با له رۆژی سێی مایدا هه‌موومان بۆ ئازادبوونی چاڵاکڤانان له زیندانه‌کانی ئێران ده‌نگی پرۆتستۆمان دژی رژێمی ئێران یه‌کخه‌ین.
کوردستانیان و مرۆڤدۆستانی دانیشتووی دانیمارک.. ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان.. هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ ئازادی مرۆڤ تێده‌کۆشن..
ئێمه کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی به‌رگریکار له‌مافی مرۆڤ له رۆژی شه‌ممه 3ی مایدا به سازدانی ڕێپێوان و خۆپیشاندان له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران هه‌لده‌ستین، بۆ پشتگیری له‌م ڕێپێوان و خۆپیشاندانه، که له میانه‌یدا پرۆتستۆی سیاسه‌تی دپلۆسێنه‌رانه‌ی رژێمی ئێران دژی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ده‌که‌ین، داوا له هه‌موو غه‌مخۆرانی مافی مرۆڤ و ئازای ده‌که‌ین له‌م رۆژه‌دا هاوکارمان بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن فشاری گونجاو بخه‌ینه سه‌ر رژێمی ئێران، له پێناوی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و چاڵاکڤانانی مافی مرۆڤ له زیندانه‌کانی ئێران‌دا.
چاڵاکڤانانی مافی مرۆڤ و زیندانییه‌کان که ناڕه‌وا تۆمه‌تیان خراوه‌ته‌پاڵ، چاویان له‌ده‌ست و بازووی به‌رگریکارانی مافی مرۆڤه له هه‌نده‌ران، با له ئاستی پێویست دابین و هه‌وه‌له‌کانمان له پێناوی ئازادی ئه‌و مرۆڤانه بخه‌ینه‌گه‌ڕ.
کات: 12.00 – 14.00 شوێن: کۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سڤانه‌مولن ستاشیۆن Svanemøllen station به کاتی 12.00، پاشان ڕێپێوان به‌ره‌و باڵوێزخانه‌و وه‌ستان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران لهEngskiftevej No. 6, تا کاتژمێر 14.00.
هاتنتان پشتگیری به‌کرده‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانه بۆ ئازادی ئه‌و مرۆڤانه‌ی ناره‌وا له ئێران‌دا زیندانی‌کراون.
کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی به‌رگریکار له مافی مرۆڤ
|