له په‌راوێزی
به شاکیره کردنی ده‌شنێ و به نانسی عه‌جره‌م کردنی لۆکه دا
ڕه‌خنه و سه‌رنجه‌کان زۆرتر ده‌بن!
هیوا به‌کر
وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت نه ئه‌یوب عه‌لی و نه باخان و زۆرێکی تر له
گۆرانی بێ‌ژان ڕازی نین له‌و شێوازه‌ی که هه‌ڵکه‌وت زاهیر کاری پێ ده‌کات!
وه یان ڕه‌نگه سه‌رنجیان له‌سه‌ری هه‌بێت ئه‌مه‌ش زیاتر ڕوون بۆوه
کاتێک گوێبیستی ڕه‌خنه و ڕاز و سه‌رنجه‌کانی هه‌ریه‌ک له هه‌ڵکه‌وت
زاهیر و ده‌شنێ و هانی بوین له میدیاکاندا! له لایه‌کی تریشه‌وه که‌ناڵی
زاگرۆس له به‌رنامه‌ی من جیاوازم هه‌وڵ و پاره و توانایه‌کی زۆری ته‌رخان
کردوه له پێناوی به مۆدرێن کردن و په‌ره‌دان به هونه‌ری گۆرانی و
هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی به‌ڵام وا پێ ده‌چێت هه‌وڵه‌که‌یان شکستی هێنابێت وه
یان ئه‌نجامی پێچه‌وانه بدات به‌ده‌سته‌وه که ده‌بینین نه‌وه‌یه‌ک
له کوردان فه‌زڵی ڕاپ و هونه‌ری بێگانه ده‌ده‌ن به‌سه‌ر هونه‌ری
کوردی‌دا.
ئه‌گه‌رچی ئاشکرایه ئه‌و ستایله‌ی که زاگرۆس و کۆڕه‌ک کاری له‌سه‌ر
ده‌که‌ن هه‌و‌ڵێکه بۆ به‌یه‌که‌وه گرێدانی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی
کوردی له‌گه‌ڵ هونه‌ر و مۆسیقا و گۆرانی باو له جیهاندا به‌ڵام ڕه‌نگه
له‌و هه‌وڵه‌یاندا زیاد له پێویست پشتیان له هونه‌ر و کلتوری کوردی
کردبێت به‌مه‌ش دڵی زۆرێک له هونه‌رمه‌ندان و مۆسیقاژه‌نانی کوردیان
ڕه‌نجاند به تایبه‌تیش به‌ته‌مه‌نه‌کان و هه‌مو ئه‌وانه‌ی هێشتا
پشتگیری له هونه‌ری کوردی کلاسیک وه یان شێوازی کۆن و فۆلکلۆری و
باوی کورد په‌یڕه‌و ده‌که‌ن وه‌ک مامۆستا مه‌زهه‌ر و ناسری ڕه‌زازی و
نه‌جمه‌ی خولامی و تاهیری خه‌لیلی و حه‌مه جه‌زاو که‌ریم کابان و ته‌نانه‌ت
زۆرێکیش له‌و گۆرانی بێژانه‌ی که خۆیان به خاوه‌نی هونه‌ری گۆرانی
هاوچه‌رخی کوردی ده‌زانن وه‌ک زیاد ئه‌سعه‌د و نه‌ریمان بابان و که‌مال
مه‌حه‌مه‌د و زۆرێکی تر! ڕه‌نگه زاگرۆس و کۆڕه‌ک و سه‌رپه‌رشتیارانی
ئه‌و که‌ناڵانه گوێیان له ئامۆژگاریه‌کانی چه‌ند شاره‌زایه‌کی ئه‌وروپی
گرتبێت تاوه‌کو یارمه‌تیان بدات له پێش خستنی هونه‌ری کوردی‌دا به‌ڵام
نه‌یانزانی که ئه‌و چاو سه‌وز و قژ زه‌رده ئه‌وروپی و به‌ریتانی و ئه‌مریکی
و لوبنانیانه ده‌یانه‌وێت فه‌زلی مادۆنا و شاکیره و سیبیل جان و
نانسی عه‌جره‌م بده‌ن به‌سه‌ر حه‌سه‌ن زیره‌ک و خالقی و شڤان په‌روه‌ر
و گۆرانیبێژه کورده ڕه‌سه‌نه‌کانی تردا. براینه ڕاسته هونه‌ری
کوردی پێویستی به په‌ره‌پێدان و مۆدرێنه‌کردن و پێش خستن هه‌یه به‌ڵام
ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت به ناوی پێش خستنه‌وه ده‌ست له هه‌مو
ترادیسیۆن و کلتورێکی کوردی هه‌ڵبگرین و هه‌ڵپه‌رکێ به ڕاپ بگۆڕینه‌وه.
