له په‌راوێزی
دیمانه‌یه‌کی (بێکه‌س حه‌مه‌د قادر)ی سکرتێری پارتی نیشتمانی کوردستان.

دارا
ئه‌حمه‌د
(پارتی
نیشتمانی به‌ریتانیا) ره‌گه‌زپه‌رسترین و نامرۆییترین پارته له
به‌ریتانیا و تێکڕای جیهان، به کورتییه‌که‌ی ئه‌وه‌ی که له
فه‌رهه‌نگدا ده‌گوترێ (نه‌خۆشیی ئینگلیزیی)، ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و پارته
هه‌موویان ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه. سه‌یره کاک (بێکه‌س حه‌مه‌د
قادر) تازه به تازه دێ پارتێک به‌و ناوه داده‌مه‌زرێنی بۆ
کوردستان، دیاره ناوی هه‌ر گروپێک دابڕاو نییه له نێوه‌رۆکه‌که‌ی،
ئه‌زموونی به‌کارهێنانی ئه‌و ناوه‌ش زۆر کۆنه و له هه‌موو ووڵاتان
به ره‌وشت و بیرۆکه‌ی رامیاریی ره‌گه‌زپه‌رستیی ده‌ناسرێته‌وه.
لێره‌دا
ئێمه زۆر کارمان به‌وه‌وه نییه .. بۆ خۆیان ئازادن . به‌ڵام له‌و
دیمانه‌یه‌دا وه‌ک له زۆر جێگای وه‌ڵامه‌کانی کاک بێکه‌س ده‌رده‌که‌وێ
که ره‌خنه‌ی زۆری هه‌یه له‌باری رامیاریی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی
یه‌کێتی و پارتی، ته‌نانه‌ت له جێگایه‌ک ده‌ڵێ :
(کوڕە
لە کوردستان کوا یاسا هەیە سەرەتا خەریک بوو هەموومان بگرن وەک ئەوەى
ئینقلابمان لە حکومەت کردبێت، هەر زوو بانگى
ئاسایشیان کردین و دواتر بارەگای مەکتەبى سیاسیان لە هەولێر داخستین،...)
ئێمه ده‌ستخۆشیی لێده‌که‌ین و ده‌ڵێین ئه‌و بارۆدخه رامیاریی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که ئێستا کوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ هه‌ر
له‌مه‌سه‌له‌ی پێشێلکردنی ماف و ئازادییه‌کان و له‌باربردنی
هه‌ستی سه‌ربه‌خۆخوازیی و قۆرخکردن و به‌فیڕۆدانی سامانی گه‌ل
له لایه‌ن حیزبه‌کان و تاکڕه‌ویی به‌رپرسان و جیاوازیی
له‌راده‌به‌ده‌ریی چینایه‌تیی و ژنکوژیی و پێشێکردنی مافه‌کانیان و بێ
یاسایی و تا ده‌گاته شێرپه‌نجه‌ی گه‌نده‌ڵیی.. ره‌خنه‌ی زۆر زیاتریش
له‌وه هه‌ڵده‌گرێ و ئه‌و بڕه ده‌ستکه‌وته‌ش له ئازادیی راده‌ربڕین و
ره‌خنه‌گرتن به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه‌یه که رۆشنبیران و
رۆژنامه‌نووسه ئازادیخواز و چه‌پ و پێشکوتووخوازه‌کان به پشتبه‌ستن
به هێزی گه‌ل داویانه و ئه‌و رۆژه‌یان دروست کردووه، که‌چی کاتێک کاک
بێکه‌س له باره‌ی (سه‌رۆکی هه‌رێم) و تاکڕه‌ویی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
پرسیاری لێده‌کرێ، ناوێرێ هێڵی سوور ببه‌زێنێ و ده‌که‌وێته پێهه‌ڵدان
به شان و باڵی(مه‌سعود بارزانی) و ده‌ڵێ:
(ئەگەر
سەرۆکى هەرێم دە فریا نەهاتبا ئێستا وەزعمان
زۆر خراپتر دەبوو وەک ئێستا کە خراپە، بۆیە هەڵوێستى بەڕێز مەسعود
بارزانى هەمیشە هەڵوێستێکى نەتەوەییانە و لەجێگاى خۆیدا بووە و هەمیشە
