په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

لەسەر فرۆشتنى گۆڤارى ئیسرائیل کورد

هەرەشە لە رۆژنامەفرۆشانى هەولێر دەکرێ.

ئا:شێرزاد عەبدوڵا


گروپێکى بەناو (ئیسلام کورد) لەسەر فرۆشتنى گۆڤارى (ئیسرائیل کورد) هەڕەشە لە ڕۆژنامەفرۆشانى هەولێر دەکات و داوایان لێدەکات چیتر ئەو گۆڤارە نەفرۆشن.

 

لەکاتێکا گۆڤارى ئیسرائیل کورد چوارەمین ژمارەى کەوتۆتە بازارەوە ومۆڵەتى فەرمى لە سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان پێ بخشراوە و گۆڤارێکە زیاتر گرنگى بە کێشەى کوردە جولەکەکان دەداو داواى گەرانەوەیان دەکات بۆزێدى باوباپیرانیان، ئەوەى جێگەى مەترسی بێت لە شارێکى وەکو هەولێر کە پایتەختەى هەرێمى کوردستانە وئاسایش لەم شارە بەرقەرارە کەچى گروپێکى توندرەو بەناوى (ئیسلام کورد) هەڕەشە لە ڕۆژنامەفرۆشان دەکەن ئەگەر گۆڤارى ئیسرائیل کورد بفرۆشن ئەوە خۆیان بەرپرسیارن، هەرلەبەر ئەوەى گۆڤارێک بەناوى ئیسرائیل کورد بڵاوبۆتەوە.

 

ئەى بۆ سەیرێکى وڵاتە عەرەبیەکان ناکەن تاسەرئێسقان هاوپەیمانێتیان لەگەڵ وڵاتى ئیسرائیل بەستوە، کەچی میللەتى کورد ناوێرێت باسی هیچ هاوپەیمانێتیک بکات لەگەڵ ئەم وڵاتە کەمافێکى ئاسای خۆیەتى هاوپەیمانێتى لەگەڵ هەر وڵاتێک ببەستێت.

 

ئەوهەڕەشەى بەناوى ئیسلام کورد لە رۆژنامەفرۆشەکانى نێو شارى هەولێر کراوە پێشێلکردنى سەروەرى یاسایە تیرۆرى فیکریە بۆیە پێویستە هەرچی زووە لایەنى پەیوەندى دار ڕێگەلەم جۆرە تاقمانە بگرن ونەهێلن تەشەنە بکەن، تائەمرۆ هەرێمى کوردستان بەگشتى وشارى هەولێر بەتایبەتى لەکەش وهەوایەکى ئارام ژیانیان دەگوزەرێنن چۆن دەبێ تاقمێکى ئاوا ئەم ئارامیە بشێوێنن، ئەگەر ئەوانە راست دەکەن بۆهەرەشە لە وڵاتى تورکیا و ئێران ناکەن رۆژانە لە رێگاى تۆپخانەکان وفرۆکەکانیان گوند ودێهاتەکانى سەرسنورى تۆپ باران دەکەن وخەڵکى سڤیل دەکەنە ئامانج ودەبنە قوربانى، هیچ مرۆڤێک ئامادەنیە ڕێگەبدات موقەدەساتى بشێوێندرێ بەڵام دەبێ لەرى بکات، ئەگەر هەر گۆڤارێک یان رۆژنامەیەک هێلى سورى بەزاند یاخود پێشێلى موقەدەساتى ئاینى وکلتورى خەڵکى کرد مافى ئەوەى هەیە سکاڵاى لەسەر تۆماربکرێ لەدادگا، بۆیە من ئەم هەرەشەیە بە خاڵێکى دەست پێک دەزانم ئەگەر هاتووە ئەم جۆرەکەسانە نەدرێنە دادگا ولێپێچینەوەیان لەگەڵ نەکرێ ئەوە شتى ترى بەدواوەدێ.
 

 

sherzad_25@yahoo.com