١٨\٥\٢٠١٣
لە پەراوێزی
کارەساتی (رانا پلازا) لە بەنگلادیش.
- هەندێک ئامار و
زانیاریی لەسەر هەلومەرجی کرێکارانی جلوبەرگ -

ئامادەکردنی: ئاراس رەشید
بەنگلادیش وەک وڵاتێکی چڕ لە دانیشتوان (١٦٠ملیۆن) و هەژار و ناجێگیری
سیاسی و گەندەڵی ئیداری و لاوازی ژێرخان و لەسەرەخۆی چاکسازی
بەڕێوەدەچێت. بەڵام لەساڵی ١٩٩٦ەوە ڕێژەی گەشەسەندنی ئابووری ٥.٨لەسەدا،
و بە دووەم وڵات دادەندرێت لە دوای چین بۆ بەرهەم هێنانی جلوبەرگ و
هەناردەکردن.تەنیا لە ٦ مانگی ڕابردوو خۆی داوە لە١٩.٥١$ بلیۆن بۆ
ئەمەریکا و ١ ترلیۆن لە ساڵێک. کارکردنی پتر لە ٤ ملیۆن کرێکار لە
پیشەسازی جلوبەرگ.
کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان لەئەوروپاوباکوری ئەمەریکا(کەبە٤٨کۆمپانی
بەناوبانگی جیهانی)لەبەر هەرزانی ولەخواری هەقدەستی کرێکارونەبوونی
یاسایەکی کاری ستاندارولاوازی ڕێکخراوبوونی کرێکاران وبەدەستهێنانی
قازانجی هەرچی زیاتر بۆسوود وەرگرتن لەوهەلومەرجەی کەهێزی کاری تێدایە
کارگەکانیان گواستۆتەوە ئەو وڵاتە. کەئەمەش دیارە بەهاوبەشی وڕێکەوتن
لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە و کۆمپانیا ناوەخۆکانیان بەڕێوەدەچێت.
بۆڕوونتر کردنەوەی هەل ومەرجی کاروبەرهەم هێنان وئەوکارەساتە
ئینسانیانەی لێی دەکەوێتەوە ئەم ئاماروزانیاریانە دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی
زۆرتر ئاشنای ڕژێمی سەرمایەداری وخوێنمژانی کرێکاران بین وبتوانین
بەپشتیوانی جیهانی کرێکاری و ئازادیخوازان، سنوورێک بۆئەم ملهوڕیە دژی
ئینسانیە دانێین.
مێژووچەیەکی کارەساتەکانی دوێنێ وئەمڕۆی پیشەسازی جلوبەرگ:
• یەکەم کارەساتی ئەوبەشە ساڵی ١٩١١بوو لەکارگەی(تریانگل شێرت وێست
لەنیۆرک) بوو، ١٤٦کرێکار گیانی لەدەست دا. تازەترین کارەساتەکان بریتین
لەئاگرکەوتنەوەی کارگەیەک لەساڵی ٢٠١٢ لەپاکستان ولەدەستدانی ٢٦٠کرێکار.
هەروەها ئاگرکەوتنەوەیەکی کەلەهەمان ساڵ ولەدەستدانی ١١٢کرێکار لە
بەنگلادیش.لەم چەندڕۆژەشدا لە ئاگرکەوتنەوەیەکی دیکەدا لەبەنگلادیش ٨قوربانی
دیکەی لێکەوتەوە، کە ئەمەی دوایی پاش ٢هەفتە لەکارەساتە گەورەکەی
داڕمانی باڵەخانەی (راناپلازا) بوو لەدەکای پایتەختی بەنگلادیش لە
٢٤/٤/٢٠١٣، پتر لە١٠٤٠کرێکار گیانی لەدەست داوە و ٢٤٣٧بریندار بوون.
جگە لەزۆر ڕووداوی تر کەهەرلەم ١٠ساڵەی دوایی ڕوویان داوە.
هۆکارە گشتییەکانی کارەساتەکە:
• گەندەڵی سیستەمی وڵات هەرلە(خاوەن
باڵەخانەکان،ئەندازیاران،بەڵێندەرانی دروستکردنی
باڵەخانە،ئیداریەکان،تادەگات بەسیاسەتمەداران ودەسەڵاتداران).
• گوێنەدان وبەهەند نەزانینی سەلامەتی شوێنی کاروڕێنماییە ستاندەرەکانی
جیهانی.
• پابەند نەبوون ولێنەپرسینەوەی کۆمپانیا جیهانیەکان لەگەڵ بەڵێندەرە
ناوخۆییەکانی بەنگلادیش بۆ ستاندەری جیهانی یاساکانی کار.
