٢٠\٣\٢٠١٣
لە رۆژی جیهانی
بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستییدا
ناسنامەی مرۆیی
بکەنە ناسنامەی یەکسانیی ھاوڵاتیبوون.
ڕۆژی ٢١ ی مارس لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕۆژی وەستانەوە دژی
ڕەگەزپەرستی ڕاگەیەنرا، وەک وەڵام دانەوە بەکوشتنی ٦٩ خۆپیشاندەر
لەساڵی ١٩٦٠ دا لەشاری شارپێڤڵ، بەدەستی پۆلیسی ڕژێمی ئاپارتایدی
خوارووی ئەفەریقا، لەخۆپیشاندانێکی ئاشتیانەدا. لەساڵی ١٩٦٦ نەتەوە
یەکگرتووەکان، کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ئاگاردارکردەوە کە ٢١ی مارس
بکرێتە ڕۆژی نەھێشتنی ھەموو شێوازەکانی ڕەگەزپەرستی.
ئێستا ٤٧ ساڵ بەسەر ئەم بڕیارەی نەتەوە یەگرتووەکان تێپەڕدەبێت بەڵام
دەبینین پێگە و ئیحساساتی ڕەگەزپەرستانە نەک ھەر لە فراوانبوونەوەدایە
بەڵکو کێشەی جدی بۆ ئەمنیەت و ئاسایشی سەرجەم مرۆڤایەتی ھێناوەتە پێش.
چالاک بوونەوەی باندە تیرۆریستە ڕاسیستەکان، ئاگربەردان لەھایمەکان،
بێسەروشوێنکردنی بیانیەکان، تەنھا لەمساڵدا ھێرش بۆ سەرپەنابەران
بەھۆکاری ڕاسیستیەوە، ھەموو پێوانەکانی تێپەڕاندوە و لەئاکامی سیاسەتی
ڕاسیستی دەوڵەتانی ئەوروپادا ١٤٩٠ کەس خنکاون و سوتاون و گیانیان
لەگەیشتن بە شوێنێکی ئارام و ئاسایشتر بۆ ژیانیان لەئەوروپادا،
بەختکردووە .
دەسەڵاتی ڕاست و حزبە قەومی و کۆنسێرڤەتیڤ و لیبرالیزم وئاینیە
میانەڕەوەکان کەبرەویان پەیداکردوە ژمارەیەک لەکورسیەکانی پەرلەمان
وەیان دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، کارەسات و تراژیدیای گەورە دەخولقێنن و
لەسەر دژی بیانی بوون ڕاوەستاون و خۆیان میدیاکانیان بەنرخی رۆژ و
نانخۆرەکانی خستۆتە خزمەتیانەوە، ھەروەھا جەماوەری بۆ ھەڵدەخرێنن..
بەھۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری و قەیرانێکی کوشندە کەیەخەی حکومەتە
ڕاستەکانی گرتوە، رۆژ بەرۆژ ئاڵۆگۆری ریشەی لەیاسا ومافە
ئینسانیەکاندا ئەنجام دەدەن، لەبڕینی خزمەتگوزاری و پێداویستیە
ئینسانیەکان تا دەگاتە پەرەپێدانی دیاردەی دژی بیانی بوون و
ھەڵوەشاندنەوەی یاسا پەنابەریەکان، مافەکانی کرێکارانی بیانی، مافی
ھاوڵاتیبوون و سیاسەتی تێکەڵاوبوون، دەستی پۆلیس و بەڵتەجیەکانیان
ئاوەڵا کردوە بۆ پێشلکردنی مافە مەدەنیەکان، کەبەرھەمی خەبات و
ناڕەزایەتیەکانی بزووتنەوەی کرێکاری بەدەستکەوت، بەدەستھێناوە.
رەگەزپەرستی و جیاکاری ئینسانی، لەبناغەوە نە لە فەرھەنگ و نە لە
سیاسەت و نە ئایدیۆلۆژیای مرۆڤەکانەوە سەرچاوەی نەگرتووە. بەڵکو ئەم
دیاردەیە ڕیشەی لە کۆمەڵگای چینایەتی و سەرمایەداریدایە.
سیاسەت و فەرھەنگی رەگەزپەرستانە و جیاکاری باوەرو سیاسەتی گروپێکە کە
دەسەڵاتی بەدەستەوەیە. ھەروەک " کارل مارکس" ھەڵگری فەلسەفەی
ئینساندۆستی وتویەتی" باوەر و فەرھەنگی باو لە ھەرکۆمەڵگایەکدا، باوەڕی
ئەو چینیەیە کە دەسەڵاتی بەدەستەوەیە" ھەر بۆیە ئەوەی ئینسانەکان
گیرۆدەی ڤایرۆسی ڕەگەزپەرستی دەکات چینە داراو دەسەڵاتدارەکانی
کۆمەڵگای سەرمایەدارین.
حکومەتە ڕاست و کۆنسێرڤاتیڤ و دیموکراتخوازەکان کەخۆیان ئیدعای مافی
مرۆڤ دەکەن ھەر خۆیان سەرچاوەی گەشەسەندنی ڕەگەزپەرستین و سیاسەتی (نسبیەتی
فەرھەنگی) بەبەرگی ئینسانەکاندا دادەسەپێنن، دەیکەنە بنەمای فەرھەنگی"
خۆ وڵاتی". ھەرلەم سیستەمە دیموکراسیانەی ئەوروپادا، مرۆڤەکان
بەپێناسەی پەنابەری جیاکراونەتەوە و لەژیان و سەرەتایترین مافەکانیان
دابڕێنراون، لەگەڵ زیندان و دیپۆرتکردنەوەدا بەرەو ڕووکراونەتەوە..
ھەر بۆیە بزوتنەوەی دژی ڕەگەزپەرستی بەشێکە لە پەیامی چینی کرێکار و
خەباتەکەی بۆ ھێنانە دی کۆمەڵگایەکی مرۆیی دور لەجیاکاری وبەدیھێنانی
یەکسانی کۆمەڵایەتی.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەرۆژی جیھانی
بەڕەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستیدا بانگەوازی پەنابەران ورێکخراوەکانی
پەنابەری و مرۆڤدۆستەکان دەکات کەخەبات و ناڕەزایەتیەکانتان لەدەوری
خواستی " ناسنامەی مرۆیی بکەنە ناسنامەی یەکسانی ھاوڵاتیبوون" و بەرز
ڕایبگرن.
نا بۆ ڕەگەزپەرستیی.
بەڵێ بۆ مافی ھاوڵاتی یەکسان.
٢٠\٣\٢٠١٣
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی
عێراقی
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لە رۆژی جیهانیی
دژ بە ڕەگەزپەرستیی و جیاکاریی مرۆیی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکدەخرێ.
رۆژی ٢١ مارس رۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەیە دژ بە ڕەگەزپەرستیی و
جیاکاریی مرۆیی. لەم رۆژەدا لە سەراسەری ئەوروپا زنجیرەیەک چالاکی
جۆراجۆر دژ بە راسیزم ئەنجام دەدەری.
لەم بارەوە فیدراسیۆنی سەراسەرای پەنابەرانی عێراقیش لەنیو ئەو
چالاکیانەدا بەشداری دەکا.
توفیق محەمەد نۆێنەری فیدراسیۆن لە شاری یۆتۆبۆریەوە بە فیدراسیۆنی
راگەیاند "٢١ ی مارس ڕۆژی ناڕەزایەتی دژی دەرکردنی پەنابەران و
بەرگریکردنی مافەکانیانە. لەم ڕۆژەدا تۆڕی بزووتنەوەی پەنابەری لەشاری
گوتنبرگ دژی ڕەگەزپەرستی و دەرکردنی پەنابەران و بۆ بەرگری لەمافی
پەنابەران ، بەرانبەر سیاسەتی دژی پەنابەری و نامرۆڤانەی فەرمانگەی کۆچ
و دەوڵەتی سوێد خۆپیشاندانی گەورە سازدەکا".
توفیق ئەوەشی گوت "لە ئێستادا ھەنگاوی یەکەم بۆ ھاوئاھەنگی
خۆپیشاندانەکان، لەڕۆژی ناڕەزایەتی ھاوبەش لەپێناو مافی پەنابەراندا،
پەیداکردنی بزووتنەوەیەکی نوێی جەماوەرییە لە سەراسەری وڵاتی سوێد.
بزووتنەوەی پەنابەری ٢٠١٤، بزووتنەوەی بەرگریکردنە لەپەنابەران بە
ئامادەیی پەنابەران خۆیان، لە مەیدان و گۆڕەپانی ناڕەزایەتیەکاندا
دژایەتی خۆیان بەرانبەر سیاسەتی چەوتی دژە پەنابەری و نامرۆڤانەی
فەرمانگەی کۆچی سویدی نیشانبدەن".
سەبارەت بە خواستەکانی ئەمسال لە رۆژی جیھانیی دژی ڕەگەزپەرستیدا گوتی"
ئەمینستی ٢٠١٤؛ مافی پەنابەری بۆ ھەموو پەنابەران و پەناخوازانی
شاراوە. نەھێشتنی سیاسەتی تاوانبارکردنی پەنابەری و زیندانیکردن و
بەدواگەڕان و دەرکردنی پەنابەران".
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی داوا لە پەنابەران و لە ھەموو
مرۆڤێکی ئازادیخواز و بەرگریکەر لە مافی پەنابەری و ھەموو حیزب و
ڕێکخراو و گروپێک دەکات بەشداری ئەو خۆپیشاندانە و چالاکیانە بکەن کە
لە رۆژی جھیانیی دژ بە ڕەگەزپەرستی و جیاکاریی مرۆیی رێک دەخرێت. ئەم
چالاکی و بزووتنەوە بەرگریکارانەیە لە مافی پەنابەریی و مافی ژیان و
مافی ئازادیی گوزەران بەھێز بکەن.
خۆپیشاندانی سوێد - یۆتۆبۆری:
کات: ڕۆژی
پێنجشەم، ٢١ی مارس کاتژمێر شەشی پاشنیوەڕۆ.
شۆێن: شەقامی
یوتاپلاتسن بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن بە ژمارەی (٠٧٣٩٨٠٩٩٩٠).
١٩\٣\٢٠١٣
- سوێد - یۆتۆبۆری
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی
عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|