له پێناو پاکتاوکردنی لستی شه‌هید وکه‌م ئه‌ندام و زیندانیه سیاسیه‌کاندا !
خالید هه‌رکی
له‌ژێر فشار وگله‌یی وداواکاریی زۆری توێژه‌کانی میله‌ته‌که‌مان به نادادپه‌روه‌ری وگومان له لستی ناوی شه‌هید و که‌م ئه‌ندام و زیندانیه سیاسیه‌کان گوایه خه‌لکی ناموسته‌حه‌قی تی که‌وتوه ،گه‌لێ جار لایه‌نانی به‌رپرس ته‌کانێک ده‌ده‌نه‌خۆ به نیازی پاکتاو کردنی لسته‌کان به‌لام ته‌وژمی گه‌نده‌لی له ته‌وژمی چاکسازی به‌هیزتره ئه‌میش فاکته‌ر زۆرن له‌م باسه به پێویستی نازانم ئه‌م ده‌رگایه بله‌قێنم، بۆیه ده‌بینین که کێشه‌که هه‌ر وه‌کوخۆی ده‌مێنێته‌وه ، من پشت به چه‌ند به‌لگه‌یه‌کی داکۆمێنتیی خۆم و به دلنیایه‌وه له‌گه‌ل ئه‌م بۆچون و رایانه‌دام که ئه‌وانه‌ی به‌ناوی شه‌هید یا که‌م ئه‌ندامی سه‌نگه‌ر یا زیندانیی سیاسی چ موچه‌یان هه‌بێ چ ناسنامه‌یان بۆ ده‌رکرابێ بۆ سود وه‌رگرتن له ئیمتیازاتێک ئه‌گه‌ر پێیان بدرێ ، که‌سانی نا شایسته ی تێکه‌وتوه، دیاره ئه‌و که‌سانه‌ی به ناره‌وا مردوه کانی خۆیان ده‌که‌ن به شه‌هید له که‌سو کاری شه‌هیده راسته‌قینه‌کان بالا ده‌ست تر‌و کار له‌به‌ر رۆترن بۆیه ئه‌وان له لستی پێشه‌وه‌ی موچه‌و سودمه‌ندیه‌کانن. گومان له‌وه‌دانیه که کۆمه‌لگای کورده‌واری له‌روی فسیۆلۆجی وکۆمه‌لایه‌تی وبزاوی مه‌یدانی ئابوری ، له‌دوای راپه‌رینه‌وه گۆرانی زۆری تێ که‌وتوه ده‌توانم من هه‌مویان به گۆرانی نه‌رێنی ناو بنێم(نێگه‌تیف) باسکردن له رواله‌ته‌کانی خۆمان نه بوختانه نه خۆبه هیچ زانینه نه له ره‌وره‌وه‌ی میله‌ت ده‌رچونیشه به‌لکو هه‌ولێکه بۆ خۆ چاککردن ، زۆرجار وابوه که مرۆڤ خو به شتێکه‌وه ده‌گرێ له ئه‌نجامی به‌رده‌وام بونیدا واده‌زانێ کارێکی ئه‌وپه‌ری ئاساییه . ئه‌و گۆرانانه پوخته‌کانیان له‌م دیاردانه‌دا ده‌بینمه‌وه ،چاوبرسێتی ،هه‌مو شتێک که پێی ئه‌نجام بدرێ به مافی خۆی ده‌زانێ، له‌پێناو سامان هه‌رچی بکاره‌وایه ، قسه له‌سه‌ر خه‌لک کردن وه‌سف کردنه کارێکی ئاساییه ،تا بۆی بکرێ به‌رامبه‌ر نا‌خوێننه‌وه کار بۆ په‌راوێزی ده‌که‌ن ، هه‌مو شتێک له گیرفانی خۆیانه‌وه ده‌ژمێرن ، به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستی تا لوتکه........پێم وایه به‌سسسسسسه..... من نامه‌وێ له‌مه زیاتر باس له خۆمان بکه‌م به‌لام دلنیابن ئه‌مه ره‌وشت وسیفاته‌کانمانه سه‌رباری وه‌لانانی میله‌ت په‌روه‌ری و نیشتمان په‌روه‌ری که ئه‌وه‌ی بونی نه‌بێ به‌تایبه‌تی لای گه‌نجانی نه‌وه‌ی دوای راپه‌رین ئه‌م دوو زاته‌ن . نمونه‌یه‌کی تابلێی بچوک .. که‌سێک خۆی به سه‌رکرده‌ی حزبێکی شۆرشگێری کوردستان بزانێ به به‌لگه‌وه جاسوسێتیی بسه‌لمێنرێت له راگه‌یاندن و روبه‌روش له دانیشتنه‌کان وکۆنفرانسه‌کانداپێی بوترێ وقسه‌ی له‌سه‌ر بکرێ وئه‌و فاکتورانه‌ی مانگانه که 250$ ی له رژێم وه‌رگرتوه نیشانی بده‌ن وده‌ست خه‌ته‌که‌ی له پشکنێنیه‌کانی تاوان (تحریات الجنائیه ) بسه‌لمێنرێت ئه‌وساش زاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێ له کاره‌که‌ی به‌رده‌وام بێ وله‌سه‌ر شاشه‌ی ت.