٢٤\١\٢٠١٥
لە پەراوێزی
رووداوەکان دا ''میرنشینی
شەنگال''.

بەنگین پیرۆت
لە بەرە بەیانی مێژووی دەروست بون و لکاندنی چەند زمان و کلتوورێکی
جیاواز، تا ئەمڕو، وڵاتی دوو ڕوبار میسۆپۆتامیای جاران و عێڕاقی ئێستا
بە ئاریشەی ئاڵۆزدا تێپەڕیوە، بارودۆخی ناھەمواری سیاسی و ئابوری و
فەرھەنگی و کۆمەیەڵاتی و... ھتد.
دەرەنجامی ڕابردویەکی چارەسەر نەکراوە، نەوە لە دوای نەوە قوربانی
دەستی ھەڵەکانی ڕابردوو بووە.
باس لە بەھەرێم یا ئیدارە یاخود کانتۆنی شەنگال دەکرێت، ئایا یاسای
عێڕاقی فیدڕاڵ بوار بە دروست بونی دەدات؟ ئایا دۆخی ئێستا بۆ وروژاندنی
باسێکی وا گونجاوە؟
ئایا ئێزیدیەکان بۆ ئەنجومەنێک لە بڕی دامودەزگای دەوڵەت بۆ ئیدارەدانی
ناوچەکەیان دروست دەکەن؟
دەبێ خاڵی جەوھەری کێشەی تاکی کورد نەبونی ھەست و ویژدانی کورد بوون
بێت ئەگینا ھۆی چیە کورد لە سەر خاکی خۆی کە یەک زمان و یەک نیشتمان و
یەک نەتەوەیە، ناتوانێت ژیان و ژیارێکی ھاوبەش، بۆ کلتور و زارە
جیاوازەکانی، کە دواجار ھەمو ھەر بە کوردی بیردەکەنەوە، بەکوردی
ئاخاوتن دەکەن، پێک بھێنێت!؟
بۆچی ھەر ناوچە ھەر وەک سەر دەمی میرنشینەکان، ویستێکی سەربەخۆی ھەیە؟
ئەگەر ئێزیدیەکانی شەنگال بە نمونە بگرین ئایا ھۆکار ئەوەیە دەسەڵاتی
سیاسی و سەربازی و ئیداری کورد لەو ناوچەیە لاوازە یان لەدەست خۆیان دا
نیە، دروستکردنی کانتۆنی شەنگال لەدەرەوەی پرس و ڕای ئێزیدیەکانە، ئایا
بەرپرسیاری پاراستنی شەنگال بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە یان دەبێ ھەمو کورد
وەک کۆبانی، ڕزگار کردنی شەنگال بە پاراستنی شەڕەفی خۆی بزانێت.
لە خوارەوە نمونەی چەند وڵاتێک باس دەکەم کە
چەند ھاوبەشیەکی ژیاری کۆی کردونەتەوە نەک سەپاندنی دیفاکتۆیەکی سیاسی
و ئاینی و سەربازی ئەمری واقع بێت بۆ پێکەوە ژیان. چونکە نەتەوە، زمان
، ئاین ، خاک، کلتور ، زمانی ھاوبەشی پێکەوەییانە.
بێگومان نیشتمانێکی سەربەخۆ، پێگەی دروستکردنی گەلێکی خاوەن بڕیاڕ و
خاوەن کۆمەڵگایەکی بیرکەرەوە دروست دەکات، کە وێستگەی پێگەیشتنی بیری
عەقڵانیەتی مرۆڤەکانە لەدروستکردنی ژیاری مرۆڤاتی و شارستانیەتی
مرۆڤاتی. ھەر ئەو کاتەش مرۆڤ خاوەن شوناسی مرۆڤ بونی خۆیەتی، کە
نیشتمان شوناسی جیۆپۆلەتیکی دیاری کراوی خۆی ھەبو. لەبەر ئەوە نیشتمان
شوناسی نەتەوەیەکی دیاری کراوە. لەھەمان کاتیشدا منداڵدانی لەدایک بونی
مرۆڤی نەتەوەکانی تریشە، ھەم نیشتمانی نەتەوەی خاوەن شوناس و خاوەن
خاکە ھەمیش نیشتمانی ئەو مرۆڤانەیە کە ڕەچەڵەکیان لەنەتەوەیەکی ترە،
مادام لەم نیشتمانە لەدایک بوون نیشتمان دەبێتە دایکی ئەوی ترش. ھەر
وەک خاکی کوردستان نیشتمانی کوردانە لەھەمانکاتیشدا نیشتمانی گەلانی
کلد و ئاشووریشە.
خاکی ھاوبەش، زمانی ھاوبەش، دینی ھاوبەش، کلتورێکی زیندو و
شارستانیەتێکی ھاوبەش و پێشکەوتو بەرھەم دەھێنێت، خۆ ئەگەر لەزمانیش
ھاوبەش نەبن لەخاک ھاوبەشن، لە نمونەی کورد و تورک، کورد و عەرەب،
لەخاک و زمان ھاوبەش نین، لە دین ھاوبەشن، نمونەی دابەش بونی چەند
وڵاتێکی عەرەبیش ھەیە، لەخاک ھاوبەش نین لەزمان ھاوبەشن یا لەزمان
ھاوبەش نین لەخاک ھاوبەشن. وڵاتێکی وەک بەریتانیا زمانی فەرمی ئینلگیزییە،
ئاینی دەوڵەت مەسیحیە لەکاتێکدا وێڵزی و سکۆتلەندی و ئینگلیز و
ئیرلەندی، لە یەک نیشتمان لەشانشینی گەورەدا ژیانێکی بەیەکەوەی
کۆنفیدڕاڵی دەژین، چەندین کلتوری جیاواز یەک نیشتمانیان لەچوارچێوەی
بەریتانیادا پێک ھێناوە.
ئەم واقعە لەتورکیا زۆر بەھێزە بەڵام تورک کەنزیکەی٨٠ملیۆن کەسە
مادەیەکی یاسایان بەدەستور داناوە نکۆڵی لەبونی٢٠ملیۆن مرۆڤی کورد
دەکەن، مادەی ناو دەستورەکە دەڵێ:
یەک ئاڵا، یەک زمان، یەک نەتەوە، یەک نیشتمان و ئەوەی لە تورکیا دەژیت
تورکە.
ھەر ھیچ نەبێ وەک کورد کوردستانێکی یەکگرتو بۆ پاراستنی خاکی ھاوبەش و
زمانی ھاوبەش و دینی ھاوبەش، ژیانێکی ھاوبەش بەرەو ژیارێکی ھاوبەش
ھەنگاو بنێین.
ماڵپەڕی بەنگین پیرۆت
|