لەپێناو
رزگارکردنی رووباری ئەڵوەن لە وشکبوون!

سهلام عهبدوڵا
دارو
باغ و بۆیسانەکانمان خەریکن بەتەواوەتی وشک دەبن، منداڵ و ماڵ و
شەقامەکانمان بەباشی خاوێن ناکرێ، چونکە نرخی ئاو لە نرخی بەنزین و
نەوت گرانترە!
چیتر خەڵکی خانەقین ناتوانن گۆرانی: (ئەڵوەنە شیتە دایم خێڵەنی...گە
ساڵ ئەی وەختە لە نویای خێڵەنی)بڵێن، مەگەر هەر وەک خوداداد عەلی،
هاوارە هەناسەساردەکەی بڵێنەوە:....هەی ئەڵوەن، هەی...!
ئەڵوەن سەرچاو، مێژوو و خۆشی ژیانی شاری خانەقینەو بە بێ وی، زەحمەتە
دانیشتوانەکەی لە قورسایی کارەساتی"ماڵئاواییەکەی"رزگاریان ببێت ...
لەم رۆژانە دانشتوانی خانەقین هەوڵی رێکخستنی خۆپیشاندانێک لە دەروازی
مەنزەریە لەبەردەم دەروازەی خەسرەوی(ئیران)رێکدەخەن، بە ئومیدی ئەوەی
حکومەتی ئیسلامی ئێران رێز لە مافی مێژوویی، هاوسێتی و یاسا
نیودەوڵەتییەکان بگرێ و چیتر خانەقین نەکات بە کەربەلا.
|