• تەنیا سوود بینین وگوێنەدانە کرێکار.
• ڕێکخراونەبوونی کرێکاران، لەژێر سایەی ڕژێمی سەرکوتگەری ئەووڵاتە.
هۆکارە تایبەتەکانی کارەساتی ٢٤/٤/٢٠١٣:
• پابەندنەبوونی خاوەن بیناکە بەڕێنماییەکانی بیناسازی.ەک:
ا- نزیکی خاوەن باڵەخانەکە لەحیزبی دەسەڵات وگوێنەدانە هیچ یاسایەک
وڕێنماییەکی یاسایی.
ب- دروستکردنی ٣ نهۆمی زیادلەنەخشەی ڕێگەپێدراو.
ج- بیناکە بۆشوێنی نوسینگەی بازرگانی دروست کراوە نەک کارگە؟
د- لەرەی دەنگی موەلیدەی کارەبا ودەزگاکانی تری ٥کارگەکە کەلەسەربانی
باڵەخانەکە دانرابوون وهۆکارێکی زۆرسەرەکی قڵشت ودوایی ڕووخانی بیناکە
لە ماوەی ٥ دەقیقەدا.
هۆکاری بوونی ڕووداوی ٢٤/٤ بەو کارەساتە گەورەیە:
• پشتگوێخستنی بڕیاری ئەندازیارانی پشکێنەری پسپۆری بیناسازی
بۆچۆڵکردنی بیناکە لەلایەن خاوەن کارگەکانەوە، ٢رۆژپێش ڕووخانی
وگێڕانەوەی کرێکاران بۆسەرکار، پاش هەرشەلێکردنیان بەدەرکردن ئەگەر
نەگەرێنەوە سەرکار؟
• نەبوونی دەرگاودەروازەی تایبەتی فریاکەوتن بۆکاتی ڕووداوی وەک
ئاگرکەوتنەوەورووخان(بۆکەمکردنەوەی حالەتی دزی کردن).
• خێرایی داڕمانی بیناکە لە٥دەقەدا.
• زۆری وچڕی شوێنی کار لەکرێکاران، بەشێوەیەک کە ٥٠٠ کرێکار لە ڕووبەری
٦هەزار پێ دووجا کاریان دەکرد.
هەلومەرجی شوێنی کاروژیانی کرێکاران:
• بچووکی شوێنی کار و زۆری کریکاران و نەبوونی هەوا و خواردن و
خواردنەوە و ڕووناکی تەندروست و پێویست.
• کاتژمێر کاری دوورودرێژ کەلە ١٤ بۆ ١٦ کاتژمێر کار لە ڕۆژێک و ٨٦-٩٦
کاتژمێر لەهەفتەیەک.
• پشوودان بەدەقە وکارکردن بە کاتژمێر.
• زۆرێک لەکرێکارەکان هەرلەوێ دەخەوتن.
• قەدەغەکردنی قسەکردن لەگەڵ یەک وسزای لێدانی لەسەر بوو.
• سزای لێدان بۆهەرهەڵەیەک ودواکەوتن لەکاروداواکردنی هەرمافێک.
• دەستدرێژی سێکسی بۆسەرکچ وژنەکان، چونکە ٩٠٪یان کرێکاری ژن
بوون.
• کرێی (٠.١٩-٠.٢٥$) لە کاتژمێرێک مانگانە لە ٣٧-٨٣$.
• نەدانی کرێ بۆ مٶڵەتی نەخۆشی ومنداڵ بوون وبۆنەدینی ونەتەوەییەکان.
کەئەمەش دژ بەیاسایە.
• بوونی تەنیا حەمامێک وجێگەیەک بۆ قاپ و جل و خۆشوشتن بۆهەر ١٥٠
کرێکارێک. کە هیچ هەلومەرجێکی تەندروستی لێنەبووە.
• بوونی مشک و زیندەوەری تری پیس وترسناک لە شوێنی کاروژیانیان.
وەڵامدانەوەی کرێکاران و خاوەن کار و کۆمپانیاکان لە بەرامبەر ئەو
کارەساتە:
• لەڕۆژانی دوای کارەساتەکە دەیان هەزارلەهاوکارانی کرێکاران
لەکارگەکانی تر هاتنەسەرشەقام بۆباشترکردنی هەلومەرجی کاروڕێکخراوبوونی
کرێکاران ویاسایەکی کار کەژیانیان بپارێزێت.
• بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی وهاوپشتی جیهانی کرێکاری لەگشت دنیا.
