| 
			 
			٢٢\١\٢٠١٥ 
			
			لەسێدارەدان 
			سزایەکی نامرۆڤانەیە و  
			
			سیاسەتێکی پووچە 
			لە سەدەی (٢١)دا جێگەی نابێتەوە. 
			
			  
			
			  
			
			
			 وەزارەتی 
			دەرەوەی ئەڵمانیا: وەڵامی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان 
			دەداتەوە. 
			
			 
			سێشەممە ٢٠\١\٢٠١٥ 
			ڕێگەپێدراوی حکومەتی ناوەندی بۆ مافەکانی مرۆڤ و یارمەتیە مرۆییەکانی 
			سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بە نامەیەک وەڵامی فیدراسیۆنی 
			زیندانیانی سیاسیی کوردستانی دایەوە. 
			
			 
			نووسینگەی ڕێگەپێدراوی مافەکانی مرۆڤ و یارمەتیە مرۆییەکانی حکومەتی 
			ئەڵمانیا لەنامەیەکی فەرمیدا ، وەڵامی نامەکەی فیدراسیۆنی زیندانیانی 
			سیاسیی کوردستان دەداتەوە کە لەمانگی دیسێمبەری ڕابردوو سەبارەت بە 
			مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی لە ورمێ ئاڕاستەی ڕێگەپێدراوی مافەکانی 
			مرۆڤی کردبوو. 
			
			 
			لە بەشێکی نامەکەی نووسینگەی ناوبراودا ھاتووە: 
			
			 
			بەڕێز.. سەرۆکی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی 
			کوردستان. 
			
			 
			زۆر سوپاس بۆ نامەکەتان لە ١٢\١٢\٢٠١٤ 
			و ئاگادارکردنەوەتان سەبارەت بە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی ورمێ. 
			
			 
			بەپێی زانیاریەکانی ئێمە دوای ئەوەی کاربەدەستانی زیندانی ورمێ 
			داواکاری مانگرتووانیان جێبەجێکرد ، مانگرتنی زیندانیەکان لەوکاتەوە 
			کۆتاییھات. 
			
			 
			حکومەتی ئەڵمانیا بەپەرۆشەوە چاودێری بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لەئێران 
			دەکات و لەچوارچێوەی لێدوانە فەرمیەکان بەردوام و دووبارە داوا لە 
			ڕژێمی ئێران دەکات ڕێز لە یاساکان و ئەرکە نێونەتەوەییەکان بگرێ و سزای 
			لەسێدارەدانەکان ھەڵوەشێنێتەوە . لەسێدارەدان سزایەکی نامرۆڤانەیە و 
			سیاسەتێکی پووچە لە سەدەی (٢١)دا جێگەی 
			نابێتەوە. 
			
			 
			شایانی باسە لە مانگی دیسێمبەری ڕابردوو ڕێگەپێدراوی مافەکانی مرۆڤ و 
			یارمەتییە مرۆییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا سەردانی ھەولێری پایتەختی 
			ھەرێمی کوردستانی کردبوو، ئەوکات فوئاد زیندانی سەرۆکی فیدراسیۆنی 
			زیندانیانی سیاسیی کوردستان دیدارێکی لەگەڵ ئەنجامدا و نامەیەکی 
			سەبارەت بە مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی ورمێ ڕادەستکردبوو. 
			
			  
			
			 
			فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی کوردستان 
			٢٠\١\٢٠١٥ 
			
			
			fuadzindani@yahoo.de 
			
			  
			
			  
			
			  
			
			  
			 |