوپشتی، ده‌نگه‌کان، ماڵپه‌ڕی ئامانج له سایتی ئه‌مڕۆ
دا:
http://www.emrro.com/malperiamanc.htm
**
http://en.wikipedia.org/wiki/Kondratiev_wave
16\10\2010
ماڵپه‌ڕی
ئامانج پیرۆت
|