پارتی ئازادیی کوردستان __________________________________________________________________
له پێناو لێکنزیکبوونه‌وه و هاوکاریدا کۆبوونه‌وه‌ی نێوان PAK و کۆمه‌ڵه و دیمۆکرات .
به‌مه‌به‌ستی باس‌و وتووێژ‌و دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێک بۆ لێکنزکبوونه‌وه‌و هاوکاریی نێوان حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌گشتی و هاوکاریی نێوان هه‌ر 3 حیزبی ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ به‌تایبه‌تی دوێنێ پێنجشه‌ممه 8 سه‌رماوه‌زی 2707، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی 3 قۆڵی له نێوان حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان، پێکهات.
بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه، ده‌فته‌ری سیاسیی کۆمه‌ڵه‌ی شؤڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له بنکه‌ی ناوه‌ندیی خۆی، میوانداریی شانده‌کانی PAK و PDKI کرد.
شاندی پارتی ئازادیی کوردستان پێکهاتبوو له هه‌ڤاڵان حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆک، شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و رزگار عه‌باسزاده ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی.
شاندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بریتی بوو له به‌ڕێزان: محه‌مه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، لوقمان مێهفه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و عیرفان ره‌هنمون راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
شاندی خانه‌خوێ، پێکهاتبوو له به‌ڕێزان ئه‌بووبه‌کر موده‌ڕه‌سی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی، زاگرۆس خوسره‌وی و ساڵح شه‌ریفی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سالار پاشایی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی شؤڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ئێران.
وتووێژه‌کان له که‌شوهه‌وایه‌کی دۆستانه و به‌ڕۆحی لێکتێگه‌یشتن و به‌هێزکردنی هاوکاریی و پێوه‌ندییه‌کان به‌رێوه‌چوو. هه‌رکام له حیزبه‌کان باری سه‌رنجی خۆیان له‌مه‌ڕ ته‌وه‌ره‌کانی به‌رباس، ده‌ربڕی. تێگه‌یشتن و بۆچوونی هه‌ر سێ لا له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه به‌جۆرێ بوو که خاڵی دژ و دوور له‌یه‌کیان تێدا به‌دی نه‌ده‌کرا و ته‌واوکه‌ری یه‌کتربوون. هه‌ربۆیه نوێنه‌رانی هه‌ر 3 حیزب پابه‌ندی و ده‌ربه‌ستی خۆیان به‌ڕۆحی کۆبوونه‌وه‌که و بڕیاره‌کانی ده‌ربڕی.
له کۆتایی وتووێژه‌کان و له‌ژێر تیشکی بۆچوونه هاوبه‌شه‌کاندا به‌ڕێز ئه‌بووبه‌کر موده‌ڕه‌سی سه‌رۆکی شاندی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، کۆبه‌ندێکی گشتی به‌م ناوه‌ڕۆکه، پێشکه‌ش کرد:
1- کۆبوونه‌وه و وتووێژه‌کان باش و سه‌رکه‌وتوو و جێی خۆشحاڵیین. 2- ئه‌م دیدار و کۆبوونه‌وانه به‌پێی پێویست یان زه‌مانبه‌ندییه‌کی دیاریکراو درێژه‌یان هه‌بێ. 3- کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ به‌هێز بکرێ. 4- نوێنه‌رانی هێزه کوردستانییه‌کانی ئه‌ندامی کۆنگره، پێکه‌وه راوێژ و هاواهه‌نگی بکه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیکه‌ی کۆنگره‌شدا، دیالۆگی به‌رده‌وام ره‌چاوبکرێ.
به‌ڕێز محه‌مه‌د نه‌زیف قادری له کۆتاییدا، رایگه‌یاند که راگه‌یه‌نه گشتییه‌کانی حیزب بایه‌خ به‌م کۆبوونه‌وه‌یه ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پاراستنی که‌شوهه‌وای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له راگه‌یه‌نه گشتیه‌کان و له دیمانه رۆژنامه‌نووسییه‌کاندا، پێی داگرت.
سه‌رۆکی شاندی پارتی ئازادیی کوردستانیش، له وته‌ی کۆتاییدا، رایگه‌یاند که پارتی ئازادیی کوردستان پابه‌ند ده‌بێ به بڕیار و رۆحی ئه‌م کۆبوونه‌وه 3 قۆڵییه و هیوای خواست له‌م خاڵه‌وه به‌ره‌وپێشتر بڕۆین و گه‌شه‌ی پێبده‌ین.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 9 سه‌رماوه‌زی 2707 30 نوامبری2007
|