• لەژێر ئەوفشارەدا ١١٢کەس دەستگیر کراون کەلەناویاندا خاوەن
بیناوبەڵیندەروئەندازیار و٤لەخاوەن کارگەکانی تێدایە. هەروەها داخستنی
١٨کارگەی تر لەبەرناسەلامەتی شوێنی کار.
• نیگەران بوونی یەکێتی کارگەی چنین وهەناردەی بەنگلادیشی لەوەستان
وکزبوونی کارلەوکارگانە، چونکە کار دەکاتە سەر ئابووری.
• هەندێک لەوکۆمپانیایانە دوورەدەستی خۆیان لەوکارەساتە ڕاگەیاندووە،
سەڕەڕای دۆزینەوەی لەیبڵی کۆمپانیاکەیان لەژێرداروبەردی داڕووخاو.
هەروەها بەدەنگەوەهاتنی هەندێکی تریان وبەڵێن دان بەقەرەبووکردنەوەی
زیان لێکەوتوان وگۆڕینی شێوەی کارکردن بۆئەوەی لەگەل ڕێنمایی سەلامەتی
شوێنی کاروژیانی ستاندەرد بێتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی پتر
لە٤٠لەوکۆمپانیایانە لەوڵاتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
• ئەم بەدەنگەوەهاتنەش لەبەر ٢هۆی سەرەکی بەرژەوەندیەکانی کۆمپانیاکان
خۆیان بوە:
١- بۆدەرخستنی نیازپاکی وچاکەی خۆیان لەبەرامبەر کڕیار تا فرۆشتنیان
نەیەتەخوار.
٢- بۆکەمکردنەوەی تانەلەسەر ناوبانگی کۆمپانیاکان بۆ کەمترین ئاست.
• زۆرێک لەخەڵکی ئاسایی لەوڵاتەکانی ئەوروپاوباکووری ئەمەریکا قسەیان
لەسەربایکۆت کردنی کڕینی ئەوکاڵایانە کردووە کەلەبەنگلادیش ووڵاتنی
هەژاری تری دنیا بەرهەم دێن. بەڵام ڕابەرانی بزووتنەوەی کرێکاری
وچالاکوانانی مافی مرۆڤ ئەمە بەچارەسەر نازانن، بەڵکو فشارخستنە سەر
حکومەت وکۆمپانیاکان بۆڕێنمایی کردنی سەلامەتی شوێنی کاروژیان
وباشترکردن وبردنەسەرەوەی حەقدەستی کرێکارو، ڕێکخستنی کرێکاران
لەرێکخراوەکانیان بۆ بەدی هێنانی مافەکانیان وهێنانەدی یاسایەکی کار
کەژیانی ئینسانی تێدا فەراهەم بێت بەچارەسەری سەرەکی دەزانن.
خشتەی بەراوردکاریی بەرهەمهێنان لە نێوان ئەمەریکا و بەنگلادیش:
ئەگەر سەیرێکی ئەم خشتەیەی خوارە بکەین بۆتێچووی بەرهەمهێنانی کراسێک
لەئەمەریکا وبەنگلادیش وبەراوردی(کرێی حەقدەستی کرێکار) لەودوو وڵاتە
زۆر ڕوون وئاشکرا تێدەگەین کە گرێی گەورە لەکوێە؟
ئەمەریکا
بەنگلادیش
١- حەقدەستی کرێکار(٧.٤٧$)
حەقدەستی کرێکار(٠.٢٢$)
٢- مەوادی تێچوو(٥.٠٠$)
مەوادی تێچوو( ٣.٣٠$)
٣- تێچوونی ڕەمگکردنی قوماش(٠.٧٥)
تێچوونی ڕەمگکردنی قوماش (٠.٢٠$)
________________________________________
کۆی گشتی ( ١٣.٢٢$) ٣.٧٢$
ئەم خشتەیە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە جاوچنۆکان بۆ کرێ هەرزان دەچنە ئەو
وڵاتانە کە هەقدەستی کرێکار بەڕادەیەک لە خوارە شایانی بەراوردکردن
نییە.
بۆیە سەرمایەداران لەسەر گیان و ژیانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش
بەهەشتێک کە بۆ خەڵکی داوادەکەن لەو دنیایەی تر بۆ خۆیان دابین کردوە،
جەهەنەمەکەشیان هەر ئێستا نیشانی کرێکاران و خەڵکی ستەمدیدە و
کەمدەرامەت داوە.
___________________________
سەرچاوەکان:
سکای نیوز عەرەبی
سی ئین ئین ئینگلیزی
www.news.com.au
cbc
radio news and website
www.morningstar.com
ماڵپهڕی ئاراس رهشید
|