په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٦\٢٠٢٤

لە ساڵیادی نقومبوونی ''کەشتیی ئادریانا''

لەبەردەم باڵۆێزخانەی یۆنان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.



دۆێنێ هەینی ١٤حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەسەر بانگەوازی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی - ئەمنستی ئەنتەرناشنال لەساڵیادی نقومکردنی کەشتیی ئادریانا لەکەنار ئاوەکانی پایلۆس لەیۆنان کە ٦٠٠ پەنابەری تێدا خنکا لەبەردەم باڵۆیزخانەی یۆنان لەشاری لەندەن خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی رێکخرا.

 


ئەم خۆپیشاندانە نارەزایەتیە لە لایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی ورێکخراوی دژی راسیزم و چەند ڕێکخراوی بەرگریکار لە مافەکانی پەنابەران پشتیوانیی کرا.


شایەنی باسە ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیە لەسەراسەری وڵاتانی ئەوروپا و شاری ئەسیناش کە ریکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بانگەوازی بۆ کردبوو، بەڕیوەچوو .بەدوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەولەتی لەسەر ئەم رووداوە نامرۆڤانەیە دەریخست کە پاسەوانی کەنارئاوەکانی یۆنان بەشداربوون لە نوقمبوونی بەلەمەکە و لەدەستدانی ژیانی ٦٠٠ پەنابەر کە ژمارەیەکیان مندااڵ بوون. رێکخراوی ناوبراو ئەم هەنگاوەی بە سیاسەتەکانی ڕێگریکردن لە ڕێگەی تیرۆرکردنی پەنابەران، کە لە لایەن حکومەتەکانەوە بەکاردەهێنرێن و سیاسەتی ڕواندا و هەروەها پاڵنانی توندوتیژانە لە دەریای ناوەڕاستدا، بە دڕندە و نامرۆڤانە پێناسەکرد.


لەم خۆپیشاندانە نارەزایەتییەدا ئۆرایک شمێک بەرپرس لە بەشی نێوەندی ئەوروپایی ریکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی و دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و نۆێنەری چەند گرووپ و ریکخراوی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران وتەیان پێشکەشکرد و خۆپیشاندەران دروشمی داواکاریی ''رێگای پارێزراو و یاسایی بۆ هەموو پەنابەران، بەخێربێن پەنابەران، مافی پەنابەری مافی مرۆڤە'' بەرزڕاگرت.

 

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک