لێره‌وه..تا..ئه‌وێ... مه‌رجانی چواره‌م ئه‌ده‌ب له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی دا.
فـه‌هـد گـرده‌وانـی هه‌رجاره‌ی ده‌ینووسێت
دووه‌م...خه‌ڵاتی نو‌بڵ بۆ ئه‌ده‌ب... ژنه‌نووسه‌ری ئینگلیزی [دۆریس لیسینگ]ی ته‌مه‌ن هه‌شتاوهه‌شت ساڵه[22/10/1919] خه‌ڵاتی نۆبڵی له ئه‌ده‌ب برده‌وه. ئه‌و ژنه له‌دایک و باوکێکی ئینگلیز له‌شاری {که‌رمه‌شان}ی کوردستانی ئێران له‌دایک بووه. باوکی فه‌رمانبه‌ری بانکی ئیمپراتۆری فارس بووه و دایکی [سیسته‌ر] بووه.ساڵی 1925 گواستیانه‌وه بۆ رۆدیسیا{زیمبابۆی هه‌نووکه، له‌ساڵی 1980 سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت] هه‌تا ساڵی 1949 له‌وێ مانه‌وه .کاتێک دایکی دوریس زانی کچه‌که‌ی حه‌ز له قوتابخانه ناکات ، ناردی یه دێری مه‌سیحیه‌کان[کریستانیه‌کان] ، هه‌ر له‌وێش رازی نه‌بوو هه‌تا له ته‌مه‌نی 13 سێزده‌ساڵان به یه‌کجاری وازی له خوێندنی قوتابخانه هێنا . له مێژووی دابه‌شکردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له ساڵی [1901]ه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ، دۆریس پیرترین نووسه‌ره که ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێشکه‌ش کراوه .. رۆژی 10ی دیسامبه‌ر رۆژی کۆچی دوایی ئه‌لفرێد نۆبڵ[1833 ـــ 1896 ] خه‌ڵاته‌کان له ستۆکهۆڵم دابه‌ش ده‌کرێت و خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی له ئۆسلۆ پێشکه‌ش ده‌کرێت . به‌ڵام دۆریس لیسینگ ئه‌وه‌نده نه‌خۆشه بۆی ناکرێت به‌شداری ئاهه‌نگی خه‌ڵاته‌کانی نۆبڵ بکات . کاتێک لێیان پرسی ئێستاکه کوی پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵات کرای و بویه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ . له وه‌ڵامدا گووتی ، به راست لێم ده‌پرسی ، هه‌ندێک کۆکه[کۆخه]مه و زگچونێکی خه‌فیفم تووش بووه و هه‌رده‌م ته‌له‌فۆنه‌که‌م له زه‌نگ لێدان ناکه‌وێت و ده‌رگام لێده‌درێ ،هه‌تا پشیله‌که‌شم له‌وانه بێزار بووه . دۆریس ئه‌ندامی پارتی کۆمۆنیستی ئینگلیستان[به‌ریتانیا]بوو ، به‌ڵام کاتێک ڕاپه‌ڕینی هه‌نگاریا[مه‌جه‌رستان1956] کوژێندرایه‌وه ، وازی له حیزب هێنا . بیروباوه‌ڕی پشتگیری کردنه له مافی ئافره‌ت و له‌و بواره هه‌رده‌م هه‌وڵی داوه و به راشکاوی خۆی به دیار خستووه .هه‌رده‌م دژی ره‌گه‌زپه‌رستی و ئیمپریالیزم و سه‌رمایه‌داری و داگیرکه‌ر و دیکتاتۆر نووسیویه‌تی ، دژی ئه‌و تاوانانه ده‌نووسێ که ده‌بنه هۆی پیس کردنی ژینگه. کاتێک شاژنی به‌ریتانیا به‌ته‌مابوو ناونیشانی [خانم]ی پێببه‌خشێت ، داواکه‌ی ره‌دکرده‌وه و قه‌بووڵی نه‌کرد ، گووتی ئیمپراتۆریه‌ت باوی نه‌ماوه و نی یه .رۆمانی [چوونه وه ماڵ] رۆمانێکه ساڵی 1957 له دژی ره‌گه‌زپه‌رستی خواروی ئه‌فریقا نووسیویه‌تی و ساڵی 1986 رۆمانی [تێڕۆڕیسته‌چاکه‌کان] له‌دژی کۆمه‌ڵێک لاوی شۆڕشگێری چه‌پی توند ڕه‌و نووسیویه‌تی ، زیاتر له 50 رۆمانی به جیهان بڵاوکردۆته‌وه و یه‌کێک له‌و رۆمانانه که ناوبانگیان زۆره رۆمانی [رۆژژمێری زێڕین]ه که ساڵی 1962 دنیای روناک کرده‌وه . دۆریس دووجاران ژیانی هاوسه‌ری پێکه‌وه ناوه و هه‌ردووجارانیش ته‌ڵاق دراوه ، یان ته‌ڵاقی وه‌رگرتووه و جیابۆته‌وه . له باری ژیانی هاوسه‌ریه‌تی شه‌نسی نه‌بووه و بۆخۆی ده‌ڵێ ژیانی هاوسه‌رێیه‌تی له‌من ناوه‌شێته‌وه .
سێیه‌م...ئه‌سترید لیندگرین... ئه‌سترید[14/11/1907 ــــ 28/1/2002] له رۆژنامه‌ی [ڤیمه‌ربی] کاری ده‌کرد.له‌گه‌ڵ خاوه‌ن و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌که [راینهۆڵد بلومباری] په‌یوه‌ندی جنسی په‌یدا کرد و زگی پڕ بوو. سه‌رنووسه‌ر سی[30] ساڵان گه‌وره‌تر بوو له ئه‌سترید.کاتێک زگی پڕ بوو، خه‌ڵکی گوندی قسه‌یان له‌سه‌ر هه‌ردووکیان ده‌کرد و پاشمله باسیان ده‌کرا .پایزی 1920 ئه‌سترید ئیریکسون[ئه‌وکاته پاشناوی ئیریکسون] بوو ،گواستیه‌وه بۆ ستۆکهۆڵم ، هه‌تا خۆی له‌قسان و له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی ناوچه‌که بشاریته‌وه . له خوێندن به‌رده‌وام بوو ، زگیش هه‌رده‌هات گه‌وره‌تر ده‌بوو .ئه‌سترید کاتێک کاتی زانی نزیک بۆوه ، په‌یوه‌ندی کرد به پارێزه‌ری به‌ناوبانگی پارێزه‌ری دایکانی بێهاوسه‌ر [ئێڤا ئاندین]. ئه‌و پارێزه‌ره پێشنیاری کرد ئه‌گه‌ر بکرێت ئه‌سترید له نه‌خۆشخانه‌ی [ریگسهوسپیتالێت]ی کۆپینهاگن . منداڵه‌که‌ی ببێت ، چونکه له وڵاتانی ئه‌سکه‌ندیناڤیا تاقه نه‌خۆشخانه بوو که پێویستی نه‌ده‌کرد دایکان ناوی میرده‌کانیان ئاشکرا بکه‌ن یان ژنانی به‌بێ پیاو منداڵیان تیدا ببێت . ئه‌سترید به قسه‌ی کرد و له 4 ی دیسه‌مبه‌ری 1926 منداڵه‌که‌ی که کوڕ بوو ، له دایک بوو. ناویشی لێنا [ لاش ]. دیاره باوکی منداڵه‌که‌ی ئه‌سترید ،له دادگا ئه‌و تاوانانه‌ی ژنی خۆی که ناوی [ئولیڤیا بلومباری] بوو ره‌ت کرده‌وه و به درۆی خسته‌وه که په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌سترید .ئه‌و کاته مرۆڤ دادگایی ده‌کرا و تاوانبار بوو ئه‌گه‌ر له‌پشت مێرده‌که‌ی یان ژنه‌که‌ی په‌یوه‌ندی سیکسی هه‌بوایه له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تر .یاسای [خیانه‌تی زه‌وجی] هه‌بووه . هه‌ر له‌به‌ر شه‌رمه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که و بۆ پشتراستکردنه‌وه‌ی دادگا ، ئه‌سترید مێردی به باوکی [لاسه] نه‌کرد و ساڵی 1931 مێرده‌کی تری هه‌ڵبژارد که ناوی [ستوره]بوو.نووسه‌ری به‌ناوبانگی سویدی نووسه‌ری چیڕۆکی باناوبانگی منداڵان [پیپیگۆریه درێژ] که ساڵی 1945 نووسیویه‌تی و له جیهاندا به شیستوهه‌نده‌ک زمانی جۆراو جۆر بڵاوکراوه‌ته‌وه ، بۆ ئازادکردنی باوکی منداڵه‌که‌ی چووه له [کۆپنهاگن] منداڵی داناوه و باوکی منداڵه‌که‌ی له دادگا رزگار کردووه ، ئه‌گه‌رچی له راستیشدا په‌یوه‌ندی سیکسیان پێکه‌وه هه‌بووه .ئه‌و نهێنی یه له ژیانی نووسه‌ردا تازه به‌تازه ئاشکرا ده‌بێت .ئه‌سترید یه‌کێکه له‌و نووسه‌رانه‌ی که به‌رهه‌مه‌کانی له جیهاندا له ریزی یه‌که‌مه له بڵاوبوونه‌وه. 8/12/2007 ستۆکهۆلم
Astrid Lindgren - Vimmerby Tidning - Reinhold Blomberg - Astrid Ericson - Eva Andén - Rigshospitalet - Lars - Lasse - Pippi Långstrump
|