٥\٥\٢٠١٢
لە ساڵوەگەڕی
شەهیدبوونی فەرزاد کەمانگەر و ھەڤاڵە
تێکۆشەرەکانی.
کۆڕ
و کۆمەڵانی ئازادییخواز
و کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند.
ھەر وەک ئاگادارن ٩ی گوڵان ساڵوەگەڕی
شەھیدبوونی فەرزاد کەمانگەر و ھەڤاڵە
تێکۆشەر و گیانبازەکانیەتی،
لەم رۆژەدا ٤ شۆڕەشگێڕی کورد، ٤ ھەڤالی
خۆڕاