١٢\٣\٢٠١٣
لە راپه‌ڕینەوە تا
کۆڕەو.

جەلال محەمەد
به‌شی یه‌که‌م:
ئاگادارنەبوون لە راپەڕین.
شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق کۆتایی هاتبوو، ئه‌و شه‌ڕه‌ی
که زۆرترین زیانی بۆ کوردان بەدواوە بوو، هه‌زاره‌ها گوند و شار و
شارۆچکه‌ی باشووری کوردستان له‌گه‌ڵ خاک‌دا ته‌خت کرابوو ، هه‌ڵه‌بجه
نوقمی خوێن و سه‌دان هه‌زار کورد ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ کرابوون.
هاوکات عێراقیش کەوتبوویه ژێر باری قه‌رزێکی زۆرەوە، بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
ئه‌و قه‌رزه‌ش عێراق وڵاتی کوێتی داگیر کرد و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش
هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتبوو، له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵوێستگرتنه‌دا سوپای
عێراق له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شا و کۆنترۆڵی عێراق له‌سه‌ر باشووری
کوردستان و ته‌نانه‌ت خودی عێراقیش ته‌واو لاواز ببوو، لاوازی سوپای
عێراق هەلێکی زێڕینی بۆ شیعه‌کان بەده‌ست هێنا تا بە ڕاپەڕینێکی
جەماوەری ته‌واوی باشووری عێراق له به‌عسییەکان پاک بکه‌نه‌وه.
هه‌ر پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ڕاپه‌ڕینی شیعه‌کان، چه‌خماخه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی
کوردان له به‌رواری ٤-٣-١٩٩١دا له شارۆچکه‌ی خه‌باته‌وه
ده‌ستپێده‌کات، چه‌خماخه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه ده‌گاته شاره‌کانی
ڕانیه و بازیان و سلێمانی و ته‌واوی شار و شارۆچکه‌کانی باشووری
کوردستان.
ڕاپه‌ڕینی کوردان زۆر به خێرایی گه‌شه‌ی کرد و باسی میدیاکانی جیهانیش
هه‌ر له‌سه‌ر باشووری کوردستان بوو ، هەرچی لایه‌نه کوردیه‌کانیشە کە
به‌ره‌ی کوردستانیان پێکهێنابوو ئاگادار نەبوون چی ڕوودەدات و له زاری
قاچاخچیه‌کانی سه‌ر سنووره‌وه هه‌ندێک هه‌واڵیان ده‌بیست.
بۆ نموونه ده‌نگی گه‌لی کوردستان که زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان بوو له ئێواره‌ی ٦-٣-١٩٩١دا "واته سێیه‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕین" هه‌واڵێکی
بڵاوکرده‌وه و گوتی(له زاری چه‌ند قاچاخچییه‌کی سه‌ر سنووره‌وه هه‌واڵمان
پێگه‌یشتووه که له ڕانیه و ده‌وروبه‌ریدا ڕاپه‌ڕین ده‌ستی
پێکردووه). به مه‌رجێک کاتێک دەنگی گەلی کوردستان باسی له ڕانیه و
ده‌وروبه‌ری ده‌کرد تەواوی ناوچەکانی بازیان و باینجان و ته‌یناڵ و
گۆپاڵه‌ش ئازادکرابوون و شاری سلێمانیش له ئاماده‌باشی ته‌واودا بوو
بۆ ڕاپه‌ڕین.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی و شێواندنی ڕاپه‌ڕین:
جگه له شوورا کرێکاریه‌کان هیچ لایه‌نێکی دیکه بەشدار نه‌بوو له
ڕاپه‌ڕیندا، به‌ڵام بە گەڕاندنەوەی بەرەی کوردستانی هەم شورا
کرێکاریەکان کرانە ئامانج و هەم ناوەڕۆکی ڕاپه‌ڕینیش شێوێندرا، بۆ
نموونه بەرەی کوردستانی هیچ باسێکی له شارۆچکه‌ی خه‌بات نه‌ده‌کرد که
سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین له‌و شاره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد بوو ، به‌ڵکو به
زانابوونه‌وه دەسپێکی ڕاپه‌ڕینیان گۆڕی بۆ شاری ڕانیه [هه‌ڵبه‌ت شاری
ڕانیه و دەوروبەری جێگه‌ی ڕێزن و مەبەستی ئەم نووسینەش ئەوە نییە کە
لە تێکۆشان و دڵسۆزی خەڵکی ڕانیە کەم بکرێتەوە]، به‌ڵام ئه‌م
گۆڕانکارییه‌ی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ خاتری خه‌ڵکی ڕانیه نه‌بوو
به‌ڵکو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان و خه‌ڵکی
شاری ڕانیه بوو، چونکه له‌و کاته‌دا به‌هۆی دڕندایەتی به‌عسیەکانەوە
ته‌نها شارێک که ئاوه‌دانی تێدا مابوو لە نزیک سنووره‌کانی ئێران
بریتی بوو له شاری ڕانیه، ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه
که به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕین لە خەڵکەکە داماڵن و بیکه‌نه ده‌ستکه‌وتی
خۆیان و وا نیشانی جه‌ماوه‌ر بده‌ن که ئه‌وه سه‌رانی به‌ره‌ی
کوردستانی بوون سنووریان بڕیوه و ڕاپه‌ڕینیان ده‌ستپێکردووه.
خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستینه‌ی ڕاپه‌ڕینیان وه‌کو خۆی پێناسه بکردایه ئه‌وا بۆ
هه‌موو که‌سێک ده‌رده‌که‌وت که هیچ ڕۆڵێکی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی
له ڕاپه‌ڕیندا نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی خه‌بات ده‌که‌وته
نێوان هه‌ولێر و موسڵه‌وه و به‌ره‌ی کوردستانیش به‌ر له ڕاپه‌ڕین ته‌نانه‌ت
به سه‌ردانیش نه‌گه‌یشتبوونه شارۆچکه‌ی خه‌بات، لە هەمان کاتدا لەسەر
ئاستی عێراقیش ڕاپەڕینی شیعەکان زۆر لە پێش ڕاپەڕینی باشووری
کوردستانەوە دەستی پێ‌کردبوو و ئەو ڕاپەڕینەش کاریگەرییەکی زۆری
کردبوویە سەر جەماوەری برینداری کوردستان.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|