په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٨\٢٠١١

لە رۆژی جیهانی بێسەروشوێنکراواندا ٣٠\٨

داوای دیاریکردنی چارەنووسیان دەکه‌ین لە کوردستان.
 


بە بۆنەی رۆژی جیهانی بێسەروشوێنکراوان کە دەکاتە بەرواری 30-8 کە لە لایەن هاوپەیمانی جیهانی دژ بە بێسەروشوێنکردنەوە لە ساڵی 2008 وەک رۆژی بێسەروشوێنکراوان لە سەرتاسەری جیهان دیاریکراوە لەسەر پێشنیاری FEDEFAM، رێکخراوەکەمان وەک یەکەم رێکخراوی کوردی کە گرنگی بەم کەیسە داوە و چالاکی جۆراو جۆری بۆ ئەو قوربانیانە ئەنجامداوە، لە کاتێکدا لە ئێستادا ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەک بۆ ئەو کەیسە لە ئێمە و کەسوکاری ئەو قوربانیانە لە سنوری هەرێمی کوردستان زەوت کراوە ، بۆیە لەم یادە کۆمەڵێک داواکاری دەخەینە بەردەم رایگشتی لە کوردستان:


1- پێویستە چارەنووسی تەواوی بێسەروشوێنکراوان لە لایەن ئەو پارتانەی پەنجەی تۆمەتباریان بۆ درێژکراوە ( پارتی دیموکراتی کوردستان،یەکێتی نیشتمانی کوردستان،بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان) ((هەروەها هەموو ئەو کەسانەی پەیوەندیان بە کەیسی بێسەروشوێنکردنەوە هەیە و ئێستا لە ریزی ئەو پارتانەی ئاماژەمان بە ناوەکانیان دا نەماون )) ئاشکرا بکرێن.
2- لێکۆڵینەوە لە حالەتەکانی بێسەروشوێنکردنەکان بکرێت ، کە بەشێکیان دەچێتە چوارچێوەی پێشێلکاری یاساکانی جەنگەوە.
3- قەرەبووی تەواوی ئەو قوربانیانە بکرێتەوە پاش ئاشکراکردنی چارەنووسیان.
4- ئەو قوربانیانەی لە ژیاندا نەماون پاش ئەوەی لایەنی بکەر دان بە نەمانیان دەنێت پێویستە وەک شەهید مامەڵەیان لە گەڵ بکرێت لە ماف و ئیمتیازات.
5- سەرکردەی ئەو لایەنانەی پەیوەندن بە بێسەروشوێنکردنی هاووڵاتیانەوە بە نامەی فەرمی و ئیمزای سەرکردەکانیان داوای لێبوردن لە کەسوکاری قوربانیان بکەن وەک قەرەبووی مەعنەوی.
6- ئەم داواکارییانە کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش دەگرێتەوە کە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان بێسەروشوێنکراون.

بێسەروشوێنکردنی مرۆڤ لە ئێستادا وەک تاوانێکی مەزن لە ئاستی جیهانی مامەڵەی لە گەڵ دەکرێت و مرۆڤایەتی لە دژی دەوەستێتەوە ، کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بە هەموو توانایەکیەوە دژ بە بێسەروشوێنکردنی مرۆڤەکان وەستاوەتەوە ، لە رێکەوتی 18-12-1992 کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیمانامەیەکی دەرکردووە بە نای (( راگەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستن لە بێسەروشوێنکردنی بە زۆر ))،بە هەوڵی رێکخراوەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە 20-12-2006 پەیماننامەی نێو نەتەوەیی بۆ پاراستنی مرۆڤ لە بێسەروشوێنکردنی زۆرە ملێ پەسەند کرا لە بەرواری 6-2-2007 واژۆی لەسەر کراو لە سەرەتادا 57 وڵات پەیوەست بوون بە پەیماننامەکەوە.
 

چاودێری کوردۆساید - چاک
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com

29\8\2011

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک