٢\١١\٢٠١٤
لە پەرلەمانی
بەریتانیا سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش، چەند داواکارییەک
ئاراستەی
حکومەتی بەریتانیا و ئەوروپا و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کرا.
ڕۆژی
٢٨-١٠-٢٠١٤ جان مکدونالد ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر لیستی
لیبەر پارتی کۆبوونەوەیەکی بۆ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
لەپەرلەمانی بەریتانیا رێکخست. بەشدار بوانی ئەم کۆبوونەوەیە، ئەندام
پەرلەمانی ئەوروپا ولەحیزبی سەوز (جین لامبێرت) ، ئەندام پەرلەمانی
بەریتانیا (جێرمی کۆبن) , دە شتی جمال(سکرتێری فدراسیونی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی )،گونا سعید(ریکخراوی ژنانی کورد و خورھە لاتی ناوە
راست) ، مۆید احمد( سکرتیری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کومونیستی کریکاری
عێراق ) ، دکتۆرئالان سیمو (نوینە ری پە یە دە لەبەریتانیا) و بیپ
ریدموند(رێکخراوی رزگاری کرێکار).
لەم کۆبوونەوەیەدا چەند تەوەرەی گرنگە قسەوباسی تیاکرا لەوانە
مەترسیەکانی داعش لەسەر ئایندەی خەڵکی کوردستانو عێراق وناوچەکە، دۆخی
ژنان و ئیزیدیەکانوئاوارەکان، وبەرگری قارەمانانەی ژنان وپیاوانی
خۆراگری کۆبانی ،چۆنیتی بەرەنگاربوونەوەی داعشو ڕزگار بوون لەو ھەڵ و
مەرجەی کە ئەم کارەساتانەی بەرھەم دەھێنێتەوە لە عێراق وکوردستانو
ناوچەکەو پشتیوانی جیھانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ھێزە رەشە..
ئەم کۆبوونەوەیە لەلایەن کارن جۆنسن بەریوەبرا. سەرەتا کۆبوونەوەکە
بەدەقەیەک راوەستان بۆ ھەموو ئەوانەی بەدەستی ئینسان کوژەکانی داعش
گیانیان لەدەستداوەرێز لێگیرا. ھەروەھا بەناوی ئەومیوانانەی کە
لەکوردستانەوە بانگھێشتی کۆبوونەوەکە کرابوون بەدەلیلی دواکەوتنی
فیزەکەیان پۆزش بۆ بەشداربوان ھێنرایەوە . پاشان دەشتی جەمال رێکخەری
کۆبوونەوەکە سەرباری سپاس گۆزاری وبەخیرھاتنی ئامادەبون بەووتەیەک
لەژێر ناونیشانی(داعش بەرھەمی ستراتیژی نەزمی نوێی جیھانی ئەمریکا و
ھاوپەیمانەکانیھتی) بەرنامەکانی کۆبوونەوەکەکردوەو تیشکی خستە سەر
ئەوکارەساتە گەورە ئینسانییەی خەڵکی کۆبانی وشەنگال وموسلو ھیتوئەنبارو
ناوچەکانی دیکە لەژیر سایەی گروپی تیرۆریستی داعش رووبەروویان
کراوەتەوە، ھەروەھا لەسەر پاکردندنەوەی کۆمەڵگا لەو ھیزە رەشانە ووتی"
کۆتایھێنانو بنەبڕکردنی تیرۆریزم کاری ئێمەیە. کاری جوڵانەوەی
ئازادیخوازان و خەڵکی کرێکار و مەحرومی کۆمەڵگا و بەشەریەتی موتەمەدینی
دونیایە. کاری ئەو جوڵانەوە و ھێزەیە کە لەپێناو یەکسانی ماف و حورمەتی
ئینسانەکان و جێخستنی بەھای ئینسانی و ژیانێکی شایستە بەمرۆڤ خەبات
دەکەن"ھاوکات لەسەر رەوشی ئاوارەکانوژنانی ئیزیدی وئەو چالاکیانەی
فیدراسیۆنو گروپی ھانا بۆ بەھانەوە چوونی ئاوارەکان ئەنجامی داوە
باسکرد.. ولەکۆتای قسەوباسەکانیدا چەند داوایەکی پیشنیاری بۆ
پەرلەمانتارەکانو ریکخراوەکان وبەشدار بوان خستە روو کە وەک داوا
ئاراستەی حکومەتی بەریتانیاو وولاتە ئەوروپیەکان بکرێت وە پەیگری بکرێت
بۆ چی بەجێکردنی.
پاشان ھەریەک لە ووتاربیژان ووتەی خۆیان پیشکەشکرد کە سەرجەم باسەکانی
کۆبوونەوەکە لەدەوری ئەو تەوەرانەی دیاریکرابوو گفتوگۆکرا بەدوا ئەوەدا
ھەریەک لە جین لامبیرت لە حیزبی سەوزوئەندامی پەرلەمانی ئەوروپاو جان
مکدوناڵد ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا ووتەی پشتیوانی خۆیان لە ووتەکانی
بەشداربوانی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاند وتاکیدیانکرد لە پشتیوانی
بەرەنگاربوونەوەی خەلکی کۆبانی ناوچەکانی دیکە بەرامبەر بەداعش
وپشتیوانی لەبەھاناوەچوونی ژنانوئاوارەکان ھەولەکانی فیدراسیۆنی
پەنابەران.
ناوەرۆکی ئەوەی لەلایەن سەرجەم ووتاربێژانەوە تاکیدی لێکرا کە" جەنگ
وخۆێن ڕشتن وکارەساتەکانی وە تەنانەت بەھێز بوونی داعش راستەوخۆ بەندە
بەدەسەلاتی حیزب و ھیزە بورژوازیە ئیسلامی و قەومیەکان وناکۆکیەکانی
خودی نیزامی سەرمایەداری لە ناو چەکەدا.کیشەی خەڵکی عێراق وکوردستان
کێشەی دابەش بوونی چینایەتی کۆمەڵگایە ،کێشەی دەسەلاتی ئیسلامی
وناسیونالیزمو وشەروپێکدادانە بەسەر ژیان وچارەنوسیانەوە.ناسیونالیزم
وئیسلامیزم ھیزی چینایەتین،سیستەمێکی ئابووریو سیاسی لەسەر حسابی خۆێنی
سەدان ھەزار کەس ومەینەتیو کۆێرەوەریەکانی خەڵک بەرێوەی دەبەن..کۆتای
ئەو دۆخە لە گرەوی ھاتنە مەیدانی ھیزی یەکگرتووی کرێکاران وزەحمەتکێشان
وئازایخوازانە.. بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانەی ژنو پیاوی کۆبانی وەڵامی
کاریگەری خەڵکە بەدژی داعشوتیرۆریستان ونمونەیەکی بەرجەستەی تێک
شکاندنی تیرۆریستانە ئەمەش کاتێک دەتوانێت کاریگەری ببێت کە سەرجەرم
ئاسۆی رزگاریخوازانەوەو چینایەتی خۆی لەبەر چاوبێت" ھەروەھا لە
کۆبوونەوەکەدا تاکیدکرا" پیوپستە پاڵپشتی جیھانی بۆ خەباتی کرێکاران
وزەحمەتکیشان وئازادیخوازان کوردستان وعێراق ناوچەکە بەرەوپیش ببرێت بۆ
کۆتایھێنان بە تەنگەژەیەک کە کۆمەڵگای کوردستان عێراقی وناوچەکەی
تێکەوتووە".
بەدوای تەواو بوونی قسەوباسەکان کورتە فلیمێکی کارو چالاکیەکانی
فیدراسیۆنو گروپی ھانا لە پیناو کۆمەککردنوفریاکەوتنی ئاوارەکان لیدرا
وبەدوا ئەوادا ئامادەبوان بەپرسیار وخستنە رووی پیشنیار بۆ
داواکاریەکان کۆبوونەوەکەیان دەولەمەندکرد.
پاشان بە تێکرا ئامادەبوانوپەرلەمانتارەکان دوای زیادکردنی چەند خاڵێک
بۆ ئەولائیعەی کە فیدراسیۆن خستبوویە روو دەنگی پێ درا .داواکاریەکان
ئەم خاڵانەی لە خۆگرتبوو:
بە ناوی بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیەوە داوا بکرێت لە حکومەتی
بەریتانیا و ولاتە ئەورپیەکان و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان:
١. ھەنگاوی خێرا بگیرێتە بەر بۆ یارمەتیدانی ھەموو ئەو ئاوارەو و
بێخانەولانانەی بە بۆنەی جەنگی داعشەوە لەشۆینو ژیانی خۆیان ھەڵکەنراون
بە جیا لە دین و ڕەگەزیان. بەتایبەتی کە ئێستا بەرەو وەرزی زستان دەچین
و ئاوارەکان لەناو خێمەدا دەژین و ژیانیان روبەرووی مەترسی دەبێتەوە.
وێنھی لافاو کە تا ناو قھدی خێمھکان ھاتووە و مناڵانی پێپھتی تیایدا
ڕاوھستاون، بھشێک لھم کارھساتھن کە ھھر لە ئێستاوە نیشانھکانی
دھبینرێن.
٢. ئەو ووڵاتانەی کە ھاوکاری داعشیان کردووە، بەتایبەتی حکومەتی تورکیا
نەک ھەر ئەبێ سەرکۆنە بکرێن بگرە ئەبێ بەرپرس بکرێن بۆ ئەو ھاوکاریە
سەربازی و داراییەی کە پێشکەش بە داعشیان کردووە و لێپرسینھوھی لێبکرێت
لھو بارھیھوە.
٣. داوا لە حکومەتی بەریتانیاو حکومەتەکانی ئەوروپا بکریت کە ئیزیدی و
مەسیحیەکان و ھەموو ھەڵھاتوانی ژێر دەستی داعش بە پەنابەر قبوڵبکرێن.
٤. ئەو حیزبە سیاسیانەی کە لەو بارودۆخەوە گلاون کەوتوونەتە ھەڵخڕاندنی
ھەستی ڕەگەزپەرستی و تایفی: عەرەب لە دژی کورد و بە پێچەوانەوە وە
سوننی لە دژی شیعە و بە پێچەوانەوە. ئھنجامی ئەم سیاسەتەش بۆتە مایەی
کارەسات و ھەلومەرجێکی نامرۆڤانە و ڕەگەزپەرستانە لە عێراق و
کوردستاندا. پێویستە فشار بخرێتە سەر پارتە سیاسیەکان بۆ کۆتایی ھێنان
بەو سیاسەتە.
٥. پشتیوانی لە بەرەنگاربوونەوەی خەڵکی خۆراگری کۆبانی بکەن.
٦. داوا بکریت کە ژنانو منالانی ئیزیدیەکانومەسیحیەکان کە لەژێر دەستی
داعشدان رزگاربکرێن و بارودۆخی ژیانیان ئاسای بکرێتەوە.
٧. ھەرجۆرە ھەڵسوڕان و چالاکیەک لەلایەن لایەنگرانی داعشەوە لە ئەوروپا
ئەبێ قەدەغەبکرێ. ئەوەی ئەوان پیادەی ئەکەن بەشێک نییە لە ئازای بیروڕا
و ئازادی ھەڵسووڕانی سیاسی، بگرە بانگەشەیە بۆ چاندنی ڕق و کوشتار.
بۆیە ئەبێ وەک نازیەکان تەماشا بکرێن. لە لایەکی تریشەوە، دەرکەوتنی
ئەوان بارودۆخ ئەخوڵقێنێ بۆ سەر بەرزکردنەوەی گروپ و مەیلە ڕاسیست و
ڕەگەزپەرستەکان لە ئەوروپادا لە دژی ھەر ھاوڵاتیەکی غەیرە ئەوروپی یان
ئەوانەی کە بە ناو لە ووڵاتە ئیسلامیەکانەوە ھاتوون.ئەمەش پشێویەک
دەنێتەوە کە ئەوروپا نیەتیەتی خۆی لێ لابدات.
شایەنی باسە نۆینەری چەند یەکیتی کریکاری لەئاستی بەریتانیاوئەوروپاو
ھەڵسواراوی سیاسی وپەیامنیری تەلەفیزیونی کەئی ئین ئین لەم
کۆبوونەوەیەدا بەشدار بونو لەکۆتای کۆبوونەوەکە لەلایەن دەشتی جەمال وە
سەرباری سوپاسگوزاریی گەرم لە ئامادەبووان جەختی کردەوە ھەولەکان
بەردەوام دەبێت وداوای کرد لە رۆژی جیھانی ھاوپشتی لەگەل خەڵکی کۆبانێ
بۆ ١-١١ ھەموو بەشداری بکەن .پاش دووکاتژمیر کۆبونەوەکە کۆتای ھات.
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
٣١\١٠\٢٠١٤

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|