Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

لە ڕێکەوتنی ستراتیژی یەوە بۆ هاوپەیمانی میانەڕەو...!

موزەفەر عه‌بدوڵڵا

    ڕۆژی پێنچشەمەی ڕابردوو لە بەغدا، بە ئامادە بونی تاڵەبانی و بارزانی و نوری مالکی  و عادل عبدلمهدی، کە نۆینەرایەتی دو  حزبی قومی کوردی و ئیسلامی شیعی یان دەکرد، هاوپەیمانیەکی  نوی، یان باشترە بلیین_ پەیمان نوێن  کردنەوە، چونکە ئەمە نە یەکەمجارەو دوا جاریشە  کە حزبە قومی یە کوردی یەکان و ئیسلامی یە شیعی یەکان ڕێکەوتنامە ئیمزا دەکەن_ ڕاگەیەنرا.هەڵبەت پێش ئیمزا کردن و ڕاگەیاندنەکەی، سەرانی ئەم حزبانە، لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە ئەم ڕێکەوتن و هاوپەیمانی یەیان  بە میانەڕەو دەناساند .بەڵام پاش ئیمزا کردن جۆرەها ناویان لەم هاوپەیمانی یە نا.       دیارە ئەم هاوپەیمانی یە میانەڕەوە دوای ئەو ڕیکەوتنە ستراتیژی یە دێت کە یەکێتی و پارتی لە کوردستان ماوەیەک بەر لە ئێستا ئیمزایان کرد.لێرەدا بە پێویتسی دەزانم ئەوە وەبیر بینمەوە کە ئەوکات منیش وتارێکم لەسەر ئەو ڕێکەتنە ستراتیژی یە نوسی بە ناوی ڕێکەوتنی ستراتیژی نیوان یەکێتی و پارتی ئاکامی چ هەلومەرجێکە . من لە وتارەکەم کە تا ئێستاش لەسەر هەندێ لە سایتەکان مەوجودە، ئاماژەم بە کۆمەڵێ مەسائیلی ناوەکی و دەرەکی  دابوو کە  بونەتە پاڵنەر بۆ ئەو ڕێکەوتنە ستراتیژی یەی ئەوان.ئیستا ئەم هاوپەیمانی یە میانەڕەوەی ناسیونالیزمی کوردو  ئیسلامی سیاسی شیعە واقعیەت و دروستی ئەو لێکدانەوە سیاسی یەی  بەدەر خست. لە ڕاستیدا بە جیا لەوەی خودی سەرانی هاوپەیمانی میانەڕەو یاخود نەیارانی تری هاوپەیمانی لە دەستەو تاقمە قومی و دینی و تایەفی  و عەشیرەتی یەکان چ لە بازنەی سیاسەتەکانی ئەمریکا دابن یاخود  بە ڕواڵەت دژ بە ئەمریکا بن ، لێکدانەوەو ئەنجامگیری و هەڵوێستگیریان چی یە لەسەر ئەم هاوپەیمانی یە میانەڕەوە ئەسل ئەوەیە هیچ کامیان لەوانە دور یان نزیک   هیچ پەیوەندی یان بە قازانج و بەرژەوەندی یەکانی خەڵکی عێراق و تەنانەت کوردستانیشەوە نی یە.سەرانی هاوپەیمانی میانەڕەو وا ڕادەگەیەنن کە هەموو هەوڵو کارێکی ئەوان لە خزمەت و بۆ خزمەتی خەڵکی عێراق و کوردستانە.نەیارەکانیشیان چ ئەوانەی کە بە چەند بیانویەکەوە نەچونەتە ناو ئەو هاوپەیمانی یە و یاخود ئەوانەی بە  هەمو شێوەیەک رەفزی دەکەنەوە، ئەوانە هیچیان لە ڕوانگەی لیکدانەوەو هەڵوێست گیری بەرژەوەندییەکانی خەڵکەوەنییه‌.                                                    

  بەڵام تا ئەو جێگەیەی دەگەڕیتەوە بە هۆکاری ئەم هاوپەیمانی یەوە، ئەوەیە کە حکومەتە هاوبەشە ئەڵقە لە گویکانی شەڕو داگیر کاری ئەمریکا بە سەرۆکایەتی مالکی لە قەیرانێکی قوڵدایە،و بەم حکومەتە کارتۆنی و گۆێ لە مستەی ئەمریکا ناتوانری هەلومەرجێک دەستەبەر بکرێت کە ئەمنیەت نەک بۆ خەڵکی تەنانەت بۆ خودی سەرانی خۆیان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکا بەرقەرار بکات تا ئامانجە سیاسی و ئابوری یە کانی لە عیراق و ناوچەکە سۆراغ بکات و بەدی بێنێ .وە تەنانەت ئێستا ئەم حکومەت تایەفی و دەسکەلایەی ئەمریکا لە هەرەس هینان دایە.دیارە ئەمەش  چارەنوسی هەر حکومەتێکی تر دەبیت و ئەمریکاش ئەمە باش دەزانی. بۆیە ئیتر ناچارن تا حکومەتی مالکی هەرەس نەهینێت ئەم کۆڵەکەی هاوپەیمانی یە میانەڕەوی بدەنە پاڵ.بۆیە ئەم هاوپەیمانی یە ئەوەندە نەزۆک و لەرزۆکە تەنانەت ئەمریکا خۆشی هیچ متمانەی پێ نی یە.ئەوەتا لە زمانی ڕاین کرۆکەری سەفیری ئەمریکا لە عیراقەوە  بە گاڵتەجاری یەوە دەڵێت ئەم لایەنانە هەر خۆیان هاوپەیمانن لە دەسەڵاتدا ئیتر بۆچی هاوپەیمانی تر پێک دێنن.                                     

   بۆیە چەندە ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان یەکێتی و پارتی لە کوردستان ،سەرەرای پڕوپاگەندەی خۆیان، لە خزمەتی  خەڵکی  کوردستاندایە ، ئەوەندەش  هاوپەیمانی  میانەڕەوی  نێوان  ناسیونالیزمی  کورد و ئیسلامی سیاسی شیعە لە خزمەتی خەڵکی عێراق دایە.هەمو ئەم ڕیکەوتنو هاوپەیمانییانە تەنها و تەنها بۆ زیاتر مانەوەی ڕۆژێک دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی خۆیانە بەسەر سەری خەڵکی یەوە.

                                 

ناوەڕاستی ئۆگەستی 2007

mozafar_as@yahoo.com