١٧\٧\٢٠١٠
لەپشت هەر
بەرپرسێک چەند بت و سەنەمێک هەیە ...

رزگار کۆچەر
ئەگەر هەندێ لەبەرپرسانى کورد وەک فیرعەون ببوورن وەک سەدام بیرکەنەوە
ئەوا من بە نەعلەتم کردن.. خۆ ئەگەر پاسەوان و خزم و کەسوکاریشیان
هەمان بیرکردنەوەیان هەیە ئەوا سەد جار بە نەعلەتم کردن، لەم چەند رۆژە
بە هۆى خەم ساردیم لە گوگل لە ژمارەى بتەکانى سەردەمى پێش هاتنى ئاینى
ئیسلام دهگەڕام چونکە پێم وابوو لەو سەردەمە بە هۆى جەهالەتى
مرۆڤایەتى بت پەرستن و زۆرى ژمارەى بتەکان شتێکى ئاسایى بوو ، بۆیە
کاتێک قسە لە سەر بت و سەنەمەکان دەکەین مرۆڤ دەبێت ژیرانە
هەڵسەگاندنێک بۆ هەموو کات و زەمەنەکان بکات چونکە وەک دەزانین چەند
هەزار ساڵێک بەسەر مێژووى ئەم سەردەمە تێپەریوە ، کاتێک بت پەرستن و بە
خوداکردنى بتەکان لەوپەرى گەشانەوەیان دابوو ئەو کاتەش زۆر جار بتەکان
دەشکاندران و تفییان لێدەکرا، لەپاش راپەرینى بەهارى ساڵى 1991 بتەکانى
ئەو سەردەم بەشى زۆریان کەوتنە بەر نەعلەتەى خەڵک هەندێکیشیان بە
پێلاوەکان بەسەریان کەوتن ، بتەکانى ئەو کات ئەگەر لە ترس و تۆقاندنى
بەعسییهکان بت ئاسا بێدەنگ بوون خودا کردى زۆربەیان لەگەڵ حیزبەکەشیان
کەوتنە بەرشەقى زەمانە و هەندێک لە ئەوانیش میزیان بەسەر داکرا.
ئێستا لە کوردستان پاش تێپەربوونى نۆزدە ساڵ
بەسەر تێک شکاندنى بتەکان رۆژ لە دواى رۆژ ژمارەى بێچووە بت و سەنەم
روو لە زێدە بوون دەکات ، پێم وایە لە وڵاتى خۆمان ئەگەر ژمارەى هەموو
بەرپرسەکان خۆى لە چەند هەزارێک بدات ئەوا بە سانایش لە پشت هەموو ئەو
بەرپرسانە کۆمەڵێک بت و سەنەم هەن کە هەندێک لە ئەوان خوا کردوویەتى بە
هەموو پێوەرێک بت و سەنمن مەگەر جارناجارێکیش نوقەیان لێوەبێت یا
سەریان بجولێت ئەوا ئەوان لاى خەڵک دەمێکە مۆمیاکراونن و بۆ
مۆزخانەکانیش باش نین و بە کەڵەک نایەن ؟
ئەو شێوازە تازەییەى بە بت بوون لە کوردستان خۆى لە شێوازێکی تازە
دەبینێتەوە پاڵهوانەکانیشى کۆمەڵێک ماستاوچى و مشەخۆرى پشت
بەرپرسەکانن کە هیچ کات لە بەرژوەندیەکانى خۆیان زیاتر ئامادەنین هیچ
نوقەیەک بۆ ئاغاکانیان بکەن چونکە بت ئاسا بیردەکەنەوە ،لە هەمووش
خۆشتر هەندێ لەوان لە جیات ژمارەیەکى مۆبایل چواریان هەیە کەچى بۆ
لێقەوماو هەژاران هەمیشە لە دەرەوەى بازنهن بۆ ئاغاکانیشیان هەموو کات
لەسەر هەردوو قاچ وەستاون ، بت و سەنەمەکانى کوردستان مەگەر لە بۆنە و
یادهکان خۆیان فریشتە ئاسا نیشان دەن لاى من و زۆرێک لەوانەى
مامەلەیان لەگەل کردوون لە ئامونێکى فیرعونەکان زیاتر هیچى تر نین،
بۆیە باشتر وایە ئەو بتانە پاش شکاندن فوویەکیشیان لێنەکرێت تا هەرچى
تۆز و پیسى هەیە لەسەریان وەک خۆى بمێنێتَەو چونکە ئەوان بە راستیی بت
و سەنەمن ...
ماڵپهڕی رزگار کۆچهر
|