په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١١\٢٠١٠

لە پەراوێزی سەرژمێریی و نەتەوە، گورگەکان سەرهەڵدەدەنەوە!


نەهرۆعاڵلایى 


لەگەڵ لەگۆڕنانی سەدام و سیستمە حوکمڕانییەکەی، گەلانی عێراق بەشێوەیەکی گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی پێیان وابوو ئیتر ئەو ماڵوێرانیەی لە ڕابردوو لەسەردەستی گورگەکانی بەعس بەسەریان هاتبوو،بووبەخەون وگەرانەوەی بۆنییە،لەوکاتەی سەرانی ئەم رژێمەبوون بەپەندێک لەدیرۆک وێنەی کەمە. هەڵبەت بەپەندبوونیشی سەرچاوەکەی فاکتەرگەلێک بوو کە لەناوبردنی گەلی کورد یەکێکەوتینی بێ ئەندازەی حەزی خوێن ڕشتن ودیکتاتۆریەکی مل هورانەیەکێکی دیکە. کە ئەمانە نەک دژبەبنەماکانی دیموکراتین بەڵکوکارێکی وەحشیانەیە دژ بە مرۆڤ مرۆڤایەتی لەم عێراقەش تا (2003) سڵی لێ نەدەکرایەوە لە کاتێکدا سەرجەم رێو شوێنە دیموکراتیەکانى جیهان کار بۆ ئەوە دەکەن کە نەتەوە و زمان و کەلتوورە جیاوازەکان بپارێزرێت و رێگا بگیرێت لە پرۆسەى لە ناوچوونیان تاکو تواندنەوەى ئەوان لە چەند نەتەوە و زمانێکى گەورە دا نەبێ بە هۆى بێڕەنگ و بێدەنگ کردنى کۆمەڵگا .

 

شوڤینیە عەرەبەکانى پاشماوەى سەدام و بەعس هەوڵدەدەن کە لە فۆرمى ڕاپرسى ناوى نەتەوە بسڕنەوە تاکو ئەوەى کە بە شیرى ئەمەویەکان و تۆپ و تانکى بەعسیەکان نەکرا بە قەڵەم و کاغەزى برادەرانى عەرەبى هاوپەیمان بیکەن . باشە با ناوى نەتەوە نەمینێ ، بەڵام ئایا ئەم بەرێزانە دەتوانن لە ڕاگەیاندنە گشتییەجیهانی و ناوچەیى و نێوخۆییەکان بە دەنگى زوڵال هاوار بکەن و بڵێین ئێمە کە ناوى نەتەوە لە فۆرمى سەرژمێریی دەسڕینەوە لە هەموو خەڵکى دونیا داوادەکەین ئیتر ئێمە بە وڵاتێکى عەرەبى نەزانن و ئێمە حاشا دەکەین لە عەرەب بوونى خۆمان و بەشدار نابین لە کۆنفراسى ئیسلامى و عەرەبیدا و ئێراق بە هیچ جۆرێک وڵاتێکى عەرەبى نیە . جگە لەمە لە خوێندنگا و زانکۆ و فەرمانگەکان ئیتر بە زمانى عەرەبى ناخوێنن باشە با زمانى ئینگلیزى بکەن بە زمانى هەموو خەڵکى ئێراق و کورد و عەرەب وەک برا نەزمانى عەرەبى بخوێنرێت و نەزمانى کوردی بەڵکو زمانى ئینگلیزى بخوێنن . با ئیتر تەلقین و یاسینیش نە بە زمانى عەرەبى بێ و نە بەزمانى کوردى بەڵکو بە زمانى ئینگلیزى تەڵقین و یاسین بۆ مردووان بخوێنن . ئەوەى کە وەزیرى پلان (پیلان لەراستیدا) گوتوویەتى بە بۆچوونی من تەنیا بۆ گاڵتەکردن بە راپرسیەکەیە کە دەبێ نە تەنیا نەتەوە بەڵکو رێژەى ئایین و مەزهەبەکانیش دیارى بکات . ئاخر نابێ بزانین کە چەند کەس عەرەبى شیعەو چەند عەرەبى سوونە هەیە ، نابێ بزانین چەند مەسیحى هەیە و چەند جوولەکە لەم وڵاتە هەیە . یان نابێ بزانین کە نەتەوەى عەرەب چەندە و کورد چەندە و تورکمان چەندە و ... هتد .


بە گشتى ئەم قسانەى وەزیر کاوێژى قسەکانى سەدامە بۆ لەناوبردنى کورد هەرچەند سەدام کەمێک شەرمى دەکرد لە هەل و مەرجەکە ، بەڵام ئەم بەرێزە ئەو شەرمەشى نیە و خەریکە لەویش تێیدەپەڕێنێ . بۆیە دەبێ مامەڵەمان هۆشیارانە و هەستیارانە بێ جونکە خەریکە لە بەرگێکی دیکە گورگەکان سەرهەڵدەدەنەوە…

 

ماڵپەڕی نەهرۆ عاڵڵایی