١٨\٧\٢٠١١
له رۆژی
دادپه‌روه‌ریی جیهانییداا (١٧\٧)،
داوای کۆتاییهێنان
به قڕکردنی گه‌لی کورد ده‌که‌ین.
رۆژی 17-7 هاوکاته له گه‌ڵ ڕۆژی په‌سه‌ند کردنی په‌یماننامه‌ی رۆما
له ساڵی 1998، که‌دواتر له ساڵی 2002 دا، له ژێر رۆشنایی ئه‌و په‌یمانامه‌یه‌دا
دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یه‌نرا، که کار ده‌کات بۆ دادگایی
کردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی پێشێلکاری گه‌وره ده‌که‌ن ( جینۆساید
- تاوانی جه‌نگ -
تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی- عدوان) خۆش به‌ختانه‌ش له‌دوایین
کۆبونه‌وه‌ی خۆیدا له وڵاتی ئۆگه‌ندا به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی له
جه‌نگه ناوخۆییه‌کان وه‌ک تاوانی جه‌نگ ناسی.
تا ئێستا 116 ده‌وڵه‌ت ئه‌و په‌یماننامه‌یانه واژۆ کردووه و
په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به دادگاکه‌وه راگه‌یاندووه، باشوری سودانیش
رایگه‌یاندووه په‌یوه‌ست ده‌بێت به دادگاکه‌وه . رۆژ له دوای رۆژ
ئیعتباری ئه‌م دادگایه ده‌چێته سه‌ر و وڵاتانی زیاتر له‌ئاستی
جیهانیدا متمانه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به په‌یماننامه‌که ده‌رده‌بڕن و
به بڕگه‌کانیه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن.
هه‌رچه‌نده ئه‌م دادگایه له‌سه‌ر تاوانه‌کانی پێش مانگی جولای 2002
کار ده‌کات، که تاکو ئیِستاش له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ئه‌و
پێشێلکاریانه به‌رده‌وامن، نموونه‌ی "بێ رێزی کردن و سوتاندنی ته‌رمی
گه‌ریلاکانی پ.ک.ک و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له دژیان ده‌چێته
خانه‌ی پێشێلکاری یاساکانی جه‌نگه‌وه " به‌ڵام به‌هۆی په‌یوه‌ست نه‌بوونی
ئه‌م وڵاتانه به دادگاوه تا ئێستا نه‌توانراوه دۆزیان له دژ
بکرێته‌وه.
ئێمه وه‌ک چاودێری کوردۆساید که یه‌که‌م رێکخراوین ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی
جیهانین بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که
هه‌وڵ بۆ په‌یوه‌ست کردنی وڵاتانی (( عێراق ،ئێران ،تورکیا،سوریا)) به‌و
دادگاوه بده‌ین، چونکه ئه‌و بابه‌ته به پێویست و گرینگ بۆ ڕێگا
گرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی تاوانی زه‌ق به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان
ده‌زانین و له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه به‌رامبه‌ری ده‌یپارێزێت.
هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا پارساڵ بۆ یه‌که‌مجار له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
توانیمان کۆنفرانسی یه‌که‌می کورد و دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌هاوکاری
وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمی کوردوستان رێک ِبخه‌ین.
هاوکات هه‌ڵمه‌تی په‌رله‌مانتارانی کوردستان بۆ په‌یوه‌ست بوونی عێراق
به دادگای تاوانی نیو ده‌وڵه‌تییه‌وه به‌رز ده‌نرخێنین ، هیوادارین
په‌رله‌مانتارانی کورد له به‌غداش هه‌مان هه‌ڵمه‌ت ده‌ست پیچ بکه‌ن بۆ
په‌یوه‌ست بوونی عێراق به دادگاکه‌وه ، ئه‌رکی په‌رله‌مانتارانی
کوردیشه له تورکیا هه‌مان هه‌وڵی خۆیان چڕ بکه‌نه‌وه بۆ په‌یوه‌ست
بوونی تورکیا به دادگاکه‌وه .
به‌ڵێ بۆ دادپه‌روه‌ری
به‌ڵێ بۆ داگایی کردنی تاوانبارانی جینۆساید ،جه‌نگو تاوانی دژ به
مرۆڤایه‌تی
که‌مپینی جیهانی له لایه‌ن ( سی ئای سی سی ) یه‌وه ڕێکخرا بۆ په‌یوه‌ست
بوونی تورکیا به په‌یمانامه‌که‌وه.
http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=4465
ئه‌م بانگه‌وازه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کاریگه ر ی هه بوو له ڕاگه‌یاندنه‌کانی
تورکیا و له سایتی حوریه تدا تیشکی خرایه سه ر وه ک له خواره وه نموونه
ی سایته که بلاوکراوه ته وه :
http://www.hurriyet.com.tr/english/domestic/11052289.asp?scr=1
چاودێری کوردۆساید -
چاک
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|