په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٤\٢٠١٢

له‌سێداره‌دانی شێرکۆ معارفی,زانیار و لوقمان مورادی رابگرن.



بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە ئەو بڕیارانەی بەردەوام دەردەچن بۆ له‌سێداره‌دانی چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی گەلی کورد لە زیندانەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، بە تایبەتیش مەترسی جێبەجێکردنی بڕیاری ئیعدام بەسەر شێرکۆ معارفی و زانیار و لوقمان مورادی گەلەکەمانی خستۆتە نیگەرانیەکی توندەوە و جێبەجێکرنی بڕیاری وا رەنگدانەوەی توندی لە گەلەکەمانەوە لێدەکەوێتەوە , بۆیە داواکارین ئەم بڕیارە رابگرن.


ئێمە وێڕای داوای راگرتنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی چالاکڤانانی کورد، دواکارین حوکمی ئیعدام بەرامبەر بە چالاکڤانانی کورد ھەڵبوەشێتەوە.


فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی دژە جینۆساید لە کوردستان
کوردستان - ھەولێر
٣\٤\٢٠١٢


رێکخراوەکانی ئەندامی فیدراسیۆن:


١. رێکخراوی فەژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
٢. ناوەندی رێگا بۆ پرسی ئەنفال و کیمیاباران - دوکان
٣. کۆمەڵەی زیندانیانی ئەنفالکراوانی کوردستان
٤. رێکخراوی ھەڵوێست بۆ داکۆکی لە قوربانیانی ئەنفال
٥. رێکخراوی شەھید ئارام
٦. رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
٧. سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان
٨. رێکخراوی کیمیاباران و ئەنفالکراوانی بالیسان و دەوروبەری
٩. رێکخراوی کار بۆ ئەنفال
١٠. ناوەندی داکۆکیکردن لە زیان لێکەوتوان و ئاوەدانی پشدەر
١١. رێکخراوی کارا بۆ داکۆکیکردن لە کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال
١٢. چاودێری کوردۆساید-چاک
١٣. رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
١٤. سەنتەری ئەنفال
١٥. سەنتەری ئەنفال-دھۆک
١٦. کۆمەڵەی داکۆکی لە قوربانیان و کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان
١٧. کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک