په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٦\٢٠١٣

لە رۆژی جیهانیی پەنابەراندا، سکرتێری فیدراسیۆن سەردانی پەنابەرانی زیندانی کرد.

 


گرتووخانەی بروک هاوس، تنزلی هاوس:

لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ (دەشتی جەمال) سکرتیری فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاگادارکراینەوە کە سەردانی ژمارەیەک پەنابەری کوردی کردوە لە گرتووخانەکانی تنزلی هاو س و بروک هاوس نزیک فرۆکەخانەی گاتویک. لەو بارەوە دەشتی جەمال گوتی: "ئامانج لەم سەردانە لە نزیکەوە ئاگاداربین لە کێشە و گیروگرفتەکانی پەنابەرە زیندانیەکان و هەروەها رێنمای کردنیان لە باری یاسایی و کردەییەوە بە مەبەستی ئازادبوون و رزگاربوونیان لە چنگ سیاسەتی بەزۆر ناردنەوە".

هەروەها ئەوەشی گوت: "جگە لەدانی زانیاری پیویست بە زیندانیەکان لە هەوڵ و تێکوشانێک ئاگادارمانکردنەوە کە فیدراسیۆن وەک ڕێکخراوێکی پشتبەستوو بەناڕەزایەتیە بەرهەقەکانی پەنابەران دەستیپێکردوە،.. دریغی ناکەین بۆ هاوکاریان و لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەبین".

دەشتی سەبارەت بە هەڵویستی پەنابەرەکان ووتی"سەرباری سپاس گوزاری ئەوان لەهەوڵەکانی فیدارسیۆن، لەباری دەروونیشەوە دڵنیای و توانا و ئیرادەی ئەوەی پی بەخشین کە تەنها نین".

بە پێی ئەو زانیاریانەی فیدراسیۆن لێ ئاگادارە تائێستا نزیک بە ٣٢ پەنابەر لەگرووخانە دەستبەسەرەکاندا ڕاگیراون لە ماوەی ئەم مانگەدا پەنابەرێک بە زۆرە ملی دوای لیدان سوکایەتی پێکردن دیپۆرتی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە. لەو بارەیەوە فیدراسیۆن لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا وریکخراوەی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران سکاڵای پێشکەشکردوە.


هەر لەم مانگەدا بە هۆی هەوڵێکی بەردەوامەوە دیپۆرتی ٢ پەنابەر بۆ فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر ڕاگیراوە.

 

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک