له
روانگه‌ی یاسا جیهانییه‌کانی
په‌نابه‌ران و په‌یوه‌ندیی
نێوان بیانییه‌کان و هاوڵاتیانه‌وه.
- له‌په‌یوه‌ند به‌ئاینده‌ی هه‌ڵبژاردن و کێشه‌ی
په‌نابه‌ران -

جه‌مال کۆشش
پێشه‌کیه‌کی گشتی.
زۆر ژانر و نۆرم وڕهگه هه‌ن ئاستی تیگه‌یشتن
و مامه‌له‌ی ئینسانی کۆمه‌ڵگاکانمان بۆ بنوێنی. ووتهبهناوبانگهکهی
ئه‌نگلس (( ئازادی ژنان، پیوه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگایه)) یه‌ک لهڕووکارهههرهبهرجهستهکانی
ناشرینی و نائینسانی بوونی کۆمه‌ڵگای کوردستانی عیراق ده‌نوێنێ. جۆری
مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانی جیهانی ئه‌مڕۆش به‌تایبه‌ت ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا
وئه‌مه‌ریکاو ئوسترالیا‌و که‌نه‌دا، له‌گه‌ل په‌نابه‌ران، کۆچبه‌ران،
یاساکان ومافه‌کانیان ، مامه‌له‌ی پۆلیس و داموده‌زگاکانی ده‌وله‌ت له‌گه‌لیان
هه‌ڵگری ئه‌و دیدگا و تێڕوانینهیهدهربارهی ئینسان و بایه‌خ و
جێگاوڕێگای ئینسان له‌سیسته‌می ده‌وله‌ت و به‌شه‌کانیدا. ئه‌م سیاسه‌ته‌یان
که له‌بواری بیانیهکانداپهیڕهو ده‌کرێت، هه‌قیقه‌تی تالی دوور نه‌که‌وتنی
ئه‌و دهولهتانهمان له‌مۆراڵ و یاساکانی جه‌نگلستان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
تیروانین بۆ ده‌ربه‌ده‌ر، بۆ په‌نابه‌ر، بۆ کریکاری کۆچکردوو، بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی
کهبهههرهۆیهکهوهبیت ژیان بۆ ماوه‌یه‌ک یان تا سه‌ر له‌سنووری
جوگرافیایه‌کی سیاسی تر ده‌که‌ن ، به‌به‌رده‌وامی وبه‌درێژایی مێژوو به‌ره‌یه‌کی
نه‌به‌ردی نیوان کۆنه‌په‌رستان و پیشکهوتنخوازان بووه. له‌یاساکانی
ئارنوشی پیش حامورابی یهوهتا شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا. له‌به‌ندی 7
شۆڕشی فه‌ره‌نسادا ده‌لیت هه‌موو که‌س مافی ههیهکهلهسهر خاکی فه‌ره‌نسا
بژێتت. له‌ده‌وله‌تی کۆمۆنه‌ی پاریس‌دا ، له یه‌کیک له‌به‌نده په‌سه‌ندکراوه
بنچینهیییهکانیدا ده‌لێت (( له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پیویسته کهپاریزگاری
له‌و کهسانهبکات هانای بۆ دێنن.... ))وهلهدهستووری سویسرا
داهاتووهکهههموو ئه‌و که‌سانه‌ی کهلهسویسرا ده‌ژین پیویسته((خوارده‌مه‌نیان،
ته‌ندروستیان، جیگهڕیگهیان بۆ دابین بکریت)). ئه‌م تیروانیهوههولانهبهدریژایی
مێژوو شه‌قڵی داوهبهئینسانیهتی کۆمه‌ڵگاو به‌ره‌وپێشبردووه،
ئینسانیه‌تی ئینسانی له‌کۆمه‌ڵگادا، لهڕهوشتیدا، له‌یاسادا، لهههلسوکهوتی
ڕۆژانه‌یدا له‌به‌رامبه‌ر غه‌ریبدا و که‌سانی تاراوگهنشیندا به‌رزکردۆته‌وه.
ئه‌م لایهنهدهتوانێت حه‌قیقه‌ت و ناوه‌ڕۆکی خودی کۆمه‌ڵگامان بۆ ده‌ربخات،
دونیابینی و ژیاندۆستی و شارنشینی ومهدهنیهتمان بۆ دهرکهوێنی.
ئینسانمان لهناسنامهدهرهوهییهکان و جوگرافیه‌کان وکۆنهکان بۆ
دابماڵیت و ناسنامه‌یه‌ی سه‌رده‌می نوێ و هاوبه‌ش و به‌رهه‌مهاتووی
ئاینده‌مان پێبدات. کۆمه‌ڵگا چه‌ندێک هه‌نگاو ده‌نیت بۆ کرانه‌وه‌به‌ڕووی
ده‌ره‌وه‌دا، به‌ڕووی ئه‌وانی دییدا، چه‌ندێک ماف وئه‌رکه‌کان به‌سانایی
و ئه‌وپه‌ڕی بۆ ئه‌ندامانی تازه‌ی خۆی جێ بکاته‌وه، ئهوهندهئهندامانی
تازهوکۆن په‌یوه‌ندییه‌کی خۆرسکترو ئاسانتر په‌یدا ده‌بیت له‌نیوانیان.
ئه‌م چاوه، چاوی ته‌ماشاکردنی ناوهوهیهبهر له‌وه‌ی سه‌رنج بی له‌ده‌ره‌وه.
ئه‌م بابهتهنیشانهی پێگه‌یشتنه لهئینسجامی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگادا.....وهتد
هه‌ڵبژاردنی عیراق و کێشه‌ی په‌نابه‌ران.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئهوهکۆک بین کهمهوقعی ئینسانی غه‌ریب ، پیوه‌ری
ئینسانیه‌تی کۆمه‌ڵگایه.وه‌به‌م پیوه‌رو کێشانه‌وه هیزه‌کان له‌ته‌رازووی
مێژوویی‌دا هه‌لسه‌نگێنین ، ئاسۆیه‌کی دی دهکهینهوهبۆ ژیری
وهۆشیاریمان . بابه‌ته‌که‌ش هیچ په‌یوه‌ندیکی بهڕۆژگارو بهبهرژوهندخوازییهوهنیه.
به‌که‌مپینی هه‌لبژاردن و ده‌نگ کۆکردنهوهوبهلایهنگیری لهلیستهجیاوازهکان
نیه. وه‌ته‌نانه‌ت له‌بازنه‌یه‌کی به‌رته‌سکیشدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
به‌تاکی پهنابهرانیشهوهنیه، چونکهلهبنهڕهتدا نامه‌وێت ئه‌م
ووتارهئهو لێکدانهوهسادهوساکارهتهبلیغییهی بۆ بکرێت و له ناوه‌ڕۆکی
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی و ئامانج و به‌رپرسیاره‌تی دوورکهوێتهوهولهپرسیارهجهوههرییهکان
خۆ گیل بکات.گۆڕینی له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م ووتارهبۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ناوکه‌کانی
لهگیرفاندایهو هه‌موو کۆده‌کانی زانراوو ده‌سته‌که‌ی که‌شفه، مانای
ئهوهیهکهتۆ مه‌به‌ستت ئهوهیهوێنهیهکی نادروست و نه‌خوازراو به‌سه‌رمدا
ساخ بکه‌یته‌وه، ده‌ته‌ویت و چاوه‌ڕی ده‌که‌یت که‌هه‌ر من زارم کردهوهتۆ
وێنه‌یه‌کی حازر به‌ده‌ستت هه‌یه‌له‌سه‌ر من و بۆچوونه‌کانم. ئه‌م
نابینایییهئاکامی کینهیهو هه‌رئه‌وه‌نده‌ش نا نابیناییه‌که‌ی بهسادهئهندێشیهک
دهشاریتهوهلهکاتیکدا له‌هه‌لومه‌رجێکی بابه‌تیدا پهیوهندهبهڕهوهندی
کیشمهکێشهفکری و سیاسیه‌کان له‌سه‌ر ووردو درشتی ته‌عامول و بایه‌خی
ئینسانی بیانی له‌کۆمه‌ڵگادا. پرسیارهجهوههرییهکه ئه‌مه‌یه:
هه‌ڵوێستی فیدراسیۆن و هه‌لسوراوانی بواری په‌نابه‌ری له‌ئاست ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
ده‌بیت چۆن بێت؟ چ کاڕیک دهکهوێتهبهردهم ئه‌م فیدراسیۆنه؟
من ئه‌مه‌ته‌نها بۆ چوونی خۆمه ودهمهوێت سه‌رنجی هه‌لسوڕاوانی مه‌یدانی
کاری په‌نابه‌ری بۆ ڕابکێشم و گوزارشت له‌بۆچوونی تایبه‌تیم ده‌که‌ن.
توێژینهوهلهمێژووی هه‌لسوکه‌وتی هێزه‌سیاسیه‌کانی عیراق له‌به‌رامبه‌ر
بیانیه‌کان و خویندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یان، له‌گه‌ڵ بێ‌بڕوایی و مۆرکی
دواکه‌وتوانه‌و دوژمنانه‌و به‌رژوه‌ندخوازی ڕووبهڕوودهبینهوه.
له‌لای حزبی به‌عس، ڕه‌وایه‌تی بوونی ژیانی که‌سانی بیانی له‌چوارچیوه‌ی
سه‌رزه‌مینی عیراقدا له‌پیویست بوونهماتریالیهکهیهوهسهرچاوهی
گرتووه. یانی ئهوهحکومهتی به‌عس بووهکهبهکارییهناوه نه‌ک
بیانییه‌کان بن داڵدهدرابیتن. هه‌رکات ئه‌و کهسانهوئهو کهسهبهکهڵک
نه مابیت،وه‌ک هه‌ر مهتریاڵیکی دی دهچیتهدهرهوهی بهکارهیناوهوفڕدراون.
په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی وکریکارانی میسری و سودانی و په‌نابه‌رانی
ئیرانی وموجاهیدینی خه‌لق له‌خزمه‌ت پرۆژهسیاسی و ئابوورییه‌کانی حزبی
به‌عسدا بوونه‌و کهوتونهتهنیو پایه‌کانی سه‌قامگیری ده‌سه‌ڵاتی به‌عس
و هه‌میشه‌ش چاوی گوماناوی هه‌لس وکه‌وتی ناجۆریان له سه‌ریان بووه.
ده‌توانریت بووترێت ئه‌مانیش به‌شیک بوون لهستهملێچوانی ده‌ستی حکومه‌تی
به‌عس یان فریوخواردوانی هه‌مان سیاسه‌ت.
حکومه‌تی ئیستای مالکی و هێزهپێکهینهرهکانی ، له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی
فه‌لستینی و موجاهیدینی خه‌ڵکدا له‌ماوه‌ی ئه‌م 5 ساڵه‌دا خوێناوی‌ترین
کاره‌ساتیان خوڵقاند و نائینسانیترین شێوازی چاره‌سه‌ریان به‌کاربرد.
په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی کهبهشیکیان نه‌وه‌ی سێیه‌میان ڵیکهوتۆتهوه،
کهوتنهبهردهم شاڵاوی ڕفاندن وتۆقاندن وکوشتنهوهلهلایهن بالی
چه‌کداری شیعه‌ی سیاسی سه‌درو مالکی وئهلحهکیمهوه. مه‌گه‌ر ته‌نها
به‌روارد بکریت بههیرشی ئیسرائیلیه‌کان بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینه‌کان له‌غه‌زه‌دا.
له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هه‌موویان تا سه‌ر سنووره‌کانی ئوردن و سوریا
ڕاونا و ده‌ربه‌ده‌ر وماڵوێران له‌که‌مپی ئاواره‌یدا گیرسانه‌وه.
نموونه‌یه‌کی زیندووتر گهمارۆدانهسهربازییهکانی که‌مپی ئهشرهفهلهلایهن
سوپای عیراقه‌وه. له‌و کێشمه‌کێشه‌دا که‌تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه11
که‌س کوژراون له‌ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵک، وه‌پاش نزیکه‌ی دوو مانگ
مانگرتن له‌خواردن ئه‌و 53 که‌سه‌ی کهگیرابوون و ڕه‌وانه‌ی به‌غدا
کرابوون ، پاش گووشارێکی گه‌وره‌ی جیهانی توانران ئازاد بکرێن. به‌لام
حکومه‌تی عیراقی هه‌روا گه‌مارۆکه‌ی له‌سه‌ریان هه‌ڵنه‌گرتووه‌و ئه‌گه‌ری
پهلاماردانهوهو وهتهسلیمکردنهوهیان به کۆماری ئیسلامی ئیران
کراوه‌یه.
هه‌مان میتۆدی به‌عس له‌سیاسه‌تی هه‌لسوکه‌وت له‌گه‌ل بیانیه‌کان و په‌نابه‌ران
له‌لای ته‌واوی حزبهبالادهستهکانی عیراقهوهبهکاردهبریت. به‌سیاسه‌تی
یه‌کیتی و پارتیشه‌وه. وه‌ته‌نانه‌ت له‌گه‌ل خه‌لکی پارچه‌کانی تری
کوردستاندا. یه‌کیک له‌ڕه‌شترین خاڵه‌کانی مێژووی پارتی دیموکراتی
کوردستان ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌کانی دهولهتهکانیانن
و په‌نایان بۆ ژیر ده‌سه‌لاتی پارتی هیناوه یان پارتی لهموئامهرهیهکی
چه‌کداریدا دیلی کردوون و دراونهتهدهست جهلادانیان . من بڕوام
وایهئهگهر عبداللهئۆجهلان له‌کوردستانی عیراق بوایهتهسلیم به‌تورکیا
ده‌کرایه‌وه. له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ده‌سه‌لاتی یه‌کیتی وپارتی نزیکه‌ی
400 که‌س له‌په‌نابه‌رانی ئیرانی له‌عیراق تیرۆرکراون.
په‌نابه‌رانی ئیرانی له‌کوردستانی عیراقدا، جگه له‌وه‌ی له‌که‌مترین
بیمه‌ی خزمه‌تگوزاری بێ به‌هره‌ن، بهڵکهلهبهرامبهر پاراستنی
گیانیاندا ، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌مترین ڕێونینی نه‌داوه. له‌به‌رامبه‌ر
کرێکارانی به‌نگلادشیدا و خزمه‌تکاره(کریکارانی نیوماڵ)) ئهسیوبیهکاندا،
به‌که‌مترین هه‌قده‌ست، به‌بی بیمه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و یاسایی، دهڕهتێرێن.
له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوه‌راست و خوارووی عیراق کهئاوارهی کوردستانی
عیراق ببوون. له‌گه‌ل ڕیگری یاسایی و ئیهانه‌و سووکایه‌تی به‌ره‌و ڕوو
ده‌بوون.
هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی که‌لێره‌دا هاتوون(( کوشتن و ڕاوه‌دوونانی په‌نابه‌رانی
په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی و ئیرانی وموجاهیدینی خه‌ڵک له‌لایه‌ن بانده‌کانی
حکومه‌تی مالکیه‌وه، مافیاکانی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه، تیرۆری په‌نابه‌رانی
ئیرانی له‌کوردستانی عیراق، مامه‌له‌ی خراپ و نائیسانیانهی ده‌سه‌لاتی
پارتی ویه‌کیتی له‌به‌رامبه‌ر کریکارانی بیانی و ئاواره‌کانی ناوچه‌ی
خوارو وناوه‌ڕاستی عیراق )) له‌زۆربه‌ی ڕاپۆرته‌کانی ڕێکخراوهجیهانیهکاندا
هاتووهلهئهمهنستی ئه‌نته‌رناسیۆنال و هیومه‌ن ڕایت ۆوچ و کۆمسیۆنی
مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا.
ئه‌م دیوهدزێو و ناشرینه‌ی کهداشۆراوهلهشهقڵ ومۆرکی سه‌ره‌تایی و
بنچینه‌یی دیدی ئینسانی، هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ند نیهبهسیاسهت و ته‌عامولی
هیزه‌کان له‌گه‌ل بیانیه‌کان و په‌نابه‌ران. ڕاسته‌وخۆ گرێدراوهبهتهواوی
په‌یکه‌ره‌ی سیاسی و عه‌مه‌لی ورۆشنبیری هیزه‌کان له‌گه‌ل جیگهوڕیگهی
ئینسان دا. لهفهرههنیگیاندا پاکتاوکردن و چه‌وسانه‌وه‌و ڕه‌تاندن و
کۆیلایه‌تی جێگای گرتووهلهبری ئینسانیه‌ت و مافه‌کان و یاساکان و
بیمه‌کان.
دیوێکی تری ڕوانینهبۆ ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی که‌به‌هه‌ر هۆیهکهوهبوو
بیت ئیستا له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی عیراقدا ده‌ژین. ئه‌م جهماوهرهوهک
له‌هه‌ندێک سه‌رژمێری تازه‌دا هاتووهنزیک به %10 یانی نزیک 5 ملیۆن
که‌سن. پیم وانیههیچ که‌س گومانی لهوهههبێت کهههڵاتن و ئاواره‌بوونی
ئه‌م جه‌ماوه‌ره، ڕاسته‌وخۆ ئاکامی سیاسه‌ت وشهڕهخوێناوی وپلانی
ئاینده ترسناکه‌کانی ئه‌و هێزانهبوون. هۆکاره‌کانی ئاواره‌بوون هه‌رچه‌ند
هه‌مه‌لایه‌نه‌ش بن، به‌ڵام هه‌موویان به‌رئه‌نجامی پراتیکیکی سیاسی نا
ئینسانی وزاڵمانهیهکهئهو هیزانهلهکۆمهلگادا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌م هێزانهئهم جه‌ماوه‌ره‌یان وه‌ک میگه‌ل وموڵک و سه‌روه‌تی
خۆیان ته‌ماشا ده‌که‌ن، وه‌ک ئادات وئامرازی جه‌نگی له‌عه‌مبار
داخستووه. که‌مترین هه‌ست به‌به‌رپرسیاره‌تی له‌هه‌مبه‌ر تراژیدیا و
ئازاره‌کانیان نانوێنرێت. په‌نابه‌رانێک که‌ناچار بهگورجیلهفرۆشتن ده‌بن،
به‌له‌شفرۆشی ده‌بن، دزی ده‌که‌ن، نه‌خۆش ده‌که‌ون، سه‌دان ناسۆری تر،
ئه‌م هیزانهدهیانهوێت وه‌ک کارتێکی بازرگانی له‌نیو کۆڕ‌و کۆمهلهنێونهتهوهییهکاندا
بهدهستیانهوهبێ.
