٢١\٩\٢٠١١
له په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی
بۆمبیکی کیمیاوییدا چیم دی.

سه‌ڵاح جه‌میل
ڕۆژی 14 مانگی ئه‌یلول له‌کاتژمێر 10.30 خوله‌که له‌لایه‌ن یه‌کێک له
شۆفێره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه بۆمبێکی کیمیاویی ده‌رده‌هێنیت
ئه‌مه و له‌کاتی به‌رکه‌وتنی کێلی (حه‌فاره‌که ) بۆمبه‌که زامدار ده‌کرێت
؛جۆرێک له‌شله‌مه‌نی و ماده‌ی ژه‌هراوی له‌و بۆمبه‌یه که‌وته خواره‌وه
که سه‌رجه‌می بویه هۆی زیان گه‌یاند به‌چه‌ند هاوڵاتیه‌کی شاری
هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه له‌م نوسینه‌مدا سه‌ره‌تا به‌م دوو ته‌وه‌ره
ده‌ست پێده‌که‌م؛
یه‌که‌م :حکومه‌تی هه‌رێم چ جۆرێک پلانی هه‌یه بۆ به‌ده‌مه‌وه چونی
ئه‌و گرفته که‌سه‌ری هه‌ڵدا ؟! نه‌بوونی تیمێکی تایبه‌ت تاوه‌ک ئێستا
یه‌کێکه له‌خاڵه لاوه‌زه‌کان که پێوسته ده‌ست به‌جێ حکومه‌تی هه‌رێم
کاربکات بۆ ئه‌وه‌ی تیمێکی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنه‌وه و مامه‌ڵه‌کردن
له‌گه‌ڵ چه‌کی کیمیاویی رابهێنیت و پشت به خۆی ببه‌ستێت ؛ نه‌ک له‌کاتێکدا
بۆمبێکی کیمیاویی وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ئه‌مریکی
یه‌کان و عێراق بین .پاش نزیکه 100 کاتژمێر به‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌یدا تیم
پێ ی بگات له‌کاتێکدا که ئه‌م بۆمبه‌ی هه‌ڵه‌بجه زامدارکرابوو مه‌ترسی
یه‌که‌ی یه‌کجار به‌رچاوو بوو چه‌ند بریندارێکی پاش ده‌رهێنانی
لێکه‌وته‌وه.
دووه‌م : پیداوستی یه پزیشکی یه‌کان تایبه‌ت به‌بریندارانی چه‌کی
کیمیاویی ؛ له‌کاتێکدا وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم پرسیارێکم
ئاراسته کرد له‌وه‌ی که بۆچی هیچ جۆره له‌پیداوستی یه گرنگه‌کانی
تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری برینداری چه‌کی کیمیاویی له‌هه‌ڵه‌بجه
نابینریت ئه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه کیمیاویی یه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه کاره‌کانی
راگیراوه ؛رایانگه‌یاند که ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی
کیمیاویی دروست ده‌کات کاره‌کانی ناته‌واو و رایگرتوه به‌ڵام ئیمه
ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌که‌ین ئه‌مه به‌راستی مه‌به‌ستی من نه‌بووم
وتم ئه‌ی له‌باره‌ی ده‌رمان چیتان هه‌یه جه‌نابی وه‌زیر زۆر به شێوه‌یه‌کی
عه‌جیب و غه‌ریبه‌وه لێمی ڕوانی وتی ئه‌ی ئه‌وه‌نی یه ئێمه نه‌خۆشخانه‌یه‌کی
تایبه‌تمان هه‌یه به‌چاره‌سه‌ری بریندارانی چه‌کی کیمیاویی ئه‌لمانیه‌کان
سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن ؛منیش وه‌ڵامم دایه قوربان ئه‌وه بنکه‌ی چاره‌سه‌ری
ده‌رونی یه نه‌ک نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌رکردنی بریندارانی چه‌کی
کیمیاویی؛ بۆیه پێم خۆشه جه‌نابی وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مجاره هاته
شاری هه‌ڵه‌بجه تابلۆی بنکه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌رونی چه‌کیی کیمیاویی
بخوێنیته‌وه چونکه ئیمه‌ین شه‌و ڕۆژ له‌م شاره ئازاره‌کانی باش شاره‌زاین
ده‌زانین نه‌بوونی ده‌رمانی پێوست له‌کویدایه.
ئه‌مانه دوو گرفتن پێوسته حکومه‌تی هه‌رێمی زوو چاره‌سه‌ری بکات به‌ده‌می
یه‌وه بێت ؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که شتێکی زۆر سه‌رنج ڕاکیش بوو له‌لای من
هاتنه سه‌رخه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بوو له سه‌ر به‌په‌له
له‌ناوبردنی ئه‌م بۆمبه‌یه ؛ئه‌کرێت بوترێت تۆ بڵێ ی ئه‌مریکا له‌وه
ترسابیت خۆی ئه‌و جۆره مادده‌ی به‌عێراق به‌خشی بێت و ئیستا ترسی که‌شف
بونی ده‌سته‌ی بێت ؟!! نا من تیداماوم به‌ڵام ئه‌مریکا یه‌کێک له‌به‌ڵگه
گه‌وره‌کانی له‌پاش نه‌دۆزینه‌وه‌ی چه‌کی کیمیاویی له‌ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی
پێشووی عێراق چه‌کی کیمیاویی بوو باشه بۆ کارێکی نه‌کرد هه‌ڵیگرێت به‌شێوه‌یه‌ک
که بۆ داخستنی ده‌می سه‌رجه‌م ئه‌و ناحه‌زانه‌ی ئه‌مریکا دژ به‌جه‌نگی
2003 به‌کاری بهێنیت .
