٣٠\١\٢٠٢٤
لە پەراوێزی
باسی مۆدیلەکان لە باشووری کوردستان!

نههیهی خۆشكهلام
وەرن و پرسی سەرپۆش و خۆداپۆشین لە گۆشە نیگایەکی دیکە چاو لێبکەین،
هەر لە بنەڕەتدا بۆ دەبێ ژن خۆێ دابپۆشێ؟ دەوترێ بۆ خۆپاراستن ژن دەبێ
خۆێ دابپۆشیت؛ ژن دەبێ لە دەست کێ خۆێ بپارێزێ؟
ئایا خۆ داپۆشینی ژن هەر لە بنەڕەتدا فەلسەفەی پشت داهێنانی سەرپۆش و
باڵاپۆش و سووکایەتی نییە بە پیاو؟!
ژن دەبێ خۆێ دابپۆشێ لەبەرئەوەی پیاو نەورووژێ، ئێ پیاوێک کە بە
درێژایی مێژوو هێمای هێز بووە و تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتی بە بیانووی
«بەهێزبوون» بۆ خۆێ قورغ کردووە؛ بۆ دەبێ لە بەرانبەر دیتنی تۆزێک لە
پێستی رووتی ژن، تاڵێک لە قژی ژن ئەوەندە بێ ویست و لاواز و بێ هێز بی؟!
تەواوی ئەو هۆکارانەی کە باس دەکرێن بۆ خۆداپۆشینی ژن لەگەڵ ڕێزم بۆ
ئەو پیاوانەی کە مرۆڤی ئاسایین، واتای ئەوەیە کە پیاو بەس بۆتە
ئامرازیکی سێکسیی مەترسییدار کە ژنان دەبێ لێی بترسن چوون بە چکۆلەترین
شت خۆیان پێ کونترۆڵ ناکریت و تەحریک دەبن!
من نازانم پیاوان چۆن دەتوانن ئەو سووکایەتییە بە خۆیان قەبووڵ بکەن و
بێدەنگ دەبن بەرانبەر ئەو داب و نەریت و یاسا و ڕیسا و ئاینە
سەپێنراوانەی کە ئەوی لە ناو بەس یەک ئامرازی سێکسییدا چکۆلە کردۆتەوە،
پێوستە پیاوە ئاساییەکان دژ بە خۆداپۆشینی بە زۆرەملەی ژنان بن و ئەو
ویستە بۆ خۆیان بگێرنەوە؛ پێوستە شکۆمەندیی وەرگرنەوە و بە دەنگی بەرز
بڵین کە بیوەستێنن ئێمە بەس ئامرازیکی سێکسیی نین؛ پیوستە پێش هەموو
کەس ئەوان بێنەدەنگ!
کاکی خۆم ئەوە کە تۆ بوویت بە بوونەوەرێکی قێزەون کە تەواوی کردارە
چاکەکانت لە سەر ئەم زەوییە بۆ وەرگرتنی پاداش لەو جیهانەی تر و ٧٤
حورییەکەی ئاسمانە، پێشانی ئەدات کە لە تۆدا گرێیەکی بێ پایان و
کەمایەسییەکی لە رادەبەدەر هەیە، ئاخر کام خوا لەو جیهان بە هەمان شت
پاداشت ئەدا کە لەم جیهانە لێی حەرام کردووی؟!
وەڵا بیلا تۆزێ عەقڵ و بیرکردنەوە زیانت پێ ناگەیەنێ!
باشە گەر تۆ کەسێکی نەخۆشی سێکسییت؛ ژن بۆ دەبێ باجەکەی بدا؟
ئەو کەسە کە دەبێ چارەسەر بکرێ خودی خۆتی کە سەرتاپا بووی بەس بە یەک
ئامرازی سێکسیی؛ سەرپۆش و خۆپێچینەوە پێش ئەوەی سووکایەتی بێ بە ژن
سووکایەتییە بە خودی خۆت!
دیارە من لەگەڵ ئەوەشدا نیم کە ژن جەستەی خۆێ وەک کاڵایەک پێشکەش بکات
و پێموایە کە ئەو بە کاڵاکردنانەش یەکێکە لە پیداویستیەکانی سیستەمی
چاوچنۆکی مێشک نەخۆشی پیاوسالاریی، دواتر تکایە کەناڵی رووداو بە
بەرنامەکانتاندا بچنەوە، کوردستان ئەم هەمووە دەرد و نەهامەتییەی
تێدایە کە ئێوە دەتوانن بیورووژێنن و کاری لەسەر بکەن بە هێنانە سەر
تەلەفزیۆنی کچێک و خستنە گریانی ئەو کچە نە شارەزا و پێشکەوتوو دەبن و
نە گەورە، بەم بەرنامەگەلە هەموو جارێک ئێوە پیشانی ئەدەن کە چەندە
ئاستان نزمە!
ماڵپەڕی نەهیەی
خۆشکەلام
|