ڤ و رۆژنامه‌کان چاوپێکه‌وتن بکا وه‌کو نه‌بای بێ و نه‌باران ، ئه‌مه سیفاتی که‌سانی نمونه‌یی وشۆره‌شگێر بن ئه‌ی ده‌بێ خه‌لکه ساده‌که له چی بسله‌مێنێته‌وه ؟ چۆن جاش ناکات به شه‌هیدی سه‌نگه‌ر / چۆن زیندانی له‌سه‌ر دزی و به‌د ره‌وشتی ناکات به زیندانیی سیاسی ؟ چۆن هه‌لگری ئه‌و سیفاتانه نابێ که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێیان داوه ؟ من له رێگه‌ی ئه‌م مالپه‌ره به‌رێزه‌وه داوا له وه‌زاره‌تی شه‌هید و ئه‌نفال و مه‌کته‌بی شه‌هیدان و که‌م ئه‌ندامانی حیزبه کوردستانیه‌کان به‌تایبه‌تیش یه‌کیه‌تی وپارتی و کۆمکاری زیندانیه سیاسیه‌کان ده‌که‌م که به هۆی تێکه‌وتنی ناوی که‌سانی نا شایسته له لیسته‌کانتان و بۆئه‌وه‌ی خه‌لک به‌گشتی له ناوه‌کان ئاگادار بێ و بتوانێ هاوکاریتان بکات له ده‌ست نیشان کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی مه‌رجی شه‌هید نایان گرێته‌وه لستی ناوه‌کانی ئۆفیسه‌کانتان له مالپه‌رێک چ تایبه‌ت به‌خۆتان یا هه‌ر مالپه‌رێکی ئه‌کتیفی کوردی‌دا بلاو بکه‌نه‌وه به ئه‌درێسی ته‌واوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تێکی بچوکی شه‌هیده‌کانمان بکه‌ین لاشه گلاوه‌کانی جاش وخۆفرۆشه‌کان له ته‌رمی پیرۆزی شه‌هیدانمان جیاکه‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر به‌دره‌وشتی زیندانی کراون له‌گه‌ل زیندانیه خاوه‌ن هه‌لوێسته‌کان جیاکه‌ینه‌وه . هیواده‌خوازم ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه داوام لێ کردون به پیل بانگه‌وازه که‌مه‌وه بێن ئه‌وساش خه‌لکانی به‌شه‌ره‌ف وئه‌مه‌کدارانی کوردایه‌تی و کوردستان که هه‌مو کونجێکی کوردستانی گرتۆته‌وه له هاوکاری درێغی نه‌که‌ن. نمونه‌ی زیندوم ئه‌وه‌نده هه‌ن که جاشی به‌ده‌سته پیرۆزه‌کانی پێشمه‌رگه تۆپێنرابێ ئێستا موچه‌ی شه‌هید وه‌رده‌گرێ ..ئاماده‌م له‌به‌رده‌م هه‌ر دادگایه‌ک خاوه‌ندارێتی له وته‌کانم بکه‌م ، که‌سانێک هه‌ن له‌سه‌ر بێ ره‌وشتی زیندانی کرابون ئه و‌ێ رۆژێ له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ل به‌رپرسێکی خۆماندا له‌سه‌ر شاشه‌ی ت.ڤ به‌ناوی زیندانیانی سیاسی چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ل ده‌کرد .
Serben.com khalidherki@chello.nl
|