نه‌وه‌یه‌کی لاو که‌خۆیان گهیاندۆتهئهوروپا، له‌گه‌ل مه‌سه‌له‌یه‌کی
نوێ ده‌رگیرن، بابه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران که‌داوای
مافی په‌نابه‌رییان داخراوه. ساڵانێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م مهسهلهیهبهچهندین
هۆکار زیاتر بابه‌تیکی پروپاگه‌نده‌یی ئه‌وروپا بوو بۆ که‌مترکردنه‌وه‌ی
ژماره‌ی رووکردنهئهوروپا به‌ڵام له‌باره‌ی عهمهلیهوهدهستی بۆ نه‌ده‌برا
ویان ئیمکانی جێ به‌چی کردنی نه‌بوو. به‌لام ئیستا ئیدی ئه‌م بابهتهتهواو
له‌فۆرمی پرۆتۆکۆڵی فه‌رمی و ئاستی سه‌ره‌ک وه‌زیران ووه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و
ناوخۆ وکۆچدا ئیمزا کراوه.
ئاره‌زوو ده‌که‌م خاڵیک که‌به‌لای منهوهگرنگهروونتر بکه‌مه‌وه، مه‌سه‌له‌ی
ئه‌وه‌ی ئه‌م هیزانهههن لهئهوروپاو به‌شیوازی جۆراوجۆر چالاکی
سیاسی ده‌که‌ن،به‌ڵام نه‌ک ته‌نها ئه‌مڕۆ بهڵکهبهمیژووی سیاسیان هه‌لسوراوی
مافی په‌نابه‌ری نه‌بوون، چونکهلهبنهڕهتهوهئهم ماف و ڕێز ویاسا‌و
بهرپرسیارهتیههی ئه‌وان نیهولهگهل فه‌لسه‌فه‌و بیچمی فکری
وسیاسیاندا نایه‌ته‌وه. ئه‌وان نامۆن بهمهدهنیهت، به‌دیموکراسی،
به‌ژیان و به‌ماف وبهسهروهری ئینسان. دڕدۆنگ وناتهبان به‌مه‌یلی
ئینسانی و به‌نه‌رمی. کێشه‌ی په‌نابه‌ران وبیانیه‌کان په‌یوه‌ندییه‌کی
قووڵی به‌دیدگای ئینسانهوهههیه بۆ ژیان وبهجوانترکردن وباشترکردنی
ویهکسانیکردنی ههموانهوهههیه، له‌دژی چه‌وسانه‌وه‌و ستهملیکردنهوهههیه.
په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵی بهتیروانینی پیناسه‌ی ئینسانهوهههیهلهسیستهمی
فکری دا. ڕۆدهچیتهههموو بواریکی کۆمهڵایهتیهوهتا مافی
هاوڵاتیبوون وبه‌هره‌مه‌ند بوون له‌ته‌واوی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که‌له‌و
کۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌ده‌ست هینراون. کیشه‌ی په‌نابه‌ران و بیانیه‌کان به‌گشتی
له‌ئیستای کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا به‌ته‌واوی بهستراوهتهوهبهبونیادو
تهوهرهسهرهکیهکانیهوه، وه‌ته‌واوی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م
خاڵهدهبن به‌دوو پۆلی جیهانی یه‌وه. به‌ره‌ی به‌رگری له‌په‌نابه‌ران
بهبوعدو ڕهوهندهڕهنگاو ڕه‌نگ وچیاوازهکانهوه ، وهبهرهی سه‌رکوت
وزیندان و دیپۆرت وبهرتهسککردنهوهی مافه‌کانیان، کریکانیان،
هاوڵاتی بوونیان...هتد.
تشتێکی نوێ له‌ئارادا نیه،به‌مانایه‌کی به‌رته‌سک ئه‌گه‌ر لهوهبکۆڵینهوهبۆ
ئه‌م هێزانهههلسوڕاوی مافه‌کانی په‌نابه‌ران نین ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌ندام
ولایه‌نگری خۆیانیش. من هه‌رگیز وه‌ک هه‌ڵسوڕاوێکی کۆمۆنیست له‌گه‌ڵ ئه‌و
بۆچوونه‌ش نیم کهئیمهلهو بواره‌دا نابیت وه‌ک کۆمهڵهخیرخوازییهکان
کار بکه‌ین. ئه‌م بوارهئهوهکۆمهڵهخیرخوازییهکانن کهلینیکیان تیا
دۆزیوهتهوهبۆ زاڵکردنی ئیدیایه‌کی میهره‌بانانه، ده‌نا ئه‌وه‌ئه‌رکی
ئیمهیهکهلهباشترکردن وجوانترکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تیه‌کانی
په‌نابه‌راندا درێخی نه‌که‌ین که‌به‌ڕاستی نه‌مانکردووه. هه‌موو ئه‌و
هه‌لسوراوانه‌ی کهلیبڕاوانهئهم ئیشه‌مان بۆ خۆمان بههۆشیارانهههڵبژارد
یان ڕێککهوتڕێگامان هاتهوهسهری.
ئه‌و شته‌ی کهتازهیهلهم نیوه‌دا، ڕووداوێکی ترهکهجیگای بایه‌خی
سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران و ئیمه‌شه. مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی عیراق و ته‌واوکردنی
پرۆسه‌ی ڕێککه‌وتنامه‌کان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانه.
ده‌وڵه‌تی عیراق، پرۆسه‌یه‌کی تر ته‌یده‌کات له‌شه‌رعیه‌ت وه‌رگرتنی
نیونه‌ته‌وه‌یی و ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌رچیه‌ک بن، ته‌قینه‌وه‌کان
زیاد بن یان که‌متر،جه‌یشی ئه‌مه‌ریکی بکشیتهوهیان نه‌کشێته‌وه،
بواری سه‌قامگیری و دابینکردنی ئاسایش وزیندهگی به‌ره‌و هه‌ر ڕواڵیکی
تر بڕوات. تێهه‌ڵچوونه‌کان و توندوتیژی بهرتهسکببنهوهیان فراوانتر
ببنه‌وه، هه‌لومه‌رجی مافی مرۆڤ و ئازادیه‌کان خراپتر یان باشتر ببن ،
ده‌وڵه‌ت وپه‌رله‌مانی عیراقی 2010 ئیدی دهوڵهتیکهلهفامیلی گه‌وره‌ی
بۆرژوازی جیهانی و کێشهنیوخۆییهکانی نابێتهبابهتی هیچ ریزبهستنیکی
تری ناوهندو پۆلهجیهانیهکان. من له‌ووتارێکی ترمدا ((پۆست سیناریۆی
ڕه‌شدا))، که‌حکومه‌تی مالکی تازهپێکهاتبوو، لهکۆتایهاتنی ده‌وره‌ی
سیناریۆی ڕه‌شم بۆچوونم دابوو ، نه‌ک به‌مانای کۆتایی هاتنی سیناریۆی
کوشتارو جهنگهنیوخۆییهکان ، بهڵکهبهمانای جێگیربوون و داسه‌پاندنی
ده‌وله‌تی جیخواستی ئه‌مه‌ریکا ولهخهمدهرچوون و پێگه‌یشتنی داموده‌زگای
ده‌وله‌تی نوێ. ئه‌م ههڵبژاردنهگۆڕهپانی جیهانی ده‌ره‌خسێنی بۆ ده‌وله‌ت
و په‌رله‌مانی 2010. ئه‌گه‌ری ئهوهههیهپرۆسهنیوخۆییهکانی هێزه‌کان
بۆ چه‌ند پێکدادانی چه‌کدارانه‌ی به‌رته‌سک و شارۆچکه‌کان و بۆ ماوه‌یه‌کی
کورت بگرێته‌وه، ئه‌مه‌هیچ کاریگه‌ریکی له‌سه‌ر گشتیه‌تی پرۆسهکهنابیت
وده‌وڵه‌تانی جیهان به‌لێشاو بروسکه‌ی پیرۆزبایی بۆ سه‌رۆک کۆماره‌کان
ده‌نیرن. جیهانی ئه‌مڕۆی بۆرژوازی، ڕاهاتووهبهچهوسانهوهو کوشتارو
ته‌قینه‌وه‌کان وپاکتاوکردن. ئه‌وان، وه‌به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وروپا کهبهشدارییهکی
گرنگی له‌چاره‌نووس و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له‌عیراقدا بۆ هه‌ڵنه‌که‌وت،
هیج لهوهبهبهرههمتر نیهکهشهرعیهت و ره‌وایه‌ت وپه‌یوه‌ندی
دۆستانه‌و هاوکاری لۆجیستی و ئینفۆرماتیکی بداتهدهولهتی هه‌ڵبژیردراوی
نوێی عیراق.
ئه‌م هه‌ڵبژاردن و پرۆسهیهکاریگهری گرنگ و جددی له‌سه‌ر ته‌واوی
کێشه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌جیهاندا داده‌نیت. ده‌وله‌تانی ئه‌وروپاش
زۆر لێهاتوانه، به‌ر له‌هه‌موان له‌ده‌ست ئه‌م کێشهیهخۆی قوتار ده‌کات.
هه‌ڵبژاردن مۆری ئاسایش بوونی ته‌واوی سه‌ر زه‌مینی عیراق له‌یه‌ک به‌یه‌کی
دۆسیه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌دات. وهبهشوێن ره‌دی نه‌گه‌تیف، ته‌رد،
زیندانی و به‌ڵیشاو دیپۆرتکردنه‌وه ده‌ستپێده‌کات. ئه‌م پراتیکهلهماوهی
6 مانگ بۆ یه‌کساڵی دی ده‌خایه‌نیت.
ئیمهوهک فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی، به‌و هه‌وڵانه‌ی
که‌تا ئیستا بوومانهناتوانین بمانباتهنیو کیشهگهورهکانهوه. ئیمهزۆر
ڕۆشن و ڕاشکاو ده‌بێت پراتیکیکی دیاریکراو‌و ئامانجدارامان روو به‌هه‌ڵبژاردن
هه‌بیت ، وه‌روو به‌و مه‌یداندارییه‌ی ده‌وله‌تی نوی، سیاسه‌تیکی دروست
و ئینسانی په‌یره‌و بکه‌ین.
ده‌وڵه‌تی دوای هه‌ڵبژاردن، هیچ ماسکێکی پیویست نیه، شه‌رعیه‌تی بالای
نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، دانپییانراوهوو موعتهبهرهلهلایهن کۆڕکۆمهڵهنێونهتهوهیییهکانهوه،
فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌یه، سه‌فاره‌تی هه‌یه، وه‌زاره‌تی هه‌یه...ماسکی
پێویست نیهبۆ هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک بیکات. ده‌وڵه‌تی نوێی عیراق به‌ئاشکرا
له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تانی جیهاندا و وه‌ته‌نانه‌ت یوئین یشدا هه‌موو به‌ئاشکرا
هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌و ئاساییکردنه‌وه‌و دابه‌زینی ڕیژه‌ی ههڵاتوانهوهدهدات.
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا، گوشارێکی توند‌و فراوان بۆ ملدانی په‌نابه‌ر به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئارهزوومهندانهدهست پێده‌کات، وه‌بڕی پاره‌و کارئاسانی و پرۆژه‌ی
جۆراجۆر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و دووبارهدامهزراندنهوهی له‌عیراق
به‌فراوانی و یه‌ک ئاراستهبرهوپێدهدهن. له دوای 6 مانگی داهاتوو
بۆ کۆتایی ساڵ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه،جۆرێکی وه‌ک په‌نابه‌رانی ئه‌لبانی
و کۆسۆڤۆ له‌لایه‌ن سویسراوه، یان بۆسنهییاکان له‌لایه‌ن ئه‌لمانیاوه
بهکاربهربهینرێتهوه. ڕێککه‌وتننامه‌کان و پێکه‌وه‌کارکردن و ته‌واوکردنی
پرۆسه‌ی به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا-ده‌وله‌تی
عیراق به‌ئاکام ده‌گات.
من هه‌وڵده‌ده‌م له‌چه‌ند خاڵدا کورته‌ی بۆچوونه‌کانم
کۆبکه‌مه‌وه:
یه‌ک: دیدگا‌و ته‌عامولی هه‌ر ده‌سه‌لات
وکۆمه‌ڵگایه‌ک له‌گه‌ل بیانییه‌کان، پیوه‌ری تیگه‌یشتن و ئاستی
ئینسانیه‌تی ئه‌و کۆمهلگایانهمان بۆ دهردهکهوێنیت. کێشه‌ی که‌سانی
بیانی جا چ په‌نابه‌ر بیت یان کریکاری کۆچکردوو له‌ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داریدا، مۆرکێکی چینایه‌تی ودیاردهکی سیاسی و ئینسانی وه‌رگرتووه.
خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهینانی مافه‌کانیان، ئازادییه‌کانیان، ژیانیان ومافی
هاوڵاتی بوونیان، له‌خۆیدا ههلسوڕانیکی سیاسی چینایه‌تی و ئینسانیه‌و
په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵی به‌ئاسۆی بهرپرسیارهتییهوهههیه. په‌یوه‌ندییه‌کی
قووڵی به‌سیسته‌می سیاسی و فکری و فه‌لسه‌فی هێزهچینایهتیهکانهوهههیه.
دوو: لایهنهسیاسیهدهسهڵاتدارهکانی
ئێستای عیراق، مانایه‌ک و شایسته‌یه‌ک بۆ په‌نابه‌ران دانانیێین،
ناتوانن به‌شداری پرۆسه‌یه‌ی ئینسانیه‌تی کۆمه‌ڵگا بن. په‌نابه‌ران
ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵاتوی ئاکامی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ن کهلهپرۆسهی سیاسی
عیراقدا هاتووتهوهناوهوه. ئه‌م هیزانهکهلهسبهێنیدا به‌پێێ
هاوکێشهوقورساییهکانی نیوانیان و به‌ڕێککه‌وتن و شه‌ڕه‌کانی نیوانیان
حکومه‌ت پێکدههیننهوه، شه‌رعیه‌تی جاڕبۆدراوی دیموکراسی له‌لایه‌ن
ده‌وله‌تانه‌وه پیدهدڕیت. ئه‌م شهرعیهتهخۆی گه‌وره‌ترین کابووسهبۆ
په‌نابه‌ران کهسهراپای عیراق دهکاتهناوچهی سه‌وزو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران به‌دوای 6 مانگ بۆ ساڵیک به‌فراوانی وه‌ک
کۆسۆڤۆییه‌کان و سربه‌کان له‌گه‌ل حکومه‌تی نوێی عیراقدا و به‌هاوکاری
کۆمیسیاری بالای په‌نابه‌ریش ده‌ستپێده‌کات.
سێ: کارکردن بۆ به‌ده‌ستهینانی مافی په‌نابه‌ری
و خه‌باتکردن له‌دژی هۆکاره‌کانی ئاواره‌یی وهه‌ڵاتن، دوو هه‌نگاوی
هاوکات و هاوئامانجه. ئه‌و لیسته‌ی که‌ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر
بنچینه‌ی هاوڵاتی بوون و ئازادییه‌کان ومافه‌کانیان ڕیکبخات، ئه‌و هیزه‌ی
ده‌یه‌وێت ژیانی واقعی بگهڕینیتهوهبۆ کۆمه‌ڵگا، خۆشگوزه‌رانی و
پێشکه‌وتن و ئارامی دابینبکات، هه‌موو که‌س ئازاد بیت له‌کوێ بیه‌ویت
له‌وێ بژییه‌ت.ده‌ستی تیرۆر کورتبکات، ناسنامه‌ی نهخوزراوجوداساز کاڵ
بکاتهوهلهژان وهاواری هاوبه‌ش و ناسنامه‌ی هاوبهشهوهلهپرۆسهی
سیاسی و سازماندانه‌وه‌ی ده‌وله‌ت و په‌رله‌مان بنواڕیت. یانی له‌دژی
هۆکاره‌کانی دیارده‌ی هه‌لاتنی به‌کۆمه‌ڵ و به‌تاک بوه‌ستیته‌وه. وه‌له‌هه‌مان
کاتدا ماوه‌ی 16 ساڵهلهخهباتدایهبۆ به‌ده‌ستهینانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران،
له‌تورکیا وپاکستانهوهبگرهتا سوریا وسعودیه، لهئهمهریکاوکهنهدا
وهبگرهتا ئه‌وروپاو ئوسترالیا، له‌هه‌مانکاتدا گرنگترین سه‌ندی ههیهلهبواری
مافه‌کانی په‌نابه‌راندا، وه‌هه‌ر ئیستا له‌به‌ره‌ی په‌نابه‌ران به‌قایمی
وهستاوهلهدژی ڕیککه‌وتننامه‌کانی دیپۆرتی به‌زۆری په‌نابه‌ران.
پشتیوانی بکه‌ین و به‌پێی توانایی سیاسی و پروپاگه‌نده‌یی خۆمان
هاوکاری ته‌واوی خۆمان نیشابدهین به‌لیستی ئازادی یه‌کسانی. لیسستی
ئازادی ویه‌کسانی که‌له‌ئیستادا حزبی کۆمۆنیسیتی کریکاری عیراق ڕایگه‌یاندووه،
فیدراسیۆن بانگه‌وازی په‌نابه‌ران و ڕیکخراوهمهدهنیهکان و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان
بکات ده‌نگبده‌ن به‌لیستی ئازادی ویه‌کسانی. ده‌نگبده‌ن بهڕیگهگرتن
به‌دیپۆرتکردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران.
14.11.2009
jamal-hasan@hotmail.com
|