١٢\١\٢٠١١
له‌سێداره‌دانی
چل هاوڵاتی عیراقی
له لایه‌ن عه‌ره‌بستانی
سعودییه‌وه سه‌رکۆنه و ریسواده‌که‌ین!
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بساتنی سعودی
40 هاوڵاتی عیراقییان دوای دادگایکردن به تۆمه‌تی به‌زاندنی سنور له‌سێداره‌دا.
عه‌ره‌بساتنی سعودی له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه که درنده‌ترین
و نامرۆڤانه‌ترین تاوان له به‌رامبه‌ر زیندانایان و ده‌ستگیرکراوه‌کاندا
به‌رێوه‌ده‌بات. هه‌ر له ده‌ستبرین و جێبه‌جێکردنی سزای له سێداره‌دان
که به پله‌ی چواره‌م دێت له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی که سزای له
سێداره‌دان وه‌ک یه‌کێک له درندترین تاوان و کوشتنی ده‌ستئه‌نقه‌ست به
ناوی یاساوه له له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه تیایاندا جێبه‌جێده‌کرێت.
ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه و له‌سێداره‌دانی 40 هاوڵاتی عیراقی ته‌نها
به بیانوی به‌زاندنی سنور له درێژه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌یه
که چه‌ندین ساڵه ئه‌م رژیمه ئیسلامی و کۆنه‌په‌رسته له‌به‌رامبه‌ر
خه‌ڵکدا ئه‌نجامی ده‌دات و له راستای ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵکی ئه‌و
وڵاته‌و کۆمه‌ڵگادایه. له هه‌مان کاتدا به دیاریکراویش ئه‌نجامدانی
ئه‌م تاوانه گه‌وره‌و دڕنده‌یه له‌م ساته‌دا له‌به‌رامبه‌ر
هاوڵاتیانی عیراقی‌دا ده‌چێته خانه‌ی کێشمه‌کێشم و ململانێی سیاسی ئه‌م
رژێمه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی عیراق و هێزو لایه‌نه
مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا له پێناو سه‌پاندنی ئه‌جنداکانی ئه‌م
ده‌وڵه‌ته کۆنه‌په‌رسته له عیراقدا و جێکردنه‌وه‌ی زیاتری جێپێ و
کاریگه‌ری خۆی له ئاینده‌ی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له عیراقدا و به‌هه‌مان
شێوه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی عیراق هه‌مان سیاسه‌ت جێبه‌جێده‌که‌ن.
لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که چۆن ئه‌م رژێمانه له چوارچێوه‌ی ملمملانێ
سیاسی و حکومه‌تیه‌کانی خۆیاندا چۆن هاوڵاتیانی بێ‌تاوان و زیندانیان و
ده‌ستگیرکراوه‌کان ده‌که‌نه قوربانی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه درنده‌و
نامرۆڤایه‌تییه‌کان.
هه‌ر بۆیه ئه‌مجاندانی ئه‌م تاوانه درنده‌یه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه ده‌بێ ریسوا بکرێت، ئێمه لێره‌وه ئه‌م هه‌وڵ
و سیاسه‌ت و تاوانه به تووندی سه‌رکۆنه‌و ریسوا ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها
داوا له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و ته‌واوی که‌سایه‌تی و ریکخراوه‌کان
و لایه‌نه‌کانی لایه‌نگر له مافی مرۆڤ و دژ به سزای له سێداره‌دان
ده‌که‌ین که ئه‌م تاوان و سیاسه‌ته‌ی ئه‌م رژێمانه ریسوا بکه‌ن و به‌هه‌ر
شێوه‌یه‌ک که بۆیان گونجاوه ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببرن له‌به‌رامبه‌ریاندا
و هه‌وڵبده‌ین که هه‌وڵ خه‌باتمان یه‌ک بخه‌ین له پێناو قه‌ده‌غه‌کردنی
ئه‌م سزا درنده‌یه له هه‌موو جێگایه‌کی جیهان.
بۆ په‌یوه‌ندی:
anti.execution@gmail.com
کوردستان:
ئاکۆ خه‌لیلزاد: 009647707698822 ،009647701105690
دانیمارک:
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی: 004540318544
به‌ریتانیا:
هیوا ئه‌حمه‌د: 00447837902098
سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان
10\1\2011
|