٢٨\٨\٢٠١١
لە
پەرلەمانی سوێد ئامینە کاکە باوە
نامەیەک ئاراستەی
وەزیری دەرەوەی سوێد دەکا.
پەرلەمانتاری
سوید لەسەر لیستی پارتی چەپ (ئامینە کاکە
باوە) رۆژی ٢٥\٠٨\٢٠١١
نامەیەکی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی سوێد (کارل بیلد) کرد لەسەر ئەو
هێرشە ئاسمانیانەی کەماوەیەکە سوپای تورکیا و تۆپبارانی ئیڕان بۆ سەر
گەریلاکانی پکک و خەلکی سڤیلی کوردستانی باشور ئەنجامی دەدرێت.
کاکە باوە لەسەرەتای نامەکەی دەلێت سوپای تورکیا و ئیڕان وا بۆ چەندین
ساڵ دەچیت تۆپبارانی چیای قەندیل دەکەن ، بەهۆکاری ئەوەی لەو ناوچەیە
هیزەکانی پکک وپژاکی تیا یە و وەئەوان" شەری تیرۆر" دەکەن . بەڵام لە م
هیرشانە دا، زیانی گەورە و مەترسیدار ، روبەروی کشتوکال و ئابوری و
ژینگەی ناوچەکە دەکەویت ، وەخەلکانێکی زۆری سڤیل شەهید و بریندار دەبن
، بەتایبەتی ئەو هاولاتیانەی پیشەی بەخێوکردنی مەرومالاتیان هەیە .
هەورەک لەم هەفتەیەدا سوپای تورکیا هیرشی ئاسمانی کردۆتە سەر
ئۆتۆمۆبیلێک ٧ کەسیی سڤیلی شەهیدکردوە کە دوانیان منالن ، کاتێک
وێنەکانم لەمالپەری یۆتۆب بینی هەموو گیانیان پارچە و شێوا بوو ....هاوکات
حکومەتی ئیرانیش لەوماوەیەدا تۆپبارانی خەلکی کوردستانی کردوە و
خەلکێکی زۆری ئاوارەو دەربەدەر کردوە کە خۆم سالی ٢٠٠٩ ئەو خەلکانەم
لەنزیکەوە بینی کەلەو سەرماو سۆلەی کوردستان لەخراپترین بارودۆخ دا
دەژیان.
ئەگەر تورکیا راستگۆیە لەبەیاسایی و ڕیگا خۆشکردنی بۆ وەرگرتنی وەک
ئەندام لە یەکێتی ئەورپا ئایا ئەو کارانە جێگای سەرسورمان نیە
بەتایبەتی لەبواری یاساکانی نێو دەولەتی ؟ بۆیە بەگرنگی دەزانم کە
ولاتی سوید پرۆتستۆی ئیران و تورکیا بکات لەبەرامبەر ئەو تاوانە
کۆمەلکوژیانەی دژبە گەلێکی بێ تاوانی وەک کورد ئەنجامی دەدەن.
لیرەدا پرسیار لەوەزیری دەرەوەی سوید دەکەم ئایا سوێد و ولاتانی
ئەورۆپا چ هەلویستێک و ورێگریەک دەگرنە بەر دژ بە وەستانی هێرشی
فرۆکەکانی سوپای تورکیا.
ئامینه کاکه باوه -
پەرلەمانتار لەپارتی چەپ
0761301236
www.amineh.wordpress.com
25\8\2011
شایەنی باسە لەماوەی ٢
هەفتەدا وەزیری دەرەوەی سوید وەلام بەو نامەیە دەداتەوە.
|