به‌ڵام له ڕاستیدا کێشه‌که ته‌نها له‌و که‌ناڵانه‌وه ده‌ست پێ ناکات،
به‌ڵکو کاره‌ساتی گه‌وره ئه‌وکاته ڕووده‌دات که هه‌ندێک که‌سی تازه
پیاکه‌وتو که تازه و له پڕێک خۆیان لێ کردوین به هونه‌رمه‌ند و به
بێ ئه‌وه‌ی هیچ له هونه‌ر تێ بگه‌ن ئه‌وه‌نده له هونه‌ری کلیپ گه‌یشتون
که له نایت کڵابه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و وڵاتانی تری جیهاندا
ئافره‌تێک وه یان کچێک ڕازی بکه‌ن به‌وه‌ی که به دانسێک وه یان به
کۆپله‌یه‌ک وه یان به له‌نجه‌یه‌ک کلیپه‌که‌یان بۆ بڕازێنێته‌وه. به
ڕاستی ئه‌وه‌ی له هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی کوردی‌دا ڕووده‌دات زۆر له
کێشه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیه‌که‌مان کاره‌ساتبارتره و ئه‌گه‌ر
مامۆستایان پسپۆران و شاره‌زایانی بواری مۆسیقا و هونه‌ری کوردی فریا
نه‌که‌ون ئه‌وکات ئه‌وانیش گله‌ییان دێته سه‌ر. وابزانم له‌وه‌ته‌ی
کورد ده‌ستی داوه‌ته به‌کلیپ کردنی گۆرانی ئافره‌تانی بیانی نانیان که‌وتۆته
ڕۆنه‌وه!
ده‌بو به‌رله‌وه‌ی له شاشه‌کانی که‌ناڵه کوردیه‌کانه‌وه بانگه‌شه
بۆ هونه‌ری ڕاپ بکرێت گوێیه‌ک له تازه‌ترین گفتوگۆ و دیبه‌یته‌کانی
هونه‌رمه‌ندان و پسپۆرانی بواری مۆسیقا و گۆرانی له جیهاندا بگیرێت که
ئێستا و له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای جیهاندا ئه‌وان چۆن له ڕاپ ده‌ڕوانن و
ئایا تا چه‌ند ئه‌و هونه‌ره به که‌ڵکی کورد و کێشه‌که‌یی و کلتوره
داخراوه‌که‌ی دێت؟! ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیش هه‌بێت با که‌ناڵه کوردیه‌کان
به‌دواداچونێک بۆ ئه‌و به‌رنامانه بکه‌ن که له‌م دواییانه‌دا له که‌ناڵی
5 فه‌ره‌نسی و بی بی سی به‌ریتانی و چه‌ند که‌ناڵێکی ئه‌مریکیش له‌سه‌ر
شێواندنی ڕه‌گ و بنه‌ڕه‌تی هونه‌ری ڕاپ له‌گه‌ڵ چه‌ند شاره‌زایه‌کی ئه‌و
بواره هونه‌رییه دوان و له‌و به‌رنامانه‌دا هه‌مو به گژ ئه‌و هونه‌ره
بازاڕی و بازرگانییه‌ی ئێستادا ده‌چنه‌وه که به‌ده‌ر له بابه‌تێک بۆ
وروژاندنی ئاره‌زووه‌کان فڕی به‌سه‌ر هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕاپه‌وه نه‌ماوه.
