١٠\١\٢٠١٠
له‌سێداره‌دانی جه‌وانانی کورد و بێده‌نگیه‌کی مه‌ترسیدار.
- به بۆنه‌ی ئێعدامی فه‌سیح یاسه‌مه‌نی -
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد
ڕۆڵه‌یه‌کی
دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان به ناوی " فه‌سیح یاسه‌مه‌نی " له زیندانی ناوه‌ندی
شاری " خۆی " له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی
ئێران له سێداره درا. ئه‌و ئێعدامه ته‌نیا دوو مانگ له دوای به‌ڕێوه‌چوونی
حوکمی ئێعدامی چالاکێکی سیاسی دیکه‌ی کورد به ناوی " ئیحسان فه‌تاحیان"
ئه‌نجام درا. واپێده‌چێت که ده‌وڵه‌تی ئێران، به تایبه‌ت له دوای
خوولی دوویه‌می داسه‌پاندنه‌وه‌ی " مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد " بۆ ئه‌رکی
سه‌رۆک کۆماریه‌تی، فشارێکی زۆرتری بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
و به تایبه‌ت چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی هێناوه. گرتنی به کۆمه‌ڵی
چالاکان و ئه‌شکه‌نجه و داسه‌پاندنی حوکمه‌کانی ناڕه‌وای چه‌ندین ساڵ
زیندان و له سێداره دان به سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و که‌سانه،
نیشانه‌ی پێک هێنانه‌وه‌ی جه‌وێکی هاوشێوه‌ی ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی
هه‌شتایه و جیاوازیه‌کی زۆری له گه‌ڵ کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی که‌سانێکی وه‌ک
" ئایه‌توڵڵا خه‌ڵخاڵی " دا نییه.
ڕۆژ نییه هه‌واڵی گرتن و ئه‌شکه‌نجه و حوکمی ئێعدام دژ به
زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد نه‌بیسین. ئیتر به داخه‌وه ئه‌و ڕه‌وته
بووه‌ته شتێکی ئاسایی و گیان و ماڵی مرۆڤی کورد، ته‌نیا به هۆی
خواستی ئازادی و دێمۆکراسی، بووه‌ته مایه‌ی گاڵته و گه‌پی ده‌سهه‌ڵاتداران
و ڕه‌ق و کین و نه‌فره‌تی خۆیان له دژی کوردان به ڕێگای ئه‌شکه‌نجه
و له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌کانی ئه‌و گه‌له ده‌رده‌بڕن.
له راستی دا ئێعدامی چالاکان و تێکۆشه‌ران، نیشانه‌ی ترسی ده‌وڵه‌تی
تێئۆکراتیکه له خواسته‌کانی ئه‌وان و له که‌سایه‌تی ئه‌و زیندانیانه
دا گه‌لی کورد له سێداره ده‌ده‌ن. ئێعدامی به کۆمه‌ڵی جه‌وانانی
کورد له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێران به مه‌به‌ستی ساز کردنی ترس
و دڵه‌ڕاوکێ و سه‌رکووتی داخوازه‌کانی گه‌لی کورد پێک هاتووه و
ئێستاکه‌ش جارێکی تر و به تایبه‌ت له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی دا،
هه‌مان ترس و سه‌رکووتکاری بووه‌ته ئامرازی ده‌ستی حکومه‌تی ئیسلامی
ئێران !
ساڵی 2007 له زیندانی ناوه‌ندی شاری خۆی " حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر "
له کاتێک دا که لاقه‌کانی سه‌رمابردوویان بڕییه‌وه، له‌سێداره درا
و ئێستاش له هه‌مان زیندان و له ده‌ستپێکی ساڵی 2010، جه‌وانێکی ته‌مه‌ن
28 ساڵه‌ی خاوه‌نی دوو منداڵ به ناوی " فه‌سیح یاسه‌مه‌نی " که هاوڕێ
له گه‌ڵ باوکی ته‌مه‌ن 66 ساڵه‌ی خۆی و ژماره‌یه‌کی دیکه له خه‌ڵکی
گونده‌که‌یان " هیندوانه " ده‌ستگیر و ئه‌شکه‌نجه کرابوون، په‌تی
سێداره‌ی له مل ده‌کرێت و کۆتایی به ژیانی ده‌هێنن. به‌و شێوه‌یه ده‌یانهه‌وێت
هه‌ناسه‌ی کوردان ببڕن و کارێک بکه‌ن که ئیتر هیچ کوردێکی تر به‌و
ڕێگایه دا نه‌ڕوات که " فه‌سیح یاسه‌مه‌نی" پێی دا چووه !
له لایه‌کی تر، هێشتا چه‌ندین زیندانی سیاسی و مه‌ده‌نی دیکه‌ی کورد
له وێنه‌ی " زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی،
شێرکۆ مه‌عارفی، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی، حوسێن خزری و گه‌لێک
که‌سی دیکه..." له زیندانه‌کانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
له‌گه‌ڵ مه‌ترسی به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی له‌سێداره دان ڕووبه‌ڕوون.
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین
که ئێعدامه‌کان ناتوانن ببنه هۆی لاوازکردنی جووڵانه‌وه‌ی ماف
خوازانه‌ی گه‌لی کورد و ئه‌و کرده‌وانه‌ش نه به قازانجی ده‌وڵه‌تی
کۆماری ئیسلامیه و نه به قازانجی گه‌لی کورد، به‌ڵکوو له‌و نێوه دا
، تۆوی کین و نه‌فره‌ت و ناکۆکی زۆرتر له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت
له کوردستان بڵاو ده‌کرێته‌وه و ئه‌م دووکه‌ڵه‌ش له ئه‌نجام دا ده‌چێته
ناو چاوی داگیرسێنه‌ری ئه‌م ئاگره.
هاوکات ئێمه سه‌ره‌تا ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌ی حاکمانی ئێران که پێچه‌وانه‌ی
یاساکانی ناونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤه و ته‌نانه‌ت له هێندێک جێگه دا
به پێچه‌وانه‌ی یاساکانی شه‌رعی و قانوونی خۆشیانه، مه‌حکووم ده‌که‌ین
و هاوکاتیش زۆرینه‌ی لایه‌نه کوردیه‌کان و ئێرانیه‌کان، به تایبه‌ت
ئۆپۆزۆسیۆنی فارس، که له به‌رامبه‌ر ئێعدامی که‌سانێکی وه‌ک " فه‌سیح
یاسه‌مه‌نی " و مه‌ترسی سه‌ر چالاکانی دیکه‌ی کوردی مه‌حکوم به ئێعدام،
سیاسه‌تی که‌م ڕه‌نگی و ته‌نانه‌ت بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه به کارێکی
ناڕه‌وا و جێگه‌ی داخ و ڕه‌خنه ده‌زانین.
گومان له‌وه دا نییه که بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی ئێعدامی
چالاکانی کورد، ڕێگه بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران خۆش ده‌کات که درێژه به‌و
سیاسه‌ته بدات و به‌م شێوه‌یه، ناخواسته ده‌که‌ونه ناو داوی ئاڵقه‌ی
یارمه‌تیدانی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ڵێین" ئه‌رکی هه‌موو
که‌س و لایه‌نێکه، به ویژدانه‌وه له‌و ڕووداوانه بڕوانێت و ئه‌رکی
مێژوویی و مرۆڤانه‌ی خۆی، واتا مه‌حکوم کردنی ئێعدامی " یاسه‌مه‌نی " و
به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی حوکمی له‌سێداره‌دانی زیندانیانی دیکه‌ی مه‌ده‌نی و
سیاسی کورد، به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. پێویسته به چالاکیه‌کانی
دێمۆکراتیک و له چوارچێوه‌ی پێوانه‌کانی مافی مرۆڤ، ناڕه‌زایه‌تی
نیشان بدرێت و ده‌وڵه‌تی ئێرانیش بزانێت که هه‌ر جۆره کرده‌وه‌یه‌کی
له‌و شێوه‌یه، دژ کرده‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی گه‌لی کورد و ڕێکخراو و
چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی کوردی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
نابێت ڕێگا بده‌ین که تیغی حوکمی دادگاکانی نادادوه‌ری ده‌وڵه‌تی
تێئۆکرات، له زمانی ئیعتراز و ناڕه‌زایه‌تی دێمۆکراتیک و مه‌ده‌نی جه‌ماوه‌ری
گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه به هێزتر بێت، ئه‌گینا ئه‌م شه‌پۆلی کۆمه‌ڵکوژی
و مه‌رگه، زۆر جه‌وانی دیکه‌شمان لێ ده‌ستێنێ.
09.01.2010
|