| 
			٢٦\٥\٢٠١٣ 
			  
			 لە 
			پێشوازیی لەدایکبوونتا. 
			 
			ھاوار تەیب 
			ئەو دەمەی هاتیتە
			بوونلە پێشوازیی 
			لەدایکبوونتا
 سپێدەیەک بووی لێوانلێو،
 لە زرینگانەوەی ژیان.
 تۆ هاتی رابردوو 
			نەبەی و
 هەنگاوەکان چیتر دوانەخەی
 لە کۆڕسی یەکەمی پێکەنینا.
 
			تۆ!
 ئەوەتا تەنیا بەختەوەرییت
 ئامادە کردووە
 بەردەکانی سەر بێدارییت
 بە چنینەوەی خەونێکی 
			تەمەنەوە
 سپێدەیەکی پۆستکراو و
 شەمعێکی دەوری پەروانەی
 بینراویتەتەوە.
 
			بڕیارە بە 
			پێوانەی هاتنی سپێتیت
 راستییەک لە 
			ئاسمانی ئومێد بخوازی.
 ئیدی وەرزێک لە 
			راڕاییت،
 بە پێناسەی بێدەنگی ژیان
 بە شانە تەزیوەکانی بێدەرەتانییت،
 بڕازێنیتەوە.
 تۆ هاتیت و
 رووناکییت هێنا.
 
			١٥\١\٢٠١٣ 
			- سلێمانی
 
			
			
			hawarteyb@gmail.com 
			  
			  
			  
			  |