له کاتێکدا ڕاپ و میتاڵ و ئاواز و گۆرانییه ئه‌فرۆکاریبیه‌کان بریتی
بون له شۆڕشێکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌فریقی و ڕه‌ش پێسته‌کان دژ به‌و چه‌وساندنه‌وانه‌ی
که دوچاری ده‌بون که‌چی ئێستا له‌به‌ر زمانی پڕ له جوێن و قسه‌ی
ناشرین و به کاڵا کردنی له‌شی ئافره‌ت هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک خۆی له‌قه‌ره‌ی
نادات.
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و سه‌رنجانه‌ش که هیوادارم به دڵێکی فراوانه‌وه
قبوڵ بکرێن من هاتنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز ئه‌ژده‌ر وه‌هبی بۆ
کوردستان و بانگهێشته‌که‌ی بۆ هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د به هه‌نگاوێکی
گه‌وره و پیرۆزی ده‌زانم به ئاڕاسته‌ی پۆزش هێنانه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند
و گۆرانی بێژه ڕه‌سه‌نه‌کانی کورد و سه‌ره‌تای ده‌ستپێکێکی تازه‌یه
له پێناو بره‌ودان به هونه‌ری کوردی. هونه‌ری گۆرانی کوردی به‌رگه‌ی
مه‌رگی ئه‌رده‌ڵان به‌کرێکی تر ناگرێت تکایه با به‌سبێت ڕه‌نجاندنی
دڵی پسپۆرانی ئه‌و بواره..
ئه‌گه‌رچی هه‌مومان پێمان خۆشه هونه‌ر و گۆرانی کوردی تازه‌گه‌ری و
داهێنان به خۆیه‌وه ببینێت به‌ڵام پاراستنی فۆلکلۆر و که‌له‌پوری
کوردی به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگر نابێت و بگره به پێچه‌وانه‌وه به‌ردی
بناغه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه... ئه‌گه‌ر بیروڕای هه‌ندێک له پسپۆرانی
کورد ئه‌وه‌یه که ده‌بێت کوردیش شاکیرا و نانسی عه‌جره‌می هه‌بێت ئه‌وه
لانی که‌م با نانسی عه‌جره‌مه‌که‌ی کورد به ماکسیه‌وه نه‌بێت و ئه‌و
ته‌شته فافۆنه‌شی له‌سه‌ر نه‌بێت به‌ڵکو له بری ئه‌و سیناریۆیه‌ی که
کت و مت له عه‌ره‌بییه‌که‌وه کۆپی کراوه با کامێرامان و فلیم سازانی
کورد دیمه‌نێکی کانی سه‌رژنان بگرن و گۆزه‌به‌شان و به جلی کوردیه‌وه
مه‌کر و نازی ڕاسته‌قینه‌ی ئافره‌تی کورد پیشان بده‌ن ! ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی
که هاته سه‌ر کلیپه‌که‌ی له‌یلای فه‌ریقی ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر
سیناریۆکه و جل و به‌رگه عه‌ره‌بییه‌کان بو نیو ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر
تێکست و ئاوازه کوردییه ڕه‌سه‌نه‌که نه‌بو! نانسی و هه‌یفا و مادۆنا
و شاکیرا هه‌ریه‌ک به کلتوری خۆی و به جل و به‌رگی باوی خۆیه‌وه ئه‌م
دیارده‌ی نه دانس نه گۆرانییه نمایش ده‌که‌ن!
ده‌با کوردیش فێر بێت که ئه‌گه‌ر ویستی نمایش بکات با کوردانه بێت نه‌ک
کۆپی!
hiwa_mahmmud@yahoo.com
|