بۆ عەرەب و هاوشێوەکانى عەرەب هێڵى سوورى بۆ داناون و لە هەموو
هەڵوێستە نەتەوەییەکانى دەبێ هەموومان پشتیوانى بارزانى بین بۆ ئەو
هەڵوێستانەى.)،
ئاخر کاک بێکه‌س تۆ هه‌ر به قسه‌کانی خۆت که بارودۆخی
رامیاریی و گشتیی کوردستان وه‌ک دۆزه‌خێک پێناسه ده‌که‌ی .. خۆ ئه‌و (
مه‌سعود بارزانی)یه به‌ناو سه‌رۆکی ئه‌و کوردستانه‌یه و سه‌رۆکی
گه‌وره‌ترین پارتی ده‌سه‌ڵاتداریشه؟! که‌واته هه‌ر خۆی به‌رپرس و
سه‌رۆکی ئه‌و دۆزه‌خه‌یه که تۆ باسی ده‌که‌ی. تۆ که
نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا وه‌ک ( مشه‌خۆری مووچه و سه‌یرانکه‌ری کات
رابواردن و ... هتد) پێناسه ده‌که‌ی .. خۆ ئه‌و نوێنه‌رانه نوێنه‌ری
کورد نین و هه‌ر نوێنه‌ری( مه‌سعود بارزانی) و لیسته‌که‌ی ئه‌ون و ئه‌و
بۆ به‌غدای ناردوون و واشی فێرکردوون که نه‌توانن له هیچ بڕیارێکی
گرنگ نقه‌یان لێوه بێ و دوا بڕیار هه‌ر له ده‌ست خۆیدا بێ.. وه‌ک
ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ئه‌و دواییه‌ی ئۆباما که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به
بڕیاری (مه‌سعود بارزانی)یه‌وه نییه و خۆهه‌ڵقورتاندنی ئه‌ویش له‌و
بڕیاڕه گه‌وره‌ترین تاکڕه‌وییه و به‌ناو نوێنه‌رانی کوردیشی له
به‌غدا کرده سفری پاش فاریزه.
ئه‌ی
خێره کاک بێکه‌س تۆ ره‌خنه‌ت له داروبه‌رد هه‌یه به‌ڵام ئه‌و
فریادڕه‌سه و ده‌بێ هه‌موومان پشتیوانی بین؟! ئایا ئه‌و هێڵه سووره
که تۆ ناتوانی توخنی بکه‌وی هێڵی سووری بنه‌ماڵیه یان هێلێ سووری ئه‌و
تاکتیکه ئاشکرابووه بێزه‌وه‌ره به‌رژه‌وه‌ندخوازه سیاسییه
ته‌سکبینییه‌یه که به‌نێو سیاسه‌تمه‌دارانی وه‌ک تۆ ئێستا
به‌کاریده‌هێنن!؟ هه‌رچۆنی بێ.. میلله‌تی کورد دوارۆژی زۆر رۆناک ده‌بێ
که که‌سانی وه‌ک تۆ سیاسه‌تمه‌داری بن و سکرتێری پارتێکیش بن و بۆ
هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی یان هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک چاو له
راستییه‌کان بپۆشن و سه‌رکرده‌یه‌کی تاکڕه‌و بکه‌نه که‌سێکی خاوه‌ن
هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تیی.
ئه‌گه‌ر
به رای ئێمه ده‌که‌ی و ده‌توانی ئامۆژگاریی ئێمه وه‌ربگری، ئه‌وا
ئێمه ده‌ڵێین تا زووه و به‌ته‌واویی خۆت له‌ده‌ست نه‌داوه ئه‌وا زۆر
باشتره واز له‌و سیاسه‌ت و حیزبایه‌تییه بهێنی و بۆخۆت به‌دوای
کاسبییه‌کی دی بگه‌ڕێی گه‌لله‌ک باشتر و سه‌به‌رزانه‌تره!
dara@emrro.com
فه‌رموون ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی دیمانه‌که‌یه که که‌سێک به‌ناوی
(سروود حاته‌م) بۆ ماڵپه‌ڕی (ئه‌مڕۆ)ی ناردووه:
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
بێکەس
حەمەد قادر:
*
پارتى و
یەکێتى هەژدە ساڵە یان لە شەڕدابوونە یان هەموو شتێکیان برابەش
کردووە.
