له ڕێگه‌ی دروستبوونی
به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی کورد به ڕه‌نگی جیاوازه‌وه،
ئه‌زموونی کوردی به‌ره‌وپێشتر
ده‌ڕوات.

مه‌هدی کاوانی
قسه‌م ده‌به‌مه سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌و دوایه‌ی زه‌حمه‌تکێشان و
سوسیالیست و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵه ، که ده‌یانه‌وێ به هه‌ندێ مه‌رجی
نوێوه له حکومه‌تی کوردی بێنه پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر نا له ناو حکومه‌ت
ده‌ردێن . نازانم ئه‌وانه له داواکانیان چه‌ندی جدینه‌و به کرداری
ده‌گه‌یه‌نێنن، یانه‌کینێ له دواجاردا به که‌مێ داخوازیه‌وه ڕازی ده‌بن.
مه‌به‌ستم له‌وه نیه به‌و چوار پارته بڵێم به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی به‌رفراوان
یانه‌کینێ شتی واده‌رببڕم وه‌ک ئه‌وه بڵێم ئه‌مانه له پارتی و یه‌کیه‌تی
باشترن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی تێ گه‌یشتبم له هه‌موو
جیهان حکومه‌ت به ئۆپۆزسیۆنی کارا ده‌بێته حکومه‌تی کارا. دیسان هه‌رچه‌ندی
ته‌نویعی سیاسی و هه‌مه‌ڕه‌نگی به سنووری فراوان ، له هه‌ر په‌ڕله‌مانێک
خۆیان به ده‌ربخه‌ن مانای به‌شداری فراوانی کۆمه‌ڵانی خه‌لک ده‌بێت له
پڕۆسه‌ی سیاسی وڵات . هینه‌که‌ی ئه‌و چوار پارته‌ش با به هه‌نگاوی یه‌که‌می
دروست بوونی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وانه جدی و
شێلگیرانه بن له کاره‌کانیان ، به قه‌ناعه‌تی خۆم هه‌نگاوی پۆزه‌تیڤانه‌ی
تریشی به دواوه دێت له پیناو زیاتر چالاک کردنی ئه‌زموونی
کوردی . ئه‌و ته‌نگه‌تاویه‌ی که ئه‌و دووپارته‌ش تووشی بوون و لێره‌و
له‌وێ له‌ناو ڕاگه‌یاندنه‌کانیان قسه‌وباسی دژانه له سه‌ر هه‌ڵوێستی
ئه‌و چوار پارته ده‌که‌ن ، به بۆچوونی خۆم له شوێن خۆی نیه . چونکه
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه کاره‌کانیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ،مانای دروست
بوونی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه . به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنیش نه‌ک دژی خواسته‌کانی
کورد‌و حکومه‌ت و دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره نیه ، به‌لکو شته‌کان به
هه‌موو لایه‌که‌وه جوانتر ده‌که‌ن . پێم سه‌یره ڕاگه‌یاندنی ئه‌و دوو
پارته به‌وه لێک ده‌ده‌نه‌وه که کار‌و کرده‌وه‌کانی ئه‌و چوار
پارته به درێژایی کار کردنیان له ناو حکومه‌ت دوو هه‌ڵوێستی بووه،
واته به ڕه‌غمی به‌شداریشیان له ناو حکومه‌ت و چالاکیه‌کانی ،که‌چی
له که‌م و کورتیه‌کانی حکومه‌ت ،شانبه‌شانی دوو پارته‌که‌ی تر خۆیان
ناخه‌نه خانه‌ی تاوانبار به‌لکو یه‌کیه‌تی و پارتی تیایا به تاوانبار
داده‌نێن و له ڕووی تریشه‌وه خۆیان وه‌ک لایه‌نێکی ئۆپۆزسیۆن یان به‌رهه‌لستار
داده‌نێن له مه‌ڕ چالاکیه‌کانی حکومه‌ت .
تۆنی بلێر له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکیه‌کان زیاتر به ده‌نگی کۆنسێرڤه‌تیڤ
هاتنه ناو شه‌ڕی عیڕاق . له مه‌ڕکشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی له
عیڕاقیش ، هه‌ر ته‌نیا دیموکراته‌کان نین ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن ، به‌لکو
زۆرێکیش له کۆماره‌کانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌نگه‌کانی خۆیان ده‌خه‌نه
پاڵ دیموکراته‌کان . نمونه‌ی وه‌ها به تایبه‌تی له جیهانی ڕۆژئاوا
زۆر فراوانه . له وڵاتێک که به‌ڕاستی ڕیێوشوێنی دیموکراتی به ڕێک
وپێکی به‌ڕێوه بچێت ، نابێت ئه‌ندام په‌ڕله‌مانان فۆتۆکۆپی پارته‌کانیان
بن و هه‌رچی له ژێره‌وه له لایه‌ن پارته‌که‌یان بۆیان هاته خواره‌وه
،ئه‌وان یه‌کسه‌ر بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و بڕیاره چه‌ندی له به‌رژه‌وه‌ندی
نیشتمانه ، ده‌نگی بۆ بده‌ن . ئه‌وه‌ی من له ناو ته‌شکیله‌ی په‌ڕله‌مانی
کوردی ده‌بینم به درێژایی ته‌مه‌نی ، بڕیاره‌کانیان هه‌موو جارێ به‌و
پیچه‌وانه‌ی سیسته‌می ڕۆژئاوا به هه‌ردوو ڕووه‌که‌یه‌وه واته به به‌ڵێ
یان نه‌خێر ، به قبوڵی ره‌هایه . ئه‌و بڕیاره‌ی که په‌ڕله‌مان له
سه‌ر ته‌سک کردنه‌وه‌ی سنوری ڕۆژنامه‌نووسی ئازاد کێلی کراده‌وه‌و به
دوایه‌وه ناڕه‌زایه‌کی فراوانی شه‌قامی ڕۆشه‌نبیری کوردی لێکه‌وته‌وه‌و
بۆشیان چووه سه‌رو به دوایه‌وه بڕیاره‌که په‌ک خرا ، به‌ڵام ئه‌و
5-7 که‌سه‌ی لیستی که‌سک که خۆیان دا پاڵ حیزبه‌کانی تر ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
شارستانیانه بوو و ڕۆژنامه‌ی ئازادیش هه‌لوێستی ئه‌وانه‌ی به بوێرانه
باس ده‌کرد .
هه‌لوێسته‌که‌ی پارتی کۆمه‌نیستی کوردستانیش که به قسه پشتیوانی له
داخوزیه‌کانی ئه‌و چوار پارته ده‌که‌ن و له ڕووی کرداریشه‌وه ئه‌وان
نایانه‌وێ له ناو حکومه‌ت بێنه ده‌رێ ، له شوێن خۆی نیه . به قه‌ناعه‌تی
خۆم که یه‌کیه‌تی وپارتیش له هه‌لبژاردنی پیش‌تر که ده‌نگی ڕه‌ها یان
زۆرینه‌یان به ده‌ست هێنا به ڕه‌غمی هه‌ندی پێشێڵکاریشیانه‌وه ، به‌ڵام
نامه‌یه‌ک بوو ئاڕاسته‌ی شه‌قامی سیاسی کوردیان کرد که ئه‌وانن که‌وتونه‌ته
ناو خانه‌ی پشت‌و په‌نای داکۆکی کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌لک . به‌ڵام ده‌بێ
ئه‌وه‌ش وه‌بیر خۆمان بینینه‌وه که ئه‌و پاڵپشته جه‌ماوه‌ره
فراوانه بۆیان وێڕای که‌م و کورتیه هه‌ره فراوانه‌کانی پێشوویان له
مه‌ڕ شه‌ڕی براکوژی و کاری نێگه‌تیڤی تریان ، به‌ڵام تا وه‌کو ئیستاشی
له گه‌ڵدابێ هیشتا خه‌لک بیری له به‌دیلی ئه‌وان به فراوانی نه‌کردۆته‌وه
. مادامه‌کینێ ئه‌و دوو پارته له خه‌باتی ڕزگاری نیشتمانی به سه‌نگایه‌کی
دیاری کراو ،جێگای متمانه‌ی خه‌لک بووینه ، ده‌بێ به هه‌مان سه‌نگ
له به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌تیش وه‌ها بن . ئه‌و ١٥-١٦ ساڵه‌ی ئه‌زموونی
کوردی به تایبه‌تی پاش هاتنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆ عیڕاق ، کاروکاردانه‌وه‌کانیان
له زۆر ڕووه‌وه به دڵی خه‌لک نه‌بووه . بۆ له‌مه‌ودواش ئه‌گه‌ر
پڕۆسیسی دیموکراتی و خولی یاسایی هه‌لبژاردن له کوردستان به ته‌ندروست
بڕوات ، به قه‌ناعه‌تی خۆم ده‌نگه‌کانی ئه‌وان به قازانجی دروست
بوونی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، زۆر له کورتی ده‌دا. له‌و حاله‌ته‌دا یانه‌کینێ
ئه‌وان به دوایه‌وه به هه‌ڵه‌و کار‌و کاردانه‌وه‌کانیان دا ده‌چنه‌وه،
له ڕێگه‌یه‌وه ته‌نویعی سیاسی ته‌ندروست له کوردستان دروست ده‌بێ ،
یان متمانه‌ی خه‌لک به ته‌واوه‌تی له ده‌ست ده‌ده‌ن .
هه‌قیش وایه ئه‌و چوار پارته بۆ له مه‌و دوا له لایه‌که‌وه سنوری
ته‌شکیله‌ی ئۆپۆزسیۆنی خۆیان فراوانتر بکه‌ن. واته لایه‌نی سیاسی تر‌و
که‌سایه‌تی نیشتمانی و ته‌شکیلاتی گروپیش قبوڵ بکه‌ن وه له لایه‌کی
تریشه‌وه خۆیان بۆ خولی هه‌ڵبژاردنی نوێ ئاماده بکه‌ن و به یه‌ک
لیست به‌شداری له هه‌لبژاردن بکه‌ن .
به‌ڕاستیش یه‌کده‌نگی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه چوار پارتیه که دوانیان دوو
پارتی ئاڕاسته دیموکراتی و ، دوو پارتی ئاڕاسته دینی ، له ڕۆژگاری
ئه‌مڕۆی کورده‌واریمان ده‌چێته خانه‌ی ئۆپۆزسیۆنێک که پێی بگوترێ
ئۆپۆزسیۆنی ناخی کۆمه‌ڵانی خه‌لک . خۆ ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی کاره‌کانی ئه‌و
چوارپارته هه‌مه‌ڕه‌نگی و شارستانیانه‌و به‌رنامه‌ی حکومه‌تێکی یاسایی
و داکۆکی که‌ر له نیشتمان بێت ، له ڕێگه‌یه‌وه هه‌نده‌ی تر کاره‌کانیان
ئه‌کتیڤ تر ده‌بێت . کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو لایه‌کمان بۆ له‌مه‌و
دوا هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین کار‌و چالاکیه‌کانی دین له خزمه‌تی کوردینه‌مان
بێت نه‌ک وه‌ک پیش‌تر ئاسا. به واتایه‌وکی تر با چیتر دوژمنه‌کانمان چه‌کی
دین له دژمان وه‌رنه‌چه‌رخێنن . با ئێمه له‌وان کاراتر بین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
نیشتمان و چاکبوونی باری خه‌لک وه‌ری چه‌رخێنینه‌وه.
/١١/٠٢/٢٠٠٨
mahdikawani@yahoo.co.uk
|