
الاتحاد العام اللاجئین العراقیین
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
لە پەراوێزی هەڵوێستی حکومەتی عێراق لە
پەیوەند بەباشتربوونی دۆخی ئاسایشی عێراق و گەڕانەوەی پەنابەران.
کۆتای هەفتەی ڕابردوو کاربەدەستانی حکومەتی عێراق بۆ یەکەم جار پاش 5
ساڵ شەڕو کوشتارو تووندوتیژی ونائەمنی ڕایانگەیاند کە بەهۆی باشتربوونی
بارودۆخی ئەمنیەوە، تەنیا لەمانگی ئۆکتۆبەردا زیاتر لە46 هەزار پەنابەر
گەڕاوەتەوە بۆ عیراق.
قسەکردن لە باشتربوونی ئەمنیەت و ژیان وگوزەرانی خەڵکی عێراق لەکاتێکدا
کە لەلایەکەوە تەقینەوە ئیراهاب و شەڕی تایفی و مەزهەبی وقەومی لەسایەی
سیاسەتی جەنگ و داگیرکاری ئەمەریکادا بە لوتکەی خۆی گەیشتووەو لەلایەکی
تریشەوە بێکاری و برسیەتی و هەژاری و نەبوونی پێداویستیە سەرەتایەکانی
ژیانی رۆژانەی وەک ئاو ، کارەبا ، سووتەمەنی ، داودەرمان و لە
پاڵیشیاندا گەندەڵی سیاسی و ئیداری و ئابوری ئەم دەسەڵاتە نا ئەمن
بوونی خەڵکی عێراقی گەیاندۆتە ئاستانەی نابوودی و ڕوو بە ڕووی
مەترسیدارترین قوناغی مێژووی بووەتەوەو کەچی هێشتا کاربەدەستانی
حکومەتەکەی مالکی بەوپەڕی ڕوو قایمەوە ئیداعای باشتربوونی بارودخی
ئەمنی عێراق دەکەن. کە دیارە ئەمە هیچ شتێک نیە جیاواز لە سووکایەتی
پێکردنێکی ئاشکرا بە کەرامەت و ئینسانیەتی ئەو خەڵکەو نیمایشکردنی
ئاستی چاوەڕوانی ئەم حکومەتە لەبارەی ژیان وئەمنیەتی خەڵکی عیراق و هەر
لەم ڕوانگەیەشەوە شانخاڵیکردنەوەیان لە بەرامبەر بە ژیان وچارەنووسی
ئەو خەڵکەو دابینکردنی ئایندەیەکی ئینسانی بۆیان .
بێشانسی حکومەتی عیراق لەوەدایە لەکاتێکدا باس لەباشتربوونی دۆخی
ئەمەنی عیراق دەکات کەهەر لە ڕێکخراوەی خاچی سوور و ئەمنستی
ئەنتەرناسیۆناڵ(عفوی دووەلی) وگەلێک ڕێکخراوە ئینسان دۆستەکانی ترەوە
بگرە تا یوئین(UN ) چەند بەرامبەر نیگەرانی گەورەتریان هەیە لە دۆخی
ئەمنیەتی عیراق و زیاتربوونی شەپۆلی ئاوارەبوون لە ساڵی ئایندەدا .
بۆیە جیاواز لەهەر مەبەستێکی سیاسی پشت پەردەی ادعای گەڕانەوەی
پەنابەران بۆ عیراق ، پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا هەر لەمانگی ئۆکتۆبەردا
چەند بەرامبەر لە خەڵکی عیراق ناچار بەڕووکردنە هەندەران بوون ؟
پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا زیاتر لە دوو ملیون ئینسان کە ئەم ڕۆ
لەناوخۆی خاکی عیراقدا ئاوارەبوون، چ ڕادەیەک لە ئەمنیەت و ئاسایش
وژیانێکی ئینسانی بەهرمەندن و کام لە مافە سەرەتایەکانیان بۆ دابین
کراوە ؟ کەواتە ڕۆشنە کەباسکردن لەگەڕانەوەی پەنابەران لەوەها
بارودخۆیکدا ئامانجێکی دیاریکراوی سیاسی لەپشتە کەدەیەوێ چارەنووسی ئەو
سەدان هەزار ئاوارە لەلایەکەوە وەک کارتێکی سیاسی بەکاربهێنێت بۆ چوونە
پشت سەر ادعاکانی حکومەتی ئەمەریکا لەبارەی باشتربوونی بارودۆخی ئەمنی
عیراق وهاوکات داگیرسانی چرا سەوزێکە بۆ ووڵاتانی ئەوروپا کە حکومەتی
عیراق ئامادەیە لەرامبەر بە وەرگرتنی ئیمتیازاتێکدا، پێشوازی لەسیاسەتی
گەڕانەوەی پەنابەران بکات بۆعێراق و کوردستان .
هەربۆیە فیدراسیونی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی سەرباری پەردە
هەڵماڵینێکی ئاشکرا لەسەر ئامانجە شاراوەکانی ئەم هەڵوێستەی حکومەتی
عێراق، هاوکات تا کۆتای هێنان بەدۆخی شەڕوکوشتاری وداگیرکاری
وئاوارەکردنی بەردەوامی خەڵکی عیراق دژ بەهەرجۆرە مامەلەو سات وسەوداو
یاریکردن بە ژیان وچارەنووسی خەڵکی عیراق دەبینەوەو حکومەتی ئێستای
عیراق ڕاستەخۆ بە بەرپرس دەزانین لەبەرامبەر بە نەبوونی ئەمنیەت و
ئاسایش و بەختەوەری بۆ خەڵکی عێراق و پیمان وایە تەنیا لە کاتێکدا
دەکرێت ادعای باشتربوونی ژیان و گوزەرانی خەڵکی عێراق بکرێت کە کۆتای
بە جەنگو کوشتارو داگیرکاری هاتبێت ئەمنیتو ژیانێکی ئارام و ئاسودە
گەرابێتەوە و خەڵکی عێراق لە سایەی دەسەڵاتێکی عەلمانی وئازادیخواز
توانیبێتی لەماف وئازادیە سیاسی و مەدەنیەکانی بەهرمەند بێت !
فیدراسیونی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی
13 / 11 / 2007
IFIR:PO.BOX1575،ILFOD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،
ifir2007@yahoo.com d.jamal@ntlworld.com
www.csdiraq.com
|