له پڕووشکهوه
گڕ هه‌ڵده‌ستێ.

مه‌هدی کاوانی
ئه‌وه‌ی سهرهوهناوی گۆڤارێکی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانی سه‌رده‌می
چیا بوو . وابزانم مێژووه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و کاتانه‌ی که‌شه‌هید
ئارام هێشتا له‌سه‌ر ژیان مابوو. گۆڤاره‌که به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو
وناوهکهشی(من الشراره یندلع اللهیب) بوو ، واته له پڕووشکهوه گڕ
هه‌ڵده‌ستێ.
پێم خۆش نییه سه‌ردێری ڕۆژنامه‌یه‌کی وا
پیرۆزی ئه‌و سه‌رده‌می و تێکۆشانه
خۆنه‌ویسته‌کانی ئه‌و کاتی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و ئه‌و ئه‌رکه
سه‌خت و پیرۆزه‌ی که گرتبوویانه‌به‌ر
، بێم و لهسهرخۆمانی پێچهوانهکهمهوه. به‌ڵام که کاسهش پڕ بوو
، له‌سه‌ری ده‌ڕژێ.
گۆڕان به‌وه‌وه ده‌بێ که
ده‌نگده‌ری کوردی بۆ له‌مه‌ودوا به‌گیانی هه‌مه‌ڕه‌نگی
سیاسی ، ڕوو له‌سندوقه‌کانی ده‌نگدان بکات نه‌ک بایکۆتکردن
یان ته‌نیا ده‌نگ به گه‌وره‌کان بدات.
سوسیالیست و زه‌حمه‌تکێشان و شوعی و یه‌کگرتووی ئیسلامی ، ئه‌گه‌ر په‌شیمان
نه‌بنه‌وه له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی پار و ماوه‌یه‌ک
به‌ر له ئێستایان ، ئه‌وا ده‌بێ به‌لیستێکی
جودای یه‌کیه‌تی و پارتی بچنه‌ناو پێشبرکێی
هه‌لبژاردنی له‌مه‌ودوا جا چ ههلبژاردنهکههی پارێزگاکان بێت یان په‌ڕله‌مانی
کوردستان ، هه‌تا بۆ په‌ڕله‌مانی عیڕاقیش. ئاخاوتنه‌کانی به‌ڕێز نه‌وشیروان
و بهدواهداچوونهکانی ڕاگه‌یاندن ده‌رباره‌یه‌وه . ئه‌و به‌ڕێزه‌ش
ئه‌گه‌ر له‌قسه‌کانی خۆی په‌شێمان نه‌بێته‌وه، هه‌مدیسان ده‌بێ به‌لیستێکی
سه‌ربه‌خۆ بچێته‌ناو پێشبرکێی هه‌لبژاردنه‌کان . ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین
کاری وه‌های ئه‌و به‌ڕێزه بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ
ده‌بێته‌هۆی گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی له‌پێشتر به‌ئاڕاسته‌ی به‌ده‌رکه‌وتنی
شتی نوێوه، چونکه ئه‌و ئه‌گه‌ر زیاتر له‌نیوه‌ی
جه‌ماوه‌ری یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌گه‌ڵ خۆی نه‌با ، نیوه‌ی
یان نزیکی نیوه‌ی هه‌ر ده‌با ، به‌بۆچوونی خۆم له‌ناو جه‌ماوه‌ری
پارتیش هه‌نده‌کی پێ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بردرێ. کێش ناڵێ به‌هۆیه‌وه
وا له‌که‌سایه‌تی نیشتمانی دیار و
ناسرا و پارتی بچووکییش نه‌کات، که‌ئه‌وانیش هامشۆی خۆیان بخۆن و
به‌هۆیه‌وه لیستی تریش بهدهربکهوێ . لهوانهیهکهسایهتی
نیشتمانی تر‌و خه‌لکانی تهکنۆقراتیش هه‌بن ، لێره‌و له‌وێ یان به‌جودا
یان له‌گه‌ل لیسته‌کانی تر خۆیان به‌ده‌ر بخه‌ن. ئه‌و ڕهنگدانهوانهئهگهر
بهشکلهک لهشکلهکان خۆیان لهههلبژاردنهکانی ئایندهبهدهر بخه‌ن
، لهوانهیهبههۆیهوه لهلایهکهوهههردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداریش
به‌خۆیان دابچنه‌وه‌و هامشۆی خۆیان بخۆن و بۆ له‌مه‌ودوا هه‌نده‌ک هه‌ولی
ئه‌وه‌بده‌ن که که‌سانی شیاو بۆ شوێنی شیاو بپاڵێون و هه‌ولی ئه‌وه‌بده‌ن
که‌ئه‌و دیمه‌نانه‌ی بهگهندهل و خراپبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات به‌دیار
که‌وتبوون ، بۆ له‌مه‌و دوا له‌ناو پێشبرکێی هه‌لبژاردنی خۆیان که‌متر
به‌دیاریان خه‌ن. له‌لایه‌کی تریشهوهکهلتوری باو و به‌سته‌له‌ک بووی
کوردی که‌ته‌نیا ده‌نگ به‌گه‌وره‌کان بدرێ ، بۆ هه‌تا هه‌تایه،بڕه‌وێته‌وه.
ئه‌و ئاخاوتنانهئهگهر بهبابهتیانهلێکی ده‌یته‌وه، ناکه‌وێته‌خانه‌ی
دژه‌ده‌سه‌ڵات ، به‌لکو جوان کردنی دیمهنهکانیهتی. ئه‌گه‌ر له‌ڕووی
ڕاست و دروستیش بڕوانینهههر هه‌لبژاردنێکی ئازاده‌وه، هه‌تا له‌ئه‌وروپاش،
هه‌لبژاردن مانای به‌شداری کردنی فراوانی خهلکهلهناو پڕۆسیسی سیاسی
و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی . واتهههلبژاردن ده‌بێ دوو به‌ره‌ی ته‌واوکه‌رو
نه‌یاری یه‌کتر وه‌به‌ربهێنێ . به‌ره‌ی زۆرینهدهسهڵات ده‌گرنه‌ده‌ست
و ئه‌وانی تریش له‌ناو په‌ڕله‌مان ، چاودێرێتی بهسهریانهوهدهکهن
و بهوهدهیانترسێنن ئه‌گه‌ر دیمه‌نه‌کان ناشیرین بکه‌ن ، دووباره‌و
لهخۆلی داهاتوو ههلنابژێردرێنهوه. زۆر جار خۆیان بۆ دادهنوسێنن و
خوا خوای ئهوهیانهدهسهڵات هه‌لان بکا تا لێیان بکهنهدهنگ و هه‌موو
خه‌لک تێبگه‌یه‌نن .
ئه‌وه‌ی تاوه‌کو ئێستا ده‌نگده‌ری کوردی کاری هه‌لبژاردنی ئه‌نجام دواه،
بهوهوهبووهمادامهکینێ له‌ناو فلانهپارتهیان ههواداریهتی ده‌بێ
به‌چاک یان به‌خراپ نه‌وه‌کا به‌رامبه‌ره‌که‌ی بباته‌وه، ئه‌وه‌ده‌بێ
ده‌نگیان بۆ بدات . به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ له‌مه‌و دوا به‌ئاڕاسته‌ی له‌باشه‌وه
بۆباشتر ده‌نگ بدات ئه‌وا به‌هۆیه‌وه نوخبه‌ی ده‌سه‌لاتیش ناتوانن هه‌ر
وا بههاکهزایی دیمه‌نه‌کان ناشیرین بکه‌ن.
ڕه‌نگه‌ئه‌و قسانهلهبهر کۆنتڕۆڵی سیاسی ده‌سه‌لاتی باوی میراتگری
کوردی به‌خه‌ون بێتهپێشچاوی ده‌نگده‌ری کوردی و بڵێ بهمن چ ده‌کرێ و
باشترهبۆم به‌شداری نه‌که‌م یان ده‌سه‌ڵاتی باو دووبارهههلبژیرمهوهو
قهدهرمانهو ده‌بێ قبوڵی بکه‌ین . به‌ڵام به‌رجه‌سته‌کانی سه‌ره‌وه‌و
ئه‌و هه‌نده‌ک پێشڤه‌چوونانه‌ی هه‌لبژاردنی به‌و دوایه‌ی عیڕاق و
بانگێشه‌کانی جێگری ئۆباما (جۆزیف بایدن) که‌له‌یه‌کێ لهئاخاوتنهکانی
له‌سه‌ر بهرجهستهلێکهوتهکانی هه‌لبژاردنه‌کانی پارێزگاکانی عیراق
گوتبووی ، ڕاستهههندهک به‌ره‌و پێشڤه‌چوون به‌ئاراسته‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی
سیاسی ،به‌رجه‌سته‌بووه ،به‌ڵام بۆ چاکسازی سیاسی زۆریان ماوه‌و له‌و
نێوه‌نده‌دا ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکی گوشاری خۆی به‌کار بێنێ بۆ به‌رقه‌ڕار
بوونی ئه‌و چاکسازیهسیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه.
ئێمه‌ی کورد به‌تایبه‌تی توێژی ڕۆشه‌نبیر و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وانان ، به‌شی
ههرهزۆریمان ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه
ڕاهاتووین که که‌موکورتیه‌کانی ده‌سه‌ڵات
بێنینهناو باسه‌کانه‌وه‌و چاره‌سه‌ره‌که‌شی بخه‌ینه
ئه‌ستۆی خۆیان . به‌ڵام ئاگامان لێ بیت یان نا به‌و
بانگێشانانهمان له‌لایه‌که‌وه ته‌نیا ڕوویه‌کی
مه‌سه‌له‌که ده‌بینین ، له‌سه‌ره‌که‌ی ترهوهئهوهندهی
تر ده‌سه‌ڵات له‌خۆمان بێباک تر ده‌که‌ین که‌ئه‌وان پێمان بڵێن ، با
بڵێن و بڵێنه‌وه‌و قسه‌گه‌لی وه‌ها هیچی لێ شین نابێته‌وه. به‌ڵێ ئه‌وانه
ئه‌گه‌ر له‌جیاتی ئه‌و یه‌کلایه‌نی بینینه‌یان ، ته‌ماشای ڕووه‌که‌ی
تریان کردبایه‌و بیان گۆتبایه مادامه‌کینێ
ئێمه‌ین ئه‌و ده‌سه‌لاته‌مان له‌ناو سندوقی ده‌نگدانه‌وه
هێناوه‌ته پێشه‌وه، بۆ له‌مه‌و
دوا لاسایی سیسته‌می ئازادی هه‌لبژاردنه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌که‌ینه‌وه‌و
به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات دیمه‌ناکان جوان نه‌کا دیمه‌نی تر له‌ڕوویان
کێل ده‌که‌ینه‌وه. به‌ڵێ ئه‌و
پهرهگرتنانهی ئاماژه‌که‌ی سه‌ره‌وه
ئه‌گه‌ر په‌شێمان نه‌بنه‌وه، سه‌ره‌تایه‌کی باش پێک ده‌هێنن
که‌بۆ له‌مه‌و دوا ده‌نگده‌ری کوردی لهلایهکهوهبهحهماسهتهوهڕوو
له‌سندوقه‌کانی ده‌نگدان بکاو له‌لایه‌کی تریش بڵێ ده‌نگ بۆ گۆڕان ده‌ده‌ده‌م
، ده‌نگ بۆ ئه‌وه‌ده‌ده‌م کهلهباشهوهبۆ باشتر گۆڕان بکرێت . ده‌نگ
بۆ دانانی ده‌ستورێکی کوردستانی ده‌ده‌م که‌هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی
نیشتمانی و به‌پیرۆزڕاگرتنی خاک و مساوهمهنهکردن ، له‌ناویاندا
شوێنی کرابێته‌وه، ده‌نگ بۆ ئه‌و هدهدهم که‌ئه‌و دهستورهشوێنی
فراوانی بۆ بنیاتی ئابووری و هه‌مه‌ڕه‌نگی سیاسی و دیموکراتیزه‌کردن
تیا کرابێته‌وه ، ده‌نگ بۆ ئه‌و دهستورهدهدهم کهکهبهرقهراکردنی
یاسا‌و ڕۆڵی له‌پێشی گه‌نجان و هه‌لگرتنی چه‌وسانه‌وه‌و نایه‌کسانی له‌سه‌ر
ئافره‌تان تیایا به‌یاسا ده‌ستنیشان کرابێت .....
ده‌نگده‌ری کوردی لهلایهکهوهکهتهماشای به‌رجه‌سته‌کان ده‌کاو
هیچ ده‌نگێکی ناڕه‌زایی کارا لهههلبژاردنهکان به‌دی ناکا ، له‌و
نێوه‌نده‌دا مافی خۆیه‌تی ڕه‌شبین بێ‌و بڵێ بۆ له‌مه‌و دوا ڕوو له‌سندوقه‌کانی
هه‌لبژاردن ناکه‌م ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانی ئاماژه‌که‌ی سهرهوهبهرهو
به‌رقه‌ڕار بوون ده‌ڕواو بههۆیهوهتروسکایی گۆڕان خۆی به‌ده‌رده‌خا ،
له‌ڕێگه‌یه‌وه پێم وانیه خوازیاری ئه‌وه‌وه‌بێت که‌بزانێ مادامه‌کینێ
ده‌نگه‌که‌ی بۆ چاره‌نووسی باشکردنی وڵات بڕوات ، ئه‌وا هه‌ولی خۆدزینهوهبدات.
بهلگهشمان هه‌لبژاردنه‌کانی پێشترهکهبینیمان ده‌نگده‌ری کوردی له‌ترسی
مه‌ترسی دژهکوردو وڵاتانی ده‌وروبه‌رو تیڕۆڕیستان و توندڕه‌وی ئایینی
نا کوردی ، چۆنچۆنی وا به‌فراوانی ڕوویان له‌سندوقه‌کانی ده‌نگ دان کرد
و به‌و هیوایه‌ش بوون که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی مادامه‌کینێ به‌ده‌نگی ئه‌وان
به‌رز ده‌بنه‌وه به‌ویست و خواستی ئه‌وان ده‌که‌ن .
به‌ڕاستی ئێستاکه بزاڤی کوردی و تاقی کردنه‌وه‌ی
ئه‌زموونی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ناو دووریانیک
دایه ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ری کوردی خۆی توند نه‌کاو
به‌گیانی هه‌مه‌ڕه‌نگی سیاسی و ڕووکردنه
فراوانی بۆ سندوقه‌کانی ده‌نگدان ، کاروکاردانه‌وه
نه‌کات ، ئه‌وا له‌ڕێگایه‌وه خراپتر له‌پاشتر دروست ده‌بێ. لهلایهکهوهبهپیرهوهنهچونی
ده‌نگده‌ری کوردی به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان مانای ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێ که ده‌سه‌ڵاتی باو ، با ده‌نگده‌ری کوردیش به‌ڕێژه‌ی هه‌ره‌که‌م
، ڕوو لهسندووقهکانی ده‌نگدان بکه‌ن ، به‌ڵام له‌دوا جاردا هه‌ر ئه‌وان
ده‌یبه‌نه‌وه. له‌لایه‌کی تریشهوهدوژمهنهکانمان نه‌ک زیاتر له‌سه‌رمان
هارتر ده‌بن و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن کهبهکهمترین داخوازی ڕازیمان
که‌ن به‌و ناوه‌ی که‌حکومه‌تی کوردی به‌پالپشتی هاوڵاتیان و ویسته‌کانیان
کار‌و کاردانهوهناکهن ، به‌لکو هه‌وڵی خۆ دزهکردنیش ده‌ده‌ن . که‌ئه‌مڕۆ
به‌ناوی نوێ کردنه‌وه‌ی جاشایه‌تی له‌په‌رده‌ی ئیسناد کارده‌که‌ن ، له‌وانه‌یه
سبه‌ی ئه‌گه‌ر له‌و کاره‌یان سه‌رکه‌وتوو بن هه‌ولی به‌سیاسی کردنیشی
بده‌ن به‌ناوی کێلکردنهوهی دهستو پێوه‌نده‌کانیان بۆ دروست کردنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی کارتۆنی له‌بابه‌ت ئهنجومهنهتهشریعی و تهنفیزیهکارتۆنهکهی
سه‌رده‌می به‌عس. ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژووش ههڵدهینهوهئهو بهدهرخستنانهی
کهبهندهلهو بابه‌ته‌م و ده‌یان بابه‌تی پێشوتر به‌ده‌رم خستوه ،
ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات که‌هێز له‌یه‌کیه‌تی و یه‌کبوون دایه ،که‌یه‌ک
بوویت سه‌رده‌که‌وی به‌ناش ژێردهکهوی . سه‌رده‌می شاخ کاتێ کهبهرههلستکارانی
چیا له‌جیاتی یه‌کیه‌تی و یه‌کبوون شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌لبژارد و
دۆڕاندیان و به‌رهه‌مه‌که‌ی نسکۆ‌و بێئومیدی و کاول کردنی کوردستان و ئه‌نفال
وکیمیا بارانیان .... لێ که‌وته‌وه. کاتێ کهشنهبای گۆڕان ده‌ستی پێ
کرد‌و ئه‌وانیش خۆیان توند کرد‌و به‌ره‌ی کوردستانیان پێک هێنا به‌دوایه‌وه
جه‌ماوه‌ری کورد ئه‌وانیان کردهپێشهنگی سیاسی خۆیان و ڕاپه‌ڕین و ئه‌وانیان
هێنایه‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام چونکی ئه‌وان مێشکی تاکڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی
چیایان له‌بیر خۆیان نهبردبۆوه، دیارده‌کانیان به‌سه‌ر خۆیان دووباره‌کرده‌وه‌و
ئه‌زمونی حکومه‌تی کوردیان بهبهستهلهکی له‌شووێن خۆی هێشته‌وه.
بینیشمان ئه‌و ههلهمیژوویهی ڕووخانی سه‌دام کهدهبوایهلهڕۆژگارێکی
وه‌ک ئه‌مڕۆمان ده‌وله‌تی کوردی به‌که‌رکوک و ده‌وروبه‌ر نه‌ک پاشهکشهکشهکردنی
لێ بکه‌وتبایه‌وه.
ده‌بی بۆ له‌مه‌و دوا چیتر هاوڵاتی کوردی ده‌نگ بۆ ئه‌و مێژووهنهدات
که‌له‌زمانی سه‌رکرده‌کان ته‌ماشای گۆڕین‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون بکات ،
به‌لکو ده‌بێ ده‌نگ بۆ ئه‌وه‌بدات که‌ده‌بی مێژووی بزاڤی سیاسی کورد به‌گیانی
نوێبوونه‌وه‌و گۆڕان و بهرهباشتر هه‌نگاونان کاره‌کانی خۆی به‌ڕیوه‌ببات
. ئه‌وه‌بڵێت که‌گه‌ل پیرۆزهنهک سه‌رکرده‌کان . ئه‌وه‌بڵێت گه‌ڵ ده‌توانێ
له‌شوێن سه‌رکرده‌کان و نوخبه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ ده‌یان سه‌رکرده‌ی
نوێ و نوخبه‌ی شیاوتر بخولقێنی .
به‌ڕاستیش ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ری کوردی به هۆشیاریی
ته‌ماشای گۆڕانکارییه‌کان نه‌کات هه‌مدیسان
وه‌ک جاره‌کانی پێشتر پاشه‌کشه ده‌کات .
٩/٢/٢٠٠٩
mahdikawani@yahoo.co.uk
|