په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١١\٢٠١٧

لە پەراوێزی مردنی (مام جەلال)دا.


عامر سابیر       


جەلال تاڵەبانی سەرۆکێکی کاریزماتیک و بە ئۆتۆریتەی بزووتنەوەکەی خۆی بوو. سەرکردەیەکی لێھاتووی ناسیۆنالیزمی دواکەوتووی کورد بوو، ئەو لە ٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧دا ژیانی کۆتایی پێھات.


ئەو لە سایەی ٢٦ ساڵی دەسەڵاتی گەندەڵ و سەپێندراویدا، لە ھیچەوە بوو بە ملیاردێر. ئەم ملیاردێرە نووێنەری چینی سەرمایەداری کوردستان و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی بۆرژوازی کورد بوو. خۆی و خانەوادەکەی لە سایەی گەندەڵی و تاڵانیدا بوونەتە بلوێنێر.

ئەو کەسێکی ئۆپۆرتۆنیست بوو، ڕۆژگار و بەرژەوەندییەکانی چی بخواستایە، ئەوە بوو. سەردەمێک چەپ و مارکیسیست بوو، وە نامیلکەی (ماتریالیزمی دیالەکتیک)ی وەردەگێڕایە سەرزمانی کوردی. سەردەمێکی تر شانازی بەوەوە دەکات کە نازناوی ئایەتوڵا تاڵەبانی بۆ دادەندرێت پاش ئەوەی کە سەردانی گۆڕی خومەینی ئەکات و فرمێسکی بۆ دەڕێژێ و بە باشترین دۆستی خەڵکی کوردستان وەسفی دەکات.


تاڵەبانی لە لای دۆستانی ئەوروپای خۆی بە دیموکراتیک پیشان ئەدات، بەڵام لە کوردستان لەگەڵ مەسعودی ھاوچینیدا دەسەڵاتێکی کۆنەپەرست و خێڵەکی و عەشایەری و میلیشیایی ئەسەپێنن. ئەو کەسێکی ھەلپەرست و دووڕوو بوو، لە ساڵی ٢٠٠٠دا پیلانی تیرۆرکردنی ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دادەڕێژێ و ئەیداتە دەست نەوشیروان مستەفا و مەکتەبی سیاسیییەکەی تا بۆی جێبەجێ بکەن. بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٦دا گێچی پاراستنی مافی مرۆڤی بەرزدەبێتەوە و ئەڵی من ئەندامی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ)م و ئیمزا بۆ لە سێدارەدانی سەدام ناکەم.


تاڵەبانی لەو شوێنانەی بە پێویستی ئەزانی، خۆی بە پێشکەوتووخواز و سۆشیال دیموکرات وەسف ئەکات. لە کاتی تریشدا مەلا عەلی بزووتنەوەی ئیسلامی سەرسام دەکات و ئەچێتە دوایەوە نوێژدەکات، یان خامی سپی لە خۆ دەپێچێت و دەچێت بۆ مەکە بۆ عەمرە.


تاڵەبانی و حیزبەکەیلە کاتێکدا کە بڕیاری ھەڵوەشانەوەی یاسای فرە ژنی ئەدات، بەڵام ئەندامانی سەرکرایەتی و کادیرانی حیزبەکەی ژنی دووەم و سێھەم ئەھێنن و تاڵەبانی بێدەنگە. تاڵەبانی ئەچێتە مەراسیمی ٨ی مارس و باسی مافی یەکسانی ژن و پیاو ئەکات. بەڵام لیستی ژنانی تیرۆرکراو و بی مافی ژنان لە سایەی دەسەڵاتی عەشایەری و ئیسلامیاندا ھەر لە ھەڵکشاندایە. تاڵەبانی یەکێکە لە تاوانبارانی شەررێ ناوخۆ لە شار و لە شاخ، بە ناڕاستەوخۆیی تاوانبارە لە کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا و ئەنفالدا.

تاڵەبانی ھەموو کات بە ناوی ھەموو خەڵکی کوردستانەوە قسەی ئەکرد، بەڵام ھەردەم ئەو کەسانەی کە ئەیکردە سوتەمەنی شۆڕشە نوێکەی لە شاخ، وە پاراستن و چەرخاندنی دەسەڵاتی گەندەڵی لە شار، بەردەوام کرێکاران و ھەژاران بوونە کە بە کوشتی داوان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیدا. تاڵەبانی کە دەسەڵاتی میلیشیایی ئەسەپێنێ، لە سایەی تاڵانیدا خۆی و سەرانی حیزبەکەی ئەبنە بلوێنێر. بەڵام کرێکاران بێ ماف و ھەژاران بەشخوراو ئەکات، فەرمانبەران بێ مووچە و مامۆستایانزەلیل وکاسبکاران و بێکاران بێ ئیرادە ئەکات. لە بەرانبەریشدا لە سایەی دەسەڵاتی ڕەشیداسەرمایەداران و چاوچنۆکان تاڵانی زیاتر ئەبەن و سەرمایەی زیاتر کەڵەکە ئەکەن.

کە نەوشیروان مستەفای ملوێنێر و قوتابی قوتابخانەکەی تاڵەبانی لە ١٩ی مەی ٢٠١٧دا مرد. زۆر لە کرێکارانی ساویلکە و ھەژارانی ناھوشیار و ھەندێ نووسەری گەمژە و دەربار، بە باوکی ھەژاران وەسفیان کرد و سەریان بۆ لە قوڕ نا. کە تاڵەبانی مرد، زۆر لە فەرمانبەرانی بێ مووچە و ھەژارانی نەگبەت و بێ ماف و بێ ئیرادەکراو شین و شەپۆڕیان گێڕا. ئەی ئەگەر سبەی گەورە تاوانبار و گەورە تاڵانکاری کوردستان، مەسعود بارزانی بمرێ، ئەبێ ھەژاران و مافخوراوانی ساویلکەی ئەم وڵاتە چێ بۆ بکەن؟


١٧\١١\٢٠١٧
ماڵپه‌ڕی عامر سابیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک