لە ساڵیادى
دامەزراندنی کۆمەڵەى خوێندکارانی کوردستان، لە هەولێر رێگریان
لێدەکرێت.
ئارى: هەولێر
ئەمرۆ 26/4/2008 کە دەکاتە (32)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی کۆمەڵەى
خوێندکارانی کوردستان بە مەبەستی یادکردنەوەى ئەم رۆژە لقەکانی کۆمەڵەى
خوێندکارانی کوردستان لە هەولێر کۆمەڵێک ئامادەکارى مەدەنیانەیان کرد
بوو، بەڵام ئەوەى جآى سەرنجە دەزگاکانی ئەو شارە هەر یەک لە (زانکۆکان،
پەیمانگاکان، پۆلیس، رێکخراوى قوتابیان) هەڵساون بە رێگرى لە جۆرى
لێکردنەوەى لافیتە و بڵاوکراوەکان لە دیوارەکانى کۆلێژەکان و
سەرزەنشتکردن و ئیهانە کردنی کۆمەڵێک نوێنەرى خوێندکاران بەم شێوەیە:
1- لە کۆلێژى بنیات هەریەک لە ڕاگرى کۆلێژ و مامۆستا (سۆران) ناوێک
هەڵساون بە لێکردنەوەى لافیتەى یادى کۆمەڵە و رێگریکردنیان.
2- لە کۆلێژى یاسا نوێنەرى قوتابیان ئیهانەى کچە خوێندکارێک دەکات کە
ئەندامی کۆمەڵەى خوێندکارانە و قسەى ناشرینی پێدەلێت.
3- ئەمرۆ لە هەموو کۆلێژ و پەیمانگاکان رێگە بە کۆمەڵەى خوێندکاران
نەدراوە یادى کۆمەڵە بکەنەوە.
4- نەقیبێکی پۆلیس بە هاوکارى چەند پۆلیسێک کارى لێکردنەوەى بەشێک لە
لافیتەکانی پێسپێردا بوو.
|