لێره، هه‌موو
شتیَک به‌بێده‌نگی تیَده‌په‌ڕێت!

سامان عه‌لا
ئێره نیشتمانی بێده‌نگیه، ئیَمه هه‌موو له‌بێده‌نگیدا ده‌ژین،
دواجاریش هه‌ر به‌بێده‌نگی سه‌رده‌نێینه‌وه.
بێده‌نگی و بێده‌نگکردن بۆته ده‌رمانی چاره‌سه‌رکردنی زۆریَک له
نه‌خۆشیه‌کانمان، ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی ئه‌مرِۆ بیَت یاخود سبه‌ی که
ده‌بیَت پێوه‌ی بمرین. هاولآتیان و هاوشارییانی من هه‌موو فێری هونه‌ری
بێده‌نگی بوون، ئای که بێده‌نگی چ سیحریَکی سه‌رسورِهیَنه‌ره!
به‌بێده‌نگی هه‌زاران سته‌میان لێده‌کریَت و سه‌رده‌نێنه‌وه،
مندالآن ده‌خنکێندرێن، ژنان ده‌سوتێندرێن، به‌بێده‌نگکردنیش، ده‌سه‌لآتداران
مالَه‌کانیان رازاوه‌تر و جوانتر ده‌بێت!
رِاسته، گوتوویانه زمان بگره سه‌ر سه‌لامه‌ت ده‌بیَت. زمان گه‌ر
نه‌زانیت چۆن هه‌لَیسوورێنیت سه‌رت ده‌خوات. ئه‌مه له‌خۆڕا نه‌هاتووه،
گه‌له‌که‌ی من گه‌ر هیچ ئه‌زموونیَکیان له ژیان وه‌رنه‌گرتبیَت، ئه‌زموونیَکی
باشیان له‌بێده‌نگی وه‌رگرتووه، بێده‌نگی ده‌توانیَت موعجیزه
بخولَقیَنیَت و زۆر شتیش بڵێت، بێده‌نگی ده‌توانیَت بتکات به زۆر شت،
ماڵ و که‌سبیَکی زۆرت بداتێ، به‌لآم ئینسانیه‌تت لێده‌سه‌نیَته‌وه،
ژیانت بۆ جوان و رازاوه ده‌کات، به‌لآم ویژدانت ده‌گۆڕێَت، بێده‌نگی
ده‌توانیَت بتکاته فس فس پالَه‌وانی داستانه‌کان، ده‌توانیَت سه‌رت
له هه‌وره‌کان گیرکات، به‌لآم که فێری بێده‌نگی بوویت، له‌ده‌نگی
خشپه‌ی پێی خۆشت رِاده‌چلَه‌کیَی! هه‌موو ئه‌و جوانیانه‌ی که
بێده‌نگی پێت ده‌به‌خشێت، به‌ده‌نگیَک لێت ده‌بێت زه‌هری مار.
ئاساییه که هه‌موو که‌سیَک ناتوانیَت به‌ده‌نگبیَت و هه‌موو که‌سیَکیش
ناتوانیَت بێده‌نگ بیَت، مریشک که‌هیَلکه‌یه‌کی کرد، حه‌وت مالَی
دراوسێیانی به‌ئاگا هێنا، ێشیله‌ش پیساییه‌که‌ی به(بێده‌نگى) له ژێر
خۆلَدا به‌چنگه‌کرێ حه‌شاردا !..
کورد و سه‌فه‌ر.
- نامه‌ى هاوریَیه‌ک به‌ر له‌کۆچ -
سلاَو هاوڕێم ...
ێاش ده‌یه و نیویَک له‌حوکمرانى خۆمالَى،تازه به‌تازه بازارى
قاچاخچیه‌کانى ریَگاى مه‌رگ و نامۆبوون ێه‌ره ده‌سیَنىَ و نرخى برِینى
سنوره‌کان به‌رزتر ده‌بیَته‌وه ؟
که‌ى ره‌وایه، ولَاتیَک ده‌روازه‌کانى ئومیَد و هیوا و خه‌ونه‌کانى
لیَێیَوه‌درێ؟ ئیَره ولاَتیَک بوو پر هیوا،پر خه‌ونى ره‌نگالَه‌یى، کێ
گوناهباره‌له‌کیَشانى ئه‌و تارماییه‌ى که‌سات له‌دواى سات بالَى خۆى
به‌سه‌ر دڵ و ده‌روندا ده‌کیَشێ؟
من منداڵابووم که تارمایى و ده‌سه‌لاَتى به‌عسیه‌کان،ژیانیان لىَ
تاڵاکردبووین، هه‌ررۆژه‌ى له مالَیَک و له کوچه و کۆلَانیَکدا
هه‌وارمان هه‌لَده‌دا، ژیان تا دوا لوتکه و ترۆپکى سه‌ختى رۆشتبوو،
شتیَک که ئیَمه هه‌ناسه‌مان بۆ ده‌دا، ئه‌و ئومیَدى ئازادیه بوو
که‌بیَته دى، ئه‌و خه‌ونى سه‌ربه‌خۆیى و نیشتمانه بوو که له
زهنماندا ویَنه‌مان بۆ ده‌کیَشا،به‌لآم نه‌مانزانى که ئازاد بووین،
ژیان خه‌م و ئازارى زۆر گه‌وره‌ترى له ئازادیش پیَیه! ئیَستا
تیَگه‌یشتوم که ئازادى به‌ته‌نها، بێنان و بێ یاسا و پاراستنى
که‌رامه‌تى ئینسان، هه‌ر له درۆیه‌کى شاخدار ده‌چێ، ئازادى بێ
به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ژیان، له ژیان و ئازادى ئه‌و میَگه‌له ده‌چێ که
کامیان قه‌پالَى گه‌وره له گیا و له‌وه‌رى سه‌ر ئه‌م زه‌ویه
بده‌ن!؟
به‌ڵێ هاوریَم، ئه‌من ئیَستا که بریارى کۆچم داوه، ده‌مه‌وێ
ئازاره‌کانى خۆم له‌م نیشتمانه بێ باوکه‌دا، بۆ ئیَوه جیَبیَلَم،
به‌لَام هه‌ستیَکى نوێ له ناخمدا سه‌ریهه‌لَداوه، هه‌ستده‌که‌م ئه‌م
بریاره،له‌برى ئه‌وه‌ى ئارامیم پیَببه‌خشێ، رۆحم زۆر زیاتر له‌وه
ئازارده‌دا که‌پیَشر هه‌ستم پیَده‌کرد، ئاخر ئیَمه کاتیَک هه‌ست
به‌لیَدانى دلَى نیشتمان ده‌که‌ین، که بمانه‌وێ جیَى بهیَلَین،نیشتمان
دلَیَکى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه،وه‌ک دلَى ئه‌و دایکه‌ى به یه‌ک چاو
ته‌ماشاى کوره‌چه‌توون و جنیَو فرۆش و کچه سه‌لار و
به‌حه‌یا و شه‌رمه‌که‌ى ده‌کا،کاتیَک من بریارى سه‌فه‌رو کۆچمدا،ئه‌وسا
ده‌رکم به‌وه کرد،که ئه‌و هیَزه،هیَزى نا یه‌کسانى و
نادادپه‌روه‌ریه، چى گه‌وره و سته‌مکاره که ده‌یه‌ویَت من و
هاوه‌لَه‌کانم، له‌یه‌ک دور بین؟ من ده‌بێ چى برایه‌کى چه‌تون و
چاوچنۆکم بووبێ که‌وا ئیَستا ده‌یه‌ویَت له‌مالَه‌که‌م، له دایکم
داببرێ؟ چى باوکیَکى دلَره‌قم بوبێ که‌وا ئیَستا ده‌خوازێ له‌سه‌ر
شۆسته‌ى شه‌قامه‌کان وه‌ک هه‌تیویَکى ده‌رکراو تا گزنگى به‌یان
هه‌لَله‌رزیَم؟ ئیَستا تیَده‌گه‌م که‌نیشتمان ،به‌بی ئه‌وه‌ى که پیَى
بزانم چى پانتاییه‌کى له رۆح و گیانمدا دگیر کردوه، و ئیَستاش
هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وه چى سته‌مکاریَکه که ده‌یه‌ویَت له‌و
مالَۆچکه‌یه‌م به‌ده‌رنێ!
هه‌ر بۆیه هاوریَم من ده‌مه‌وىَ ئه‌زمونى دورى نیشتمان که‌م و سه‌فه‌ر
که‌م،من له نیشتمانه‌که‌ى خۆمدا،جگه له کوشتن و برِین و
ناعه‌داله‌تى زیاتر هیچى تر فیَر نه‌بووم،جگه له رِق و
تورِه‌یى و دوودلَى زیاتر هیچیان پیَنه‌گوتم، ئه‌وه‌نده‌ى که خۆم فیَر
بووم ئه‌وه‌یه،هیچ که‌سیَک ناتوانێ له‌م نیشتمانه‌دا هه‌ست به ئارامى
و دلَنیایى بکات،ئه‌وه‌ى سه‌رى له ئاسمان گیر بووه‌و ئه‌وه‌ى
به‌ردیَکى رِه‌ق و ته‌قى سه‌رشۆسته‌یه‌کى کردۆته سه‌رین، هه‌ردوو،
دوودلَ و به‌دگومان و نیگه‌رانه، من ده‌مه‌ویَت برۆم و ژیانیَکى
دیکه ئه‌زمون که‌م، که ئومیَدم پیَه‌تى لیَره باشتر بیَت، به‌لآم
په‌یمانى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌م که هه‌رگیز نیشتمانى دایکمم له‌بیر بێ و له
هه‌رکوێ بم، شه‌ویَک بێ یادى ئه‌و نه‌نوم، و پیَکیَکى شه‌رابیش، بێ
یادى هاوریَیانم و یاده‌وه‌ریه خۆش و ناخۆشه‌کانم نه‌نیَمه سه‌ر
لیَو، چونکه باش ده‌زانم له هه‌ر کوێ بم جگه له یاده‌وه‌ریه‌کانى
ئیَره زیاتر هیچى دیکه شک نابه‌م تا له‌گه‌ڵ خۆمى به‌رم.
|