١٣\٦\٢٠١١ ژیان کورته. - له ساڵیادی دامه‌زرانیدا*، به روخسه‌تی ماندوونه‌ناسانی پشت ماڵپه‌ڕه جوانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ -
فه‌رهاد که‌ریم
با ئەمرۆ بەڕێزەوە بۆ ساڵیادی مه‌ڵپه‌ڕی ئەمرۆ بنووسم، نەبادا دڵی کارمه‌ندان و نووسەران و خوێنەرانی ئەمرۆ بڕەنجێنم، بەڵام چیبکەم سروشتی خۆمم پێناگۆڕدرێ.. من وام و خۆمی بێ دەمامک دەدوێ، ئەو رۆژە لەگەڵ هاوڕێ کەمبۆدییه‌کەم باسی کەلتوور و نەتەوە و ناسنامە و شتی لەو تەرزە بابەتانەمان دەکرد، باسی لە نەتەوەیەکی زۆر رەسەن دەکرد کە بە دەست داگیرکەرانەوە (پۆیزن) کراون.. بە واتا دەرمانخوارد کراون تا گێل و دەبەنگ و مل کەچ بن، بە بەلگەوە دەدوا.. نەتەوەکەش زۆر ناسراوە ناویان ناهێنم، بۆ بابەتێکی تر لێی دەگەرێم، سەیرە دەبێ ئێمەش دەرمانخوارد نەکرابین.. بۆ هیچ پرۆژەیەک وەک پێویست بە سەرکەوتوویی ئەنجام نادەین.. دەبێ چاڵێک یا کۆسپێکی گەورە بێتە ڕێ.. ئەوە قەدەری یەک نەتەوەی مافخوراوە.. نەتەوەیەک بۆتە تاقیگه، سەیرە ماڵپه‌ڕ زۆرتر بێ لە خوێنەر.. ئەوە جێی دڵخۆشیی نییه به‌ڵکه ئەوە چاڵێکه گەر بە هۆشیاریی رەفتار نەکەین هەموومانی تێدەکەوین، ئەوجا (لێ قەدەرێ)ش فریادڕەس نابێ، ئەرکی هەموو خاوەن ره‌وشتێکه کە رێڕەوەکە بەرەو پێشەوە ببا..
زۆرن بە هه‌ق بێ بەرانبه‌ر کاتی خۆیان بە نەتەوە و بۆ جوانکردنی مرۆڤبوون دەبەخشن، بەڵێ ئێمەش وەک زۆر نەتەوەی زیندوو خاوەن ماڵپه‌ڕی زیندوو و بەهێزو و جوان و بەرچاوین، (ئەمرۆ) یەکێکە لەو ماڵپه‌ڕه جوانانەی بابەتەکانیان بۆ خوێندنەوە و شیکرنەوە شیاوە، هەر ماڵپه‌ڕێک پرسیار لای خوێنەر دروست نەکا، خوێنەر بۆ ئاستی باڵا نەبا نەبوونی باشترە، هۆشیارکردنه‌وه‌ی تاک و کۆمەڵگه له‌مڕۆدا ئەرکی ماڵپه‌ڕەکانە، هەندێک نووسەریش لە تامیان بردیتە دەرێ.. لە هەموو ماڵپه‌ڕێک بابەت بڵاودەکەنەوە.. وەک بڵیی نەخۆشیی بڵاوکردنەوەیان هەبێ یان هەڵپه‌ی ناوبانگ دەرکردن بن.. ئەوەشیان بە خزمەت نازانم و خۆیان ئازادن، وەک ئەو گۆرانیەی لێهاتوە (یەلە کاکی زێڕینگەر زێڕ و گەوهەر تەواوە.. وەستا بمکە بە شاگرد بۆت بێنم چایە و قاوە)*** هۆشیاربوونه ژیان ئاسانتر دەکا، ژیان پارێزراوتر دەکا و ژیانمان تەندروستر دەبێ..
لە کۆتاییدا، ماڵپه‌ڕی هیچ لەبارنەبوو دەچێتە عەنیکەخانەی پووچەوە.. ماڵپه‌ڕی چاکیش دەچێتە ئەنتیکخانەی رێز و بەهاداریی و شکۆمەندیی، پێنج مۆم بۆ پێنج ساڵه‌ی ماڵپه‌ڕی ئەمرۆ و سەرکەوتوو و ماندوو نەبن کارمه‌ندان و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی سه‌ر لاپه‌ڕه گه‌شاوه‌کانی ئه‌مڕۆ.. با هەموومان لە پێناوی جوانیی ئەمڕۆماندا کار بکەین.. ئەمڕۆ ژیانە و لە راستییشدا ژیان کورتە.. بۆیە وەک ئەرکی مرۆڤبوونمان پێویسته بەرخۆدان کەین بۆ جوانکردنی ئەمڕۆ؟! ______________________________________________ * ١٥\٦\٢٠٠٧ رۆژی دامه‌زرانی (ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ)یه، واته له ١٥\٦\٢٠١١ پێنجه‌مین مۆمی ته‌مه‌نی خۆی داده‌گیرسێنێ. ** (پەند)ن و تێکم هه‌ڵکێشاون. *** رێز و خۆشەویستییم بۆ ئەو گۆرانیە، سەردەمانێک خۆش بوو.
|