١٤\٣\٢٠١٣
لە راپه‌ڕینەوە تا
کۆڕەو.

جەلال محەمەد
به‌شی
دووەم: ئامانج لە ڕاپەڕین و خولیای سه‌رکرده.
هه‌ر ڕاپه‌ڕینێک که ئه‌نجام ده‌درێت ، ئامانجێکی له پشته، ئه‌و
ئامانجه‌ش ئەو بارودۆخەیهوه که دووچاری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌بێته‌وه
. ئه‌و بارودۆخه‌ی که دووچاری نه‌ته‌وه‌ی کوردیش بۆته‌وه بریتییه
له داگیرکراوی و بێ به‌شکردنی له هه‌موو مافێکی مرۆیی و نکۆڵیکردن له
بوونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، ئامانجی ڕاپەڕینی کوردانیش ڕزگاربوون له
کۆت و به‌ندی داگیرکراوی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو مافه زه‌وتکراوه‌کانه
، به‌ڵام هه‌موو ڕاپه‌ڕینه‌کان به دڕندانه‌ترین شێوه سه‌رکوتکراوه و
ئامانجیش له‌م سه‌رکوتکردنانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌موو
ڕاستیه‌کانمان لێبکه‌نه خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان ، له هه‌مان کاتدا سه‌رنه‌که‌وتنی
ڕاپه‌ڕینه‌کانیش ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌هێزبوونی دوژمنان به‌ڵکو
به‌شی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وابه‌سته‌یی سه‌رکرده‌کانمان به داگیرکه‌رانه‌وه
و ناهوشیاری نه‌ته‌وه‌یمان ، چونکه ئه‌گه‌ر گه‌لێک هوشیار بێت ئه‌وا
نه‌ک هه‌ر سه‌رکرده‌ی وابه‌سته قبووڵ ناکات به‌ڵکو به که‌مترین
قوربانیدانیش زۆرترین ئه‌نجام به‌ده‌ست دێنێت.
خۆ ئه‌گه‌ر لە باشووری کوردستاندا سه‌رکرده‌یه‌کی کاریزما و بڕوا به‌گه‌ل
جڵه‌وی خه‌باتی بگرتایه ده‌ست ئه‌وا نه‌ک هه‌ر ڕاستیه‌کان نەدەبونە خه‌ونی
شاعیران به‌ڵکو خه‌ونه‌کانیش ده‌بوونه ڕاستی ، به‌ڵام له چاره‌ڕه‌شی
کوردان‌دا هه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کی هوشیارمان نییه و هه‌م سه‌رکرده‌یه‌کی
کاریزماش جڵه‌وی ڕاپه‌ڕینه‌کانی نه‌گرتۆته ده‌ست ، ئه‌م دوو هۆکاره‌ش
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌میشه مێژوو دووباره بێته‌وه.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر چاوێک بگێڕینه‌وه به بزووتنه‌وه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فای
بارزاندا که به بزووتنه‌وه‌ی ئه‌یلول به‌ناوبانگه، ئه‌وه‌ی که‌وته
سه‌ر شانی گه‌له‌که‌مان زۆر به‌زیاده‌وه جێبه‌جێیان کرد له تۆمارکردنی
سه‌دان داستانی که‌موێنه و به‌خشینی ده‌یان هه‌زار شه‌هید- له پێشکه‌شکردنی
سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه و هه‌زاران هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی دیکه ، به‌ڵام
سه‌رکردایه‌تییه‌که له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌دا نه‌بوو که که‌وتبوویه
ئه‌ستۆی و هه‌ر له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی شای ئێران و سه‌ددام حوسێن‌دا
ئاشبه‌تاڵیان لێکرد و ڕوویان کردە ئێران و ئه‌مریکا ، لە بەرامبەردا
میلله‌تیان له نیوه‌ی ڕێ جێهێشت و ته‌نانه‌ت که‌سانێکیش کە ئاماده‌ی ته‌سلیمبوون
و هه‌ڵهاتن نه‌بوون زۆر بێ ڕه‌حمانه که‌وتنه به‌ر په‌لاماردانی ده‌زگای
پاراستن و به زۆری زۆرداری چه‌که‌کانیان پێنهوی کرا و ملکه‌چ و بنده‌ستی
دوژمنیان کردن.
له هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه دیرۆکی جه‌لال تاڵه‌بانی
ئه‌وا زۆربەی لێدوانەکانی لە بەرژەوەندی داگیرکەراندا بووە و تەنانەت
زۆر جار هەوڵی شێواندنی ڕاستیەکانیشی داوە.
جیاوازی تاڵەبانی لەگەڵ بارزانیدا لەوەدا بووە کە تاڵەبانی لە
کردەوەدا هەنگاوی ئەرێنی ناوە و تەنها لێدوانەکانی زیاتر کوشندە بوون ،
بەڵام بارزانی تەواو بە پێچەوانەوە زۆربەی کاتەکان لێدوانی ئەرێنی داوە
بەڵام کردەوەکانی هێندە کوشندە و مەترسیدار بوون کە دەبێت هەزار ڕەحمەت
بۆ داگیرکەران بنێرین.
ئەنجامی ناهوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و ترسەنۆکی
بەرپرسانی شورا کرێکاریەکان بوو کە جارێکی دیکه هه‌ردوو سەرکردایەتی
هاتنەوە مه‌یدان و وه‌کو مه‌ڕێکی بێده‌سه‌ڵات ملی خۆمان خسته‌وه ژێر
ڕەحمەتی چه‌قۆیان ، هه‌رچی ئه‌م دوو سەرکردایەتیه به‌سه‌ریاندا سه‌پاندین
نه‌ک هه‌ر خاوه‌نی هیچ هه‌ڵوێستێک نه‌بووین به‌ڵکو به‌بێ لێکدانه‌وه‌ی
ئهنجامهکەی بۆمان جێبه‌جێ کردن.
ئه‌نجامی هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتنی کوردانیش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی ئه‌و
دوو سەرکردایەتیه بکه‌ونه گاڵته‌کردن به ئه‌قڵیه‌تی کوردان و که‌سێکی
وه‌ک بارزانی زۆر شانازی به‌وه‌وه بکات و بڵێت "زیاتر لە ٣٥٠٠ پێشمه‌رگه‌مان
بۆ خاتری ده‌وڵه‌تی تورک به‌کوشت داوه"، له هه‌مان کاتدا لێدوانه‌کانی
تاڵه‌بانیش هیچ سنورێک نه‌هێڵێته‌وه و بەرهەمی یه‌ک ده‌ریا خوێنی
کوردان بکاته خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان.
_________________________________________
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/leraperinewetakorew1.htm
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|