٤\١\٢٠٢٣
لە پەڕاوێزی
دانیشتنی یەكەمی تورکیا و سوریا بە نێوەندگیری مۆسكۆ.

مەهدی حەمید
ئەو دانیشتنە لە نێوان وەزیری بەرگری و تیمی
ئیستخباراتی سوریا و تورکیا بوو كاتەكەش رۆژەك پێش تەواوبوونی ساڵی
٢٠٢٢ بوو.
وەك دانانی ھەندێ خاڵ لە سەرپیتەكان، خاڵە ناكۆكەكان لە كۆبوونەوەكەدا
نەخرانە ناو باسكردن لەسەری تا ئەو كاتەی دەگەنە دەرئەنجامێك بە
تایبەتی لەسەر كشانەوەی ھێزەكانی توركی لە ناو خاكی توركیا. دیمەشق
كشانەوەكە بەوە دەبەستنەوە كە دەبێ توركیا ھەر لە ئێستاوە جەدوەل
زەمەنی بۆ كشانەوەكە دیاری بكات و لایەنی توركیش دەیبەستێتەوە بە
جێگیربوونی ئاسایشی تەواو كە زیاتر مەبەستی نەھێشتنی مەترسی قەسەدە لە
ناوچەكە. خاڵی تری ناكۆكی نێوانیان كە ھەمدیسان وەستێنراوە دەربارەی
ئۆپۆزسیۆنی سوری سەر بە توركیایە كە دیمەشق بە ڕێكخراوی تیڕۆڕستی
ناویان دەباو ئەنقەرەش بیرو بۆچوونی تری ھەیە دەربارەیان . یەكێ لەخاڵە
ھەرە گرنگەكان ، ھێزەكانی سوریای دیموكراتیە كەتوركیا بەدرێژكراوەی
پەكەكە ناویان دەبات و دەیەوێ بیانخاتە ناو بازنەی ھێزەكانی تیڕۆرستی
كەچی دیمەشق بە ساردی باس لەو مەوزوعە دەكات . وەك توركەكان باسی لێوە
دەكەن . حكومەتی سوری بەوە ڕازی بووە كە پەنابەرەسوریەكان
ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە ناو كەس و كاریان . لە سەر مەنتیقەی ئامینە
بۆیان ھیچ باسو خواسێكی لە سەر نەكراوە.
مەدلولاتی سیاسی دوای یەكەم دانیشتن:
١- لە ناوچەكانی ئیدلب بە تایبەتی و تەواوی ئەو ناوچانەی كە دەكەونە
ناوكۆنتڕۆڵی توركی و ئۆپۆزسیۆنی سەر بە توركیا تاڕادەیەك لە ناو ھەموو
شاروشارۆچكەیەك ، بە دەیان ھەزار كەس و لە دژی ڕێكەوتنەكە ڕژانە سەر
شەقامەكان ولێرەو لەوێ لێدوانی سیاسی زۆر توند درا دژی ئەوڕێكەوتنەو
سەرۆكی بەرەی نوسرەش «جۆلانی» بە توندی ئیدانەی ئەو ڕێكەوتنەی كرد.
٢- ئەمەریكا، ئەوروپاشی بخە سەر زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو ڕێكەوتنەی
كرد.
٣- دوا بە دوای دانیشتنەكە ھێزەكانی سوریای دیموكرات موبادەرەیەكی خستە
بەردەم تەواوی ئۆپۆزسیۆنی سوری بە ھەردو بەشی مەدەنی و سەربازی بۆ
ئاشتەوایی سیاسی و نیشتمانی و دانیشتن پێكەوە لەسەر مێزی گفتو گۆ و
ھەشن ئەو موبادەرەیەی قەسەد بەوە لێك دەدەنەوە كە عەرزێكی ئەمەریكی بێت
لە ڕێگای قەسەد.
٤- رووسەكان لەمێژە خوازیاری ئەوەن كە توركیاو ڕژێمی بەشار ئەسەد
بگەیننە یەكتر . پێشدەچێ ئەو دانیشتنە سەرەتایەك بێت تاوەكو زنجیرەی
دانیشتنی تریش ڕێك بخرێ ودوا دانیشتنیش لە نێوان بەشار ئەسەدو ئەردۆگان
بێت.
٥- رووسەكان دەیانەوێ بە ھەر نرخێك بێت توركەكان لەئەمەریكیەكان دوور
كەنەوە.
٦- ئەردۆگانیش پاش ئەوەی سیاسەتەكانی لە لیبیاومیسرو سعودیە شكستی
ھێناوەو زنجیرەیەك دانیشتنی لە مستەوای خوار قیادە لە گەل سعودیەو میسر
گرتووتیە بەر ، ئەگەر چی با بەوادر نیەتپاكی دروست نەبووبێ ، ماوەی شەش
مانگێك دەبێ خوازیاری ئەوەیە ئەو نزیك بوونەوەیە لە گەڵ بەشاریش بكات.
٧- ئیدی نازانرێ نزیك بوونەوەكە تاكتیكیە یانی دوای ھەڵبژاردن كۆتایی
دێت یان تا سەرە.
٨- بە گوێرەی ڕاپرسیەكان لە سەر ھەڵبژاردنی دادێی توركیاو تاوەكو ئێستا
دەنگەكانی ئاكپارتی و جەھەپە لە دەوروبەری ٣٢٪بۆ ھەر یەكەیانە كە
ئەوەش موریح نابێ بۆ ئاكپارتی و ئەردۆگان ھەر بۆیە پێیان وایە بە ھەر
نرخێك بێت دەبێ پێش ھەڵبژاردن ڕێكەوتنەكەیان لە گەڵ دیمەشق بە ئامانج
بگات.
٩- دیارە دەنگدەری ئەوجارەی توركی زیاتر خوازیارە كە پەنابەری سوری كە
بە ٣ ملیۆن كەس مەزندە دەكرێ بە ھەر نرخێك بێت بگەڕێنەوە بۆ سوریا
چونكە پاڵەپەستۆیەكی قورسی ئابوریان خستۆتە سەر توركیا لە ھەڵبژاردنی
شارەوانیەكان ، ئیمانیۆل ماكڕیۆنیش وەھا توانی ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرەو
ئەزمیر كە سێ گەورەترین شاری توركیان لە بن دەستی ئاكپارتی دەربێنێ ،
دەرئەنجامی ئەو بانگێشەیەیان بوو كە دەبێ پەیوەندی توركیاو سوریا
بگەڕێتەوە ئاستی جاران واتە تەتبیع.
١٠- بۆ ئەو كاتی ئەردۆگان دژ بوو ئێستا خەریكە ئەو خاڵە لە بن دەستی
ئۆپۆزسیۆن دەربێنێ.
١١- رووسیا خوازیارە ئاكپارتی ئەوجارەش ھەڵبژاردنەكان بباتەوە بۆیە
دەیەوێ بە ھەر نرخێكەوە بێت نزیك بوونەوەی ئەردۆگان و بەشار ئەسەد ،
بكەویتە پێشھەڵبژاردن.
١٢- ئەمەریكا، ئەوروپاش لە گەڵ زۆر زۆر دژی ئەو ڕێكەوتنەنەو ڕەنگە كار
لەسەر ئەوەش بكەن ئەگەر ھەر بشكرێ با بكەوێتە دوای ھەڵبژاردن و بە
بۆچوونی خۆشم لە ئێستاوە تا ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ، كار لە سەر ئەوە
دەكەن كە ڕێكەوتنەكە ئەنجامی نەبێ و ھەموو ھەوڵی خۆشیان بۆ ئەوە بەگەر
بخەن كە ئاكپارتی ھەڵبژاردنەكە نەباتەوە.
١٣- ئەمەریكا پەڕاوی زۆری بەدەستەوەیە كە نەیەڵێت ڕێكەتنەكە بە ئەنجام
بگیرێ گرنگترینیان نزیككردنەوی قەسەدو ئۆپۆزسیۆنی سوری دەبێت كە ئەگەر
ئەوە ڕووبدات ڕەنگە بە دوایەوە ڕێكەوتنی ئەردۆگان و بەشار بێ ناوەرۆك
بمێنێتەوە.
١٤- تا ئێستا باس لە ھیچ سەرەداوێ ناكرێ كە ئێران با بە ناڕاستەوخۆشبێت
،دەناو ڕێكەوتنەكە دایە یان نا وەیان چی دەوێ و چیشی ناوێ .بە ھەر حال
ناكرێ ڕۆڵی ئێران بە نادیدە سەیر بكرێ . كە سوریاش بۆ خستنە ناو لیستی
تیڕۆر بۆھێزەكانی سوریای دیموكرات ساردی تەواوی پێوە دیارە ، ئەمە
دەكاتە ڕێكاوڕێكی لایەنی ئێرانی.
١٥- لوتكەی پێشتری نێوان ئەردۆگان وپۆتین و سەرۆكی ئێران كەنزیكەی شەش
مانگێك دەبێ بەر لەومێژووە ، لەوێش ئێران پێداگری تەواوی كرد كە نابێ
توركیا ئۆپڕاسیۆنی سەربازی دژی قەسەد بكات. پێشم وانیە لەو كاتیەوە
تاوەكوئێستا ھیچ گۆڕانكاریەكی ئەو تۆ لەسیاسەتی ئێران دەربارەی قەسەد
گۆڕدرابێ.
١٦- بە بۆچوونی خۆم ئەگەر دەرئەنجامەكانی كۆبوونەوەكانی دادێی توركی و
سوری و بە نێوەندگیری مۆسكۆ ، دەرئەنجامی باشی بۆ ئەنقەرە لێ بكەوێتەوە
و بەدوایەوە توركیاش بێدەنگی لە ئۆپڕاسیۆنەكەی دژی قەسەد دەكاو لە
میانەشدا تێكڕای لایەنەناكۆكەكانیش بێدەنگی لێ دەكەن . لێرەش ڕای
ئەمەریكا تەمو مژاوی دەبێت و با چاوەڕوان بین.
ماڵپهڕی مههدی
حهمید
|