*
کوڕە لە
کوردستان کوا یاسا هەیە سەرەتا خەریک
بوو هەموومان بگرن وەک ئەوەى ئینقلابمان
لە حکومەت کردبێت، هەر زوو بانگى ئاسایشیان کردین و دواتر
بارەگای مەکتەبى سیاسیان لە هەولێر داخستین.
سازدانی
دیمانه: ساماڵ پرێس
بێکەس
حەمەد قادر سکرتێرى کۆمیتەى ناوەندى پارتى نیشتمانى
کوردستان PNK لە دیمانەیەکى
تایبەت بە ساماڵ پرێس سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان و
پەیوەندى عێراق و کوردستان و رۆلى ئۆپۆزسیۆن لە ناوەخۆى
هەرێمى کوردستان بە تایبەت پارتە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان
چەندین تەوەری تر دوا و وتى:
پ
1/ بەرەى ئۆپۆزسیۆن چۆن دەبینى لە ئێستادا ؟
بێکەس حەمەد قادر:
لە کوردستان شتێک نیە بە ناوى ئۆپۆزسیۆن مەبەستم رێکخستنێکى تۆکمە
هەبێت وەک رێکخستن خۆى دەرخستبێ پرۆژەى هەبێت و بتوانێ مانگرتن و
خۆپیشاندان بکات و ئەوەى هەیە تەنها ئەو دەنگە نارازیەیى خەڵکە بە
جۆرێک لە جۆرەکان لە ئەدەبیاتى خۆیان بڵاودەکەنەوە، دەتوانم بڵێم
خەڵکێکى ئۆپۆزسیۆنمان هەیە بەڵام هیچ حزبێکمان یان رێکستنێکمان نیە
کۆیان بکاتەوە یان سەرکردایەتیان بکات، چونکە هەر دەنگێک لە ماوەى ئەو
هەژدە ساڵە سەرى هەڵدابێت پارتى و یەکێتى یان کڕیویانە یان سەرکوتیان
کردووە .
پ2/
پێتوایە ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان پێنەگەیشتووە یان بارودۆخى سیاسى
کوردستان هەستیارە؟
بێکەس حەمەد قادر:
وەک گوتم ئۆپۆزسیۆن ئامادەى تێدایە درووست بێت، بەڵام کە تاکو ئێستا
ئۆپۆزسیۆن دروست نەبووە هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەرێتەوە دەستەڵاتمان وەک
دەسەڵات نەبووە ئەوەى هەبووە پارتى و یەکێتى هەبوونە پارتى و یەکێتیش
یان لە شەڕ دابوونە یان ئەو دەسەڵاتەى هەبووە پارتى و یەکێتى برا
بەشیان کردوون ئەمڕۆشى لەگەڵدابێت ئەوەى لە کوردستان هەمانە دەسەتەڵاتى
ئەو دوو حزبەیە نەک دەسەڵاتێک و سیستەمێک بۆیە کە تۆ دەسەڵات و
سیستەمێکت نەبوو ئۆپۆزسیۆن لە کوێیوە هەبێت یان درووست بێت، بۆیە تا
دەسەڵاتێکت وەک سیستەمێک نەبێت ئۆپۆزسیۆنیش نابێت.
پ 3/
پەیوەندیتان هەیە لە گەڵ بزوتنەوەى گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵى ئیسلامى
کەبەناو پایەکانى ئۆپۆزسیۆن پێکدەهێنن لە ئێستادا ؟
بێکەس حەمەد قادر:
جارێ من نە گۆڕان و نە ئیسلامیەکان بە ئۆپۆزسیۆن نازانم گۆڕان لە
هەناوى یەکێتى سەرى هەڵداوە و ململانێى نیو خۆى حزبیە گۆڕ‌انى دروست
کردووە نەک نارەزاییەکانى خەڵک ئیسلامیەکانیش لە ئەنجامى شەڕى یەکێتى و
پارتى گەشەیان کردوو و لە غیابى پارتى و یەکێتى لە ناوچەى سەوز و زەرد
دەنگیان هێنا دەنا قەد ئیسلامیەکان ئەو پێگە جەماوەریە و ئەو
قورساییەیان لە کوردستان نەبووە، پارتى و یەکێتى لەبەر ململانێى خۆیان
پشتیوانى ماددى زۆرى ئیسلامیەکانیان لەبەر کۆمەڵێک هۆکار کردوو
لەبەرامبەریشدا حزبە چەپ و دیموکراسیخوازەکانیان سەرکووت دەکرد و
خەریکى بنکۆڵ کردن و کڕینى سەرکردەى ئەو حزبانە بوون، بۆیە ئێستا
سەرەتایەکى باش هەیە بۆ دروستبوونى ئۆپۆزسیۆنێکى کارا کە پێموایە لە
نێو هەناوى ئەو رەوشە نالەبار و نا عەدالەت و مشەخۆرەى کوردستان
سەرهەڵدەدات و دەنگێک دروست دەبێت ئیدى بە پارتى و یەکێتى دەڵێن بەسە .
پ 3/ بۆ
هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق پشتگیرى کام حزب و لایەن دەکەن وەک حزب و
لایەنگرانتان ؟
بێکەس حەمەد قادر:
ئێمە نەک بڕوامان بە هەڵبژاردنى عێراق نیە بڕوامان بەو دەوڵەتە
دەستکردەش نیە کە ناوى عێراقە، عێراقێک تاکو ئێستا بە شەڕ و خوێن خۆى
لەسەر پێ گرتووە هەر کاتێک شەڕ و خۆێن لە عێراق نەما شتێک نامێنێت
بەناوى عێراق بۆیە سەرکردایەتى کوردیش یەک لەو هەڵە گەورەیە و مێژوویەى
کە کردى لەکاتى روخانى دەوڵەتى عێراق بەشدارى کرد لە دروستکردنەوەى ئەو
دەوڵەتە دەبووایە لەو کاتەدا بە نانە رەقەش با خۆمان بەڕێوەببردبا و
سنوورى کوردستان کە لاى کورد مەعلومە کوێیە لەوێوە وەک تەماشاکەر
تەماشاى عێراقمان کردبا و چیش دەبوو با ببایە، ئەوەى ئەوڕۆ دیکەین بۆ
عێراق لە ئەنجامدا لە بەهێزبوونى عێراقدا تەنها ئێمەى کوردین زەرەمەندى
سەرەکى، ئەى ئەوە نابینى عەرەبى عێراق (دیبەگە)شمان پێ رەوا نابینن نەک
کەرکووک و ناوچەکانى دى بۆیە لەو قۆناغەى ئێستادا ئێمە هیچ بڕیارێکمان
وەرنەگرتووە کە چۆن دەنگ دەدەین و دەنگ بە کام لیست و قەوارە دەدەین کە
کاتى خۆى هات ئێمە بە فەرمى هەڵوێستى خۆمان رادەگەێنین و خەڵکى خۆمان
ئاراستە دەکەین کە چۆن و بەچ شێوەیەک دەنگ دەدەین یان دەنگ نادەین یان
ئەوەتا ئازادیان دەکەین جارێ هیچ بڕیارێکمان لەو بابەتەوە نیە .
پ 4/
سەرەڕاى بوونى کۆمەڵێک پەرلەمانتارى کورد لە بەغدا کەچى کێشەکان
لەلایەن سەرۆکى هەرێمەوە یەکلاى دەکرێتەوە پێتوایە پەرلەمانتارەکان
لاوازبوون یان دەسەڵاتى کوردى تاکڕەویە ؟
بێکەس حەمەد قادر:
ئەوە راستە بەشێکى زۆر لە پەرلەمانتارانى کورد لە بەغدا نەک هەر
لاوازبوون بەڵکو وایان دەزانى بۆ سەیران لە بەغدان یان وا تێگەیشتبوون
لە پەرلەمانى بەغدا وایان دەزانى تەنها بۆ مووچە وەرگرتن لەوێن چەندین
بڕیار لە پەرلەمانى عێراق وەرگیرا چەندین یاساش پەسند کران، ئەگەر
سەرۆکى هەرێم دەفریا نەهاتبا ئێستا وەزعمان زۆر خراپتر دەبوو وەک ئێستا
کە خراپە، بۆیە هەڵوێستى بەڕێز مەسعود بارزانى هەمیشە هەڵوێستێکى
نەتەوەییانە و لەجێگاى خۆیدا بووە و هەمیشە بۆ عەرەب و هاوشێوەکانى
عەرەب هێڵى سوورى بۆ داناون و لە هەموو هەڵوێستە نەتەوەییەکانى دەبێ
هەموومان پشتیوانى بارزانى بین بۆ ئەو هەڵوێستانەى .
پ 5 / ئەگەر بێنە
سەر پارتەکان کۆمەڵێک پارت کە دەنگێکى وایان نیە و بوددجەیەکى لە
قەوارەى سیاسى خۆیان زیاتریان هەیە پێتوانیە پێویستە چاوى پێدا
بخشێنێتەوە ؟
بێکەس حەمەد قادر:
ئەو بوددجەى ئێستا حزبەکان وەردەگرن پێشتر لە پارتى و یەکێتى وەردەگیرا
پارتى و یەکێتیش بە مەزاجى خۆیان و لە ململانێى یەکتر سەیرى حزبەکانیان
دەکرد و خۆیان قەبارەى حزبەکانیان دیارى دەکرد و بوودجەیان پێ دەدان،
لە بەرامبەر هەر هەڵوێستێکى ئەوانیش بەدڵیان نەبا ئەوە بوددجەیان لێ
دەبڕین، بۆ خۆشیان لە داهاتى کوردستان بە ملیۆنان دۆلار بۆ حزبەکانى
خۆیان دیارى کردووە و برابەش کەس نابێ پێیان بڵى کێ ئەو بوددجەى بۆ
ئێوە دیارى کردووە، حزبەکانى تریش لە بەرامبەردا نەبادا پارتى و یەکێتى
نان بڕاویان بکەن کەس دەنگى نەدەکرد بۆیە دەبێت بوددجەى حزبەکان بە
یاسا رێکبخرێت نەک وەک ئەوەى ئێستا هەیە، بۆیە دەبێت چاو بە بوددجەى
هەموو حزبەکان بخشێنرێتەوە بە پارتى و یەکێتیشتەوە و دەبێت بە یاسا
رێکبخرێت.
پ 6 / تا
چەند لەگەڵ ئەو راییەى سکرتێر و سەرۆکى کۆمەڵێک پارت و لایەن تانەى
جۆراوجۆر لە راگەیاندنەکان لە دوو حزبەکە دەدەن و لە هەمان کات لە پشت
پەردە پشتگیریەکان لەم دوو حزبە وەردەگرن ؟
بێکەس حەمەد قادر:
نازانم ئەگەر مەبەستت رەخنە بى هەموو کەس مافى ئەوەى هەیە رەخنە بگرێت
رەخنە جیاوازە لە گەڵ تانە و تەشەر، من ماوەى پانزە ساڵ زیاترە لە
سەرکردایەتى حزبم لە دەیان کۆبوونەوەش بەشداربووم کەم دیومە رەخنە
گیرابێت ئەگەر رەخنەش گیرابێت زۆر شەرمنانە بووە ئەو حزبانە هەمیشە
خەریکى رازیکردنى پارتى و یەکێتى بوون لە خۆیان چونکە نان و بژێوى
ئەندام و کادیرانیان لە دەست پارتى و یەکێتى بووە ئێستا خەریکە بڵێن
قۆناغەکە گۆڕاوە کە ئێستا هەندێ لە سەرکردەى حزبەکان بە جورئەتەوە
رەخنە دەگرن.
پ 7 / ئایا
ئێوە دەعمى ماددى یان مەعنەوى دەکرێن لاى هیچ لایەنێک، بە تایبەت پارتى
و یەکێتى ؟
بێکەس حەمەد قادر:
ئێمە حزبین و خاوەن پێگە و رێکخستنى خۆمانین و لە رووى پەیوەندییەوە
پەیوەندیمان پەییوەندیەکى دۆستانەیە لەگەڵ هەموو حزبەکانى کوردستان جگە
لە بەرەى (تورکمانى) ئێمە نەک هیچ بوددجە و یارمەتیەک نەدراوین بەڵکو
ماوەیەکى زۆر فشارى زۆر لەسەر سەرکردە و کادیرانى ئێمە هەبوو، بەڵام
ئێستا هیچ کێشە و گرفتێکى سیاسى و یاساییمان نەماوە و بە پشوو درێژى
خۆمان گەیاندمانە ئەو قۆناغە و سەربارەت بە بوددجە لە 7/3/2007 هیچ
بوودجەیەکمان نیە و بڕاوە و هیچ هاوکارى ماددى لە هیچ لاێکەوە نەکراوین
تەحداى هەر کەسێک دەکەین بڵێ یەک دینار یان یەک دۆلارمان وەرگرتبێت،
ئەو شەڕە نەفسیەى بەرامبەر (پارتى نیشتمانى کوردستان)کرا بەرامبەر هەر
حزبێکى کوردستان بکرێت بەرگەى دوو مانگ ناگرێت، بەڵام لێرەڕا سوپاسى
خۆڕ‌اگرى کادیر و ئەندامانمان دەکەین کە یەک تۆز لەو ورەى بەرزى
حزبایەتیان دانەبەزى و بۆ هەموو لایەکیان سەلماند کە چەندە خۆڕاگرن،
گەورەى پارتى نیشتمانى کوردستانیش بە خۆڕ‌اگرى و هەڵوێستە نیشتمانى و
نەتەوەیەکان دەرکەوت، ئێستاش لەگەڵ حکومەتى کوردستان لە هەوڵداین ئومێد
دەکەین کێشەى بوددجەشمان نەمێنێت کە مافێکى سروشتى خۆمانە وەک حزبەکانى
تر حیسابمان بۆ بکرێت چونکە خەڵکى ئێمەش خەڵکى تێکۆشەر و ماندوون لە
رێگاى خەباتى کوردایەتى .
پ 8 / حزبى
کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان، تەواوى بوددجەى حزبەکە وەردەگرێت
لەگەڵ ئەوەى پشکى ئێوەى تێدایە بیرتان لەوە نەکردۆتەوە هاوشێوەى حزبى
زەحمەتکێشان باڵى مەکتەبى سیاسى و قادر عەزیز پەنا بۆ داداگا ببەن؟
سەرەڕاى ئەوەى شەرعیەتى ئێوە زیاترە کە لە هاوپەیمانى چەپەکان کورسیەکى
پەرلەمانتان هەیە؟!
بێکەس حەمەد قادر:
کوڕە لە کوردستان کوا یاسا هەیە سەرەتا خەریک بوو هەموومان بگرن وەک
ئەوەى ئینقلابمان لە حکومەت کردبێت، هەر زوو
بانگى ئاسایشیان کردین و دواتر بارەگای مەکتەبى سیاسیان لە هەولێر
داخستین، بۆیە ئەگەر حکومەت لاگیرى ئەوانى نەکردبا بە چاوێکى یەکسان
سەیرى هەدوولاى کردبا ئەو کێشەیە زوو چارەسەر دەبوو بۆیە ئێمە ئەوکاتیش
پشوو درێژیمان هەڵبژارد و سەبرمان گرت پاشان بە یاسا رێگاى یاسایمان
گرتەبەر و لە کۆنفرانسى خۆمان لە 9/11/2007 بە ئامادەبوونى دادوەر ناوى
حزبمان گۆڕى و پارتى نیشتمانى کوردستان لە پەیامى کۆنفرانس ئاماژەمان
بەوەدا ئێمە بە دۆستایەتى و یەکڕێزى و یەکگرتوویى دەتوانین تەجرەبەى
دیموکراسى کوردستان ببەینە پێشەوە نەک بە ململانێى یەکتر، بۆیە پارتى
نیشتمانى کوردستان ئەمڕۆ لە ساحەى سیاسى کوردستان پەیوەندیەکى دۆستانەى
بەهێزى لەگەڵ حزبەکانى هەر چوار پارچەى کوردستان هەیە و هەر ئەوەشە
هەموو لایەک بەسەرکەوتن دەگەینێ.
|