له‌ساته وه‌ختی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه‌که یه‌کپارچه ئیمه هه‌ستێکی
جۆرێک لێمان نیشت به‌لام کاتێک سه‌یری هێزه‌کانی ئه‌مریکام کرد به‌هێچ
جۆرێک جوله‌یه‌کی نائاسیان تیدا به‌دی ناکرێت زوو قه‌ناعه‌تم کرد ئه‌و
بۆمبه‌ی هه‌ڵه‌بجه که ته‌قێنرایه‌وه ته‌نها لاشه‌که‌ی بوو نه‌ک ناخه‌که‌ی
؛ئیمه شینی ناخه‌که‌یمان ئه‌کرد نه‌ک قه‌باخه‌که‌ی ئه‌مانه‌وێت نهێنی
ناخه‌که‌ی تێ بگه‌ین که هی کێ یه و ئایا مه‌ترسی یه‌کی تا که‌ی به‌رده‌وام
ده‌بێت ..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ووڵاتێک نی یه خۆی هاووکاری ده‌سه‌ڵاته
پێشوه‌که‌ی عێراقی نه‌کردبێت بۆیه گۆمانمان له‌وه هه‌یه که ئه‌و
ماده‌یه یان ئه‌و بۆمبه‌یه ئایا کێ ئه‌ڵێت به‌رهه‌می کۆمپانیاکانی ئه‌مریکا
نه‌بیت ؛لیره‌دا ئیمه ئه‌وه‌مان بۆ دووباره بویه‌وه که گه‌لی کورد
له‌ئیستاشدا به‌ته‌واوه‌تی بێ پشت و په‌نایه .
پێم خۆشه ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و کۆمپانیا ئه‌مریکانه له په‌راوێز ئه‌م
نوسینه‌م بڵاو بکه‌مه‌وه که ئه‌مریکا چ دۆستێکی عیراق بوو چی به ده‌سه‌ڵاتی
پێشوی به‌خشیوه ئیتر کێ گومان له‌و ده‌سه‌ڵاته ناکات ..
تێ بینی ...
پیتی (ک ) واته چه‌کی کیمیاوی ته‌کنه‌لۆژیای تایبه‌ت به‌و چه‌که
پیتی (ێ) نه‌خشه‌ی چه‌کی دورهاوێژ( ساروخ ) و پارچه‌ی تایبه‌ت به‌و چه‌که
پیتی (ن ) واته چه‌کی ئه‌تۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم و ته‌کنه‌لۆژیاو
دابینکردنی سه‌رچه‌ک پارچه‌کانی تایبه‌ت به‌و چه‌که
پیتی (س) نه‌خشه‌وپارچه‌ی تایبه‌ت به تۆپی دورهاوێژ
فايروس (حمى نيل) |
ك |
أمريكا |
سنتر ديرز كنترول |
185 |
كاشفة السلاح الكيمياوي |
ك |
أمريكا |
حدادة تريدنغ |
186 |
كاشفة السلاح الكيمياوي |
ك |
أمريكا |
نوكرافيت ميركاتل |
187 |
أومسيد الأسلين |
ك |
أمريكا |
كوريوه ريشن |
188 |
حاسبات الكترونية لصواريخ إلر.دي |
ص |
أمريكا |
الكترونيكس (أسوشيتد) |
189 |
حاسبات الكترونية لصواريخ إلر.دي |
ص |
أمريكا |
هيولد (باركارد) |
190 |
حاسبات الكترونية لصواريخ إلر.دي |
ص |
أمريكا |
ساتيفيك (اتلانتا) |
191 |
مستلزمات الحاسبات الالكترونية، نظام تحليل غير موجه
|
ص |
أمريكا |
ولترن (كومباني) |
192 |
عناصر المعدات ومستلزمات كابريون |
ص |
أمريكا |
ويشنز (إكس واي زد) |
193 |
افران عالية الحرارة |
ن |
أمريكا |
كونسارك |
194 |
فرع اتلانتا في (بي إن إل) تمويل |
س |
أمريكا |
بنك (بي إن إل) |
195 |
معدات تفكيك المدافع |
س |
أمريكا |
منتريفوغال (كاستنغ) |
196 |
تمويل عراقي |
س |
أمريكا |
سيتيكو |
197 |
نهايات صور الحاسبات الالكترونية |
س |
أمريكا |
تيكترونيك |
198 |
حاسبات صواريخ بي دي |
س |
أمريكا |
تكسرونيكس |
199 |
٢٠\٩\٢٠١١
- هه‌ڵه‌بجه
salah-j@hotmail.de
|