٣٠\٦\٢٠١٧
لە پرسەی
(نا)دا.

نەژاد عەزیز
سورمێ
گۆری دوور لە مەرگ..
پەنجەرەی کراوەمان، بەسەر باپێوی
وڵاتی بە مردن تێر و بەشتی تر ناشتا
ئامرازی پاکەوانەکان...
گوڵئەندام،
لە پاڵ ئەوەی من و تۆ دەیزانین
ترسم لە ئاوی پەنگاوە...
لەم ڕێیەدا، کە زیاتر لە ئاوەڕۆیەکان دەچێ،
ترسم لە تیغی تازە ساوە..
لە چەپڵەی گەرمی ڕەعیەت..
لە کۆڵانە ڕووتەکانەوە بەرەو پەرستگا،
منداڵیی نیشتیمان و
نیشتیمانی منداڵیمان ھەڵواسیوە ...
بوونەوەری ڕەنگ داپچکوڕاوی
چاو زیت و کەمۆ،
لە کەندووی بەتاڵ ئەکەن
سێ وەختەی ڕۆژێ بۆش
کاسەی سمتیان داوەتە بەرخۆر...
گۆڕی دوور لە مەرگ
ئاسوودەییەک لە پێدەشتی چاونزیی و
بەدکریڤی و
تژی خۆھەڵخستن..
تەنگەڵانێکی بێ ھاوتا..
زڵکاوێکی خومار..
لە کۆڵانە ڕووتەکانەوە بەرەو پەرستگا
منداڵیی نیشتیمان و
نیشتیمانی منداڵیمان ھەڵواسیوە...
تەمووزی
١٩٩٦
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|