په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٢\٢٠١١

لەسێدارەدانى ئاشکرا.


وەرگێرانى لە عەرەبیەوە: نیا کامیل


ئەوەى لێرەدا خراوەتە ڕوو بەشێکە لە( " بارودۆخى سعودیە لە پێنج ساڵى ڕابردودا "، ڕاپۆرتى هاوبەش ، کە ساڵانە لە ناوەندى کێشەکانى کەنداو بۆ لێکۆڵینەوەى ئیستراتیژى . لەندەن پەیمانگاى کاروبارى کەنداو . واشاتۆن ، دەرى دەکات . جولاى 2010 . ) کە ئێمە هەوڵى وەرگێڕانیمان داوە ، وەک بەشێک لە کتێبێکى گەورەتر ، لەزمانى عەرەبیەوە ، بە ناونیشانى پاراستنى تەختى سعودیە ، بەئومێدى ئەوەى بتوانم تەواوى بکەم .


ڕێخراوە مافناسە نێودەوڵەتیەکان ژمارەى گیراوانى بیروڕا لە سعودیەدا بە نزیکەى 8000 کەس دەخەمڵێنن ، لە کاتێکدا هەڵسوڕاوانى مافناس ژمارەکە بە 17000 دەخەمڵێنن . لە گرتوخانەکانى سعودیەدا نزیکەى 2000 بەندکراو هەیە کە ڕوبەڕوى بڕیارى لەسێ دارەدان بونەتەوە . وەسەرجەم کردەوەکانى لەسێ دارەدان لە گۆڕەپانە گشتیەکاندا جێبەجێ دەکرێن ، وە بە پەڕاندنى سەر بە شمشێرە ، وە ئەوە ڕێگایەکە بەکاردەهات لە چاخەکانى ناوەڕاستدا ، وە ژمارەیەک لە ڕێخراوە تیرۆرستیەکان بەکارى دەهێنن .


ئاماژە بەوە کراوە کە حکومەتى ئال سعود پێداگرە لەسەر جێبەجآ کردنى کردەوەکانى لەسێدارەدان بە ئاشکرا لە پێناوى وروژاندنى ترسى هاوڵاتیان و ملکەچ کردنیان وە سڵەماندنەوەى بەرهەڵستکارانیشى .


ڕێخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى لە ڕاپۆرتێکیدا کەلە تشرینى یەکەمى 2008دا دەرچوو زیادبوونى حاڵەتەکانى لەسێدارەدانى لە سعودیەدا سەرەکۆنەکرد ، وە ووتى کە ڕێژەى لەسێ دارەدانى ژنان لە سعودیەدا بەرزترینیانە لە جیهاندا . وە ئەوەشى زیاد کرد کە " شانشینى عەرەبستانى سعودی زیادبونێکى بەرچاوى هەیە لە ژمارەى حاڵەتەکانى لەسآ دارەداندا وە هەڵاواردن هەیە لە دژى کرێکارانى بیانى هەژار و سعودیی هەژارەکاندا لەکاتى دەرچوواندنى بڕیارەکانى لەسێدارەداندا ".


وە ڕێخراوەکە ووتى کە " سعودیە نزیکەى هەر دوو هەفتە جارێک حاڵەتێکى لەسآ دارەدان بەخۆیەوە دەبینێت ، وە نیوەى ئەوانەى کە لەسێدارە ئەدرێن لە کرێکارانى بیانى هاوڵاتیانى ووڵاتە دواکەوتوو هەژارەکانن " . مالکوم سمارت بەڕێوەبەرى بەشى باکورى ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ڕێخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى ووتى کە " ڕێخراوەکە هیواى وابوو کە ئەو چاکسازیانەى کە سعودیە پێى هەستاوە لە ماوەى چەند ساڵى کەمى ڕابوردودا لە بوارى مافەکانى مرۆڤدا ببێتە هۆى وەستاندنى جێبەجآ کردنى سزاى لەسێدارەدان یان لانى کەمى کەمکردنەوەى ژمارەکەى . بەڵام ئەوەى ڕوو ئەدات پێچەوانەیە لە کاتێکدا ئێمە بەرزبوونەوەیەکى گەورە لە ژمارەى حاڵەتەکانى لەسێدارەدانى کەسەکاندا دەبینین ، کە زۆربەیان سزا بەسەرادانیان لە دادگاى نهێنی و نادادپەروەرانەدا بەڕێوە چووە . هەروەک داواى کۆتایى پێهێنانى ئەم دادگایکردنانەى کرد بە شێوەیەکى زۆر زوویى " وە ئاماژەشى بەوەکرد کە " سزاى لەسێدارەدان بەشێوەیەکى هەڵبژاردە و بەبآ یەکسانى جێبەجآ دەکرێت لەکاتێکدا بەشێوەیەکى بەرفراوان لەسەر کرێکارانى بیانى ووڵاتانى هەژار یان ئەوانەى سەربە نەتەوەیەکى دیاریکراون یان لەسەر سعودیە هەژارەکان یان ئەوانەى سەربە خێزانێکى دەسەڵاتدارنین و بتوانن یارمەتى منداڵەکانیان بدەن بۆ دانەوەى قەرز و ڕزگارکردنیان لەسزاى لەسێدارەدان جێبەجآ دەکرێت " . وە ڕێخراوەکە ووتى کە سعودیە 158 کەسى لەسێدارەداوە لەماوەى ساڵى 2007دا ، لە کاتێکدا ژمارەى حاڵەتەکانى لەسێدارەدان گەیشتە 71 حاڵەت هەتا کۆتایى ئابى ساڵى 2008 . وە بەگوێرەى ڕێخراوەکە سعودیە هەستاوە بە جێبەجآ کردنى لە سێدارەدانى 1685 کەس لە ماوەى نێوان ساڵى 1985 و ئایارى 2008دا ، لە نێویاندا 860یان بیانیە ، وە ئەوە ناگونجێت لەگەلڕ ڕێژەى بیانیانى سعودیەدا کە دەگاتە کەمتر لە چارەکێک .


وە ڕێخراوەکە ئاماژەى بەوەدا کە کرێکارانى بیانى هەژار کە سزا ئەدرێن بە لەسێدارەدان بەزۆرى بێبەش دەکرێن لە مافى گرتنى پارێزەر بۆ بەرگرى لێکردنیان لە ماوەى دادگایکردنیاندا ، وە ناتوانن بەشوێن ئەوەدا بچن کە چى دەگوزەرێت لە ماوەى دانیشتنەکانى دادگادا بەهۆى نەزانینى زمانى عەرەبیەوە . وە ڕێخراوەکە ڕایگەیاند کە هەندێک لەوانەى کە سزایان بەسەردا دراوە بە لەسێدارەدان نازانن کەئەوان سزادراون بە لەسێدارەدان بەماوەیەکى کەم بەر لە جێبەجآ کردنى سزاکەیان نەبێت .


وە ڕێخراوەکە حاڵەتى 6 سۆماڵى خستەڕوو کە لەسێدارەدران بە پەڕاندنى سەریان کە نەیان زانیوە کە ئەوان لە ڕێگەدان بۆ لەسێدارەدان بەیانى ڕۆژى جێبەجآ کردنى سزاکەیان نەبێت .


وە لە ڕاپۆرتى ڕێخراوەکەدا هاتووە کە گیراوان ڕوبەڕووى شێوازى جیاجیاى ئەشکەنجەدان ئەبنەوە وەک لێدانى کارەبا و دەرهێنانى نینۆک و لێدان و هەڕەشەکردن لە ئەندامانى خێزانى گیراوەکە وەسوتاندن بە هۆى جگەرەوە بە ئامانجى لێدەرهێنانى دانپیانان لێیان . وە سمارت ئەو دادگاییانەى ، کەلە کۆتایدا بڕیار لەسەر گومانلێکراو دەدات بە لەسێدارەدان ، بەوە چواند کە " توند و نهێنیە هەتا ئاستێکى دور وە نادادپەروەرانەشە " ، وە دادوەران دەسەڵاتێکى فراوانیان هەیە کە دەتوانن بڕیارى لەسێدارەدان بدەن لەسەر گومان لێکراو لەبەر هەستانیان بەسەرپێچى نا هاوتاى بەکارهێنانى توندوتیژى وەنادیاریکراو بە دەقێکى یاسایى ڕۆشنیش .


وە ڕێخراوەکە ئاماژەى بەوەدا کە ڕێژەى لەسێدارەدانى ژنان لە سعودیەدا بەرزترینە لە جیهاندا وەئەوە بەهەمانشێوە لە نێوان ووڵاتانى کەمیشدا کەجێبەجآ کردنى سزاى لەسێدارەدان لەدژى ئەوکەسانەى بەتاوانێک هەستاون بەرلە تەمەنى هەراش بوونى یاسایى . وەئەوە پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتیەکانە بەگوێرەى ووتەى ڕێخراوەکە . وە سمارت داواى لە حکومەتى سعودیە کرد بەوەستاندنى جێبەجآ کردنى سزاى لەسێدارەدان لەسەر نێوجەوانان ( القاێرین ) وە دەستەبەر کردنى دادپەروەرى دادگاکان و دانانى ئاستێک بۆ دەسەڵاتى دادوەران لە دەرکردنى بڕیارەکانى لەسێدارەداندا .


سیستمى داد لە سعودیەدا بە سروشتى خۆى سەرتایى و تائیفیە . دادوەران تەنها لەو موسوڵمانانەى کەسەر بە ئاینى فەرمى دەوڵەتن ( کە بریتیە لە ئیسلامى وەهابى ) ئەو شتەى کە زۆرینەى هاوڵاتیانى سعودى لێى دورخراونەتەوە کە سەر بە وەهابى نین دەستنیشان دەکریێن. وە زیان بە کەمینە ئاینیەکانى تر دەگەیەنێت . سیستمى دادوەرى ناسەربەخۆیە ، وە دەستێوەردانى زۆر بەخۆیەوە دەبینێت لەلایەن دەسەڵاتدارانى جێبەجآ کردنەوە وە بەتایبەتى لەلایەن شازادەکانەوە .


ڕەخنەى تیژ ئاڕاستەى دادوەران دەکرێت لەبەر سەربەخۆ نەبوونیان ، وە دادگاییەکانى تاوان بە شێوەیەکى داخراو جێبەجآ دەکرێن ، کە لێپرسراوێتى لە سیستمى سعودیدا لاواز دەکات ، وە ڕێگە بە گەواهى دەران نادرێت بە بەژداریکردنیان لە دادگاییەکاندا ، وە ئەوە کارێکە کە پێچەوانەى پێوەرە نێودەوڵەتیەکانە لە دادگاییەکى دادپەروەرانەدا . و تاوانباران مافێکى کومیان پێدەدرێت بە گرتنى پارێزەر ، وە ڕێگەشى پێنادرێت بەرگرییان لێبکات .

 


nyakami@hotmail.com