٢٤\٣\٢٠١٤
له
راستییدا، بکوژه‌که‌ی
بدێوی قوربانییه!

گه‌رمیانی حه‌مه‌ی پوور
له‌گه‌ڵ
کوشتنی محه‌مه‌د بدێوی ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانکۆ‌دا، هه‌ڵایه‌کی وا
دروست بوو که ڕووداوه‌که زۆر زیاتر له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره کراو،
سیاسییه‌کان وه‌ک باشترین ده‌رفه‌ت بۆ خۆنمایشکردن له‌م سه‌روبه‌نده‌ی
نزیکایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌دا قۆستیانه‌وه، میدیاکانیش ته‌نها بۆ بازاڕ
گه‌رمیی خۆیان به‌جۆرێک ڕووماڵی ڕووداوه‌که‌یان کرد که زۆرینه‌یان
گێلانه‌و بێ ئاگایانه که‌وتنه خزمه‌تگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێک
له سیاسییه‌کان.
من له دوێنێوه به ده‌یان سه‌رچاوه‌دا گه‌ڕاوم تا ڕاستیی ڕووداوه‌که
بزانم، ئاخر به بێ زانینی چۆنیه‌تی ڕووداوه‌که هه‌رچۆنی ڕووماڵ بکه‌یت
ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی خۆت که‌وتوویته هه‌ڵه‌وه، بینه‌ر و بیسه‌ر و
خوێنه‌ریش به مل هه‌ڵه‌دا ده‌به‌یت.
ئه‌و ڕووداوه‌ی که بووه‌ته بابه‌تی ڕۆژو باسی یه‌که‌می هه‌موو
میدیاکان، ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که که‌سێکی بێزارکه‌ر و خۆ به گه‌وره‌زان
که‌وتووه‌ته ئیدانه‌کردنی هێزێک که پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌یه‌کی
گرنگیان له‌سه‌ره و هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردوون و جوێنی به کورد داوه، سه‌ره‌نجام
به هۆی ده‌مه‌قاڵه‌ی له‌گه‌ل به‌رپرسی ئه‌و هێزه‌دا کوژراوه، کوشتنه‌که‌شی
وه‌ک باس ده‌کرێـت به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه،
به‌ڵکو له کاتی هه‌وڵدان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی
فیشه‌ک له ده‌ستی ئه‌فسه‌رێک ده‌رچووه‌و به‌ر
قوڕگی که‌وتووه.
کوشتنی هه‌ر که‌سێک هه‌ر پیشه و پله‌وپایه
و پۆست و پێگه‌یه‌کی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت، هه‌ر
کوشتنی مرۆڤه و کوشتنی هه‌ر مرۆڤێکیش نابێت
به بێ سزا تێپه‌ڕێت، به‌ڵام له هه‌موو ڕووداوێکیشدا ده‌بێت دۆخ و کات
و شوێن و شێوازی ڕووداوه‌که له به‌رچاو بگیرێت.
محه‌مه‌د بدێوی وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک له‌سه‌ر کاری ڕۆژنامه‌وانی نه‌کوژراوه
تا ئه‌و هه‌ڵایه‌ی له‌سه‌ر بنرێته‌وه. به‌ڵکو وه‌کو هاوڵاتییه‌ک
کوژراوه، جگه له‌وه‌ش، ئه‌و هاوڵاتییه له
دۆخێکی نائارام و بێ ئاسایشی وه‌ک به‌غدادا ئاماده نه‌بووه له
خاڵێکی پشکنیندا بوه‌ستێت و بپشکنرێت سه‌رباری ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی
بێزارکردن و هه‌ڕه‌شه‌کردنیش له هێزێکی ئه‌منی، له بهغدادێکی پڕ له
گرووپی تیرۆریستی‌دا، باشه ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه
له بری ڕۆژنامه‌نووس تیرۆریستێک بووایه
و ئه‌و بازگه‌ی تێپه‌ڕاندایه و
کارێکی تیرۆریستی ئه‌نجام بدایه ئه‌و کات ئه‌و ڕووداووه چۆن ڕووماڵ
ده‌کراو سیاسییه‌کان چی‌یان ده‌وت؟
ئه‌م بۆچوونه نه بیرێکی توندڕه‌وی ناسیۆنالیستییه
و نه بیانووشه بۆ کوشتنی که‌سێک
به‌ڵکو قسه‌کردنه له‌سه‌ر قوربانیی ڕاسته‌قینه.
بکوژی محه‌مه‌د بدێوی ته‌نها کوشتنی هاوڵاتییه‌که
و بکوژه‌که‌شی که قوربانیی ڕاسته‌قینه‌یه بووه‌ته قوربانیی
به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسییه‌کان و تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش ئه‌و ململانێ ناشه‌ریفانه
سیاسیه‌ی له نێوانه هه‌رێم و به‌غدادایه
و کوردبوونی بکوژیش ئه‌وه‌نده‌ی تر بۆ ئه‌وان گه‌مه‌که‌ی خۆشتر کردووه،
کار به‌وه گه‌شتووه که هه‌ندێ ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب و که‌سانی
شۆفێنی داوای ده‌رکردنی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن
له به‌غدا و، هاوپه‌یمانیی کوردستانیش که‌وتووه‌ته
پاڕانه‌وه که به‌و ڕووداوه برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب تێک نه‌درێت!
ئه‌گه‌ر وانه‌بێت مالیکی که به هیچ شێوه‌یه‌ک مافی ده‌ستوه‌ردانی له
ئیشی دادگا نییه به چ مافێک ڕه‌وایی به
خۆی ده‌دات که له شوێنی ڕووداوه‌که بێته وەڵام
و به‌کارهێنانی "خوێن به خوێن" بکاته که‌ره‌سته‌ی
پڕوپاگه‌نده‌کردنی هه‌ڵبژاردن؟
ئاخر ئه‌م قسه‌یه ته‌نها قسه‌ی ئه‌و سه‌رۆک خێڵانهیه که له کێشه‌ی
خێڵەکییدا یان له‌سه‌ر زه‌ویوزار
ئه‌ویش نه‌ک ئه‌م سەردەمە به‌ڵکو له
سەردەمێکی پێشووتر له یه‌کتریان ده‌کوشت و
پێیان وابوو ده‌بێت تۆڵه‌ی کوشتنی که‌سێک کوشتنه‌وه‌ی بکوژ یان که‌سێکی
تری سه‌ر به هه‌مان تیره و هۆز و
خێڵ بێت!
له هه‌مووی (سه‌خیف)انهتر
هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی یه‌کێتیه که ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بکوژی
بدێوییه له هێزێکی لیوای گاردی کۆمارییه که لیوایه‌کی یه‌کێتین و،
به‌و شێوه‌یه رادەستی هێزێکی عێراقیان کرد
و له‌وه‌ش ناشه‌ریفانه تر ئه‌و هه‌موو ملکهچییهیه که له
به‌یاننامه‌که‌یاندا ده‌ریانخستووه به ده‌ربڕینی پاکانه
و ئاماده‌ییان بۆ پێشوازییکردن له هه‌ر سزایه‌ک به‌سه‌ر ئهفسهرهکهیاندا
بسه‌پێنرێت بێ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له‌و دۆخه
بکه‌ن که که‌سێکی تێدا کوشتووه!
له به‌غدا ئه‌وان به‌و جۆره ملکه‌چن که‌چی له کوردستان ته‌نانه‌ت ئه‌و
چه‌که‌ش ڕاده‌ست ناکه‌ن که ڕۆژنامه‌نووسێکی له‌سه‌ر باسکردنی گه‌نده‌ڵی
به‌رپرسانیان پێ ده‌کوژن، له به‌رده‌م دایکی و له ماڵه‌که‌ی خۆیشدا
بێ ئه‌وه‌ی له بازگه‌یه‌کی دابێت و سه‌رباری حسیاب نه‌کردن بۆ
کارمه‌ندانی بازگه ئه‌منییه‌که، تێر جوێنیشیان بکات!
ئێستا دۆسیه‌ی کوشتنی بدوێ کێشه‌یه‌کی یاسایی نییه، ئه‌وه‌نده‌ی که
کێشه‌یه‌کی ته‌واو سیاسییه و له‌م نێوه‌نده‌ش
به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌رکی یه‌کێتی و دواتر ئه‌رکی ته‌واوی به‌رپرسان و
نوێنه‌رانی کورده له به‌غداد ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێک ده‌ستوه‌ربداته
ئه‌و کێشه و ته‌نها به‌وه ڕازی بن که ئه‌و
ئه‌فسه‌ره کورده له دادگایه‌کی عادیلانه‌دا به
له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و دۆخ و شێوازه‌ی محه‌مه‌د بدێوی تێدا
کوژراوه وه‌ک هاوڵاتییه‌ک نه‌ک وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانکۆ،
سزا بدرێت.
ماڵپه‌ڕی گه‌رمیانی حه‌مه‌ی
پوور
|