له ڕێگای ناوه‌ندی چاکه‌وه ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ناوبانگی سوێدی کاره‌ساتی پاشماوه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه به‌سوێدیه‌کان ده‌ناسێنی.
ئه‌م دوو وینه‌یه له ڕۆژنامه‌ی Metro سویدی وه‌رگیراوه.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدێکی پارتی چه‌پ و هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نووسی سوێدی له مانگی 11ى ئه‌م سال سه‌ردانی کوردستانیان کرد ، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه کێشه‌کانی کۆمه‌لگای کوردی ببینن و به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی ڕه‌شه‌کوژی ژنان . یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌م وه‌فده به‌رپرسی به شی په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوه‌ندی چاک سوێد( ئامینه کاکه باوه ) بوو ، که توانرا له‌م سه‌ردانه‌دا به‌شیک له ئازاری بنه‌ماله‌ی قوربانیان و ململانێکردنیان له‌گه‌ل مه‌رگدا ، له ڕیگای خه‌باتی هاوبه‌شی ئه‌ندامانی چاک له سوێد و هه‌له‌بجه بگه‌یه‌نرێته ئه‌م وه‌فده سوێدیه ، که بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی وه‌فدی میوان زۆر نیگه‌ران بن به‌و بارودۆخه خراپه‌ی بنه‌ماله‌ی قوربانیان تیایدا ده‌ژین . دوای هاتنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌فده بۆ ولاتی سوێد له‌ڕیگای دۆستی ناوه‌ندی چاک (ئان هاگمان) که‌یه‌کێک له ئه‌ندامانی وه‌فده‌که بوو ، توانرا ریپۆرتاژێکی چه‌ند ئه‌لقه‌یی له ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی سوێدی (مێتڕۆ) که یه‌کێک له گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌کانی ئه‌م ولاته‌یه و رۆژانه زیاتر له 500 هه‌زار دانه‌ی لێ دابه‌ش ده‌کرێت به ریپۆرتاژه‌ێکی یه‌ک لاپه‌ره‌یی که به‌شی یه‌که‌می ئه‌م راپۆرته به‌شی زۆری له سه‌ر ژیانی کۆله‌مه‌رگی کاک كامیله که یه‌کێکه له‌و به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیاويیه و %80 سييه كانى له کارکه‌وتوه ئێستاش له‌گه‌ل مه‌رگ له ململانێدایه , هه روه ها ریپۆرتاژه‌که باس له ئازاره‌کانی ژیانی رۆژانه‌ی بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه ده‌کات. ئه‌مه‌ش گرنگیيه‌کی خۆی هه‌یه بۆ ناساندنی کێشه‌ی کورد به گشتی و بنه‌ماله‌ی قوربانیان به تایبه‌تی . بلاو بونه‌وه‌ی ئه‌م ریپۆرتاژه له‌سه‌ر بنه‌ماله‌ی قوربانیانی کۆمه‌لکوژیه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، وای کردووه چه‌ندین که‌سایه‌تی و پزیشکی و رێکخراو ی سوێدی له ڕیگای ئانی رۆژنامه‌نوسه‌وه په‌یوه‌ندی به به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوه‌ندمانه‌وه بکه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕیگایه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ هاریکاری کردنی بریندارانی چه‌کی کیمیاوی و پشتگیری و هاوپشتی خۆشیان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی کاک كامیل ده‌رببرن ، . شایه‌نی باسه ناوه ندی چاک پێشوتریش کاری له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک کردووه بۆ رزگار کردنی کاک كامیل له هه ردوو ولاتی نه‌رویژ و به‌ریتانیا , بۆیه کۆمه‌لێک به‌لگه‌ی پزیشکی له‌به‌رده‌ستماندایه وپێشکه‌ش به که‌سایه‌تيیه سوێدیه‌کانى ده‌که‌ین به هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین ژیانی بریندارانی به‌رکه‌وتوی چه‌كی کیمیاوی که‌مێک خۆشگوزه‌رانتر بکه‌ین
ناوه‌ندی چاک 2001206
http://www.metro.se/se/article/2007/12/04/20/0423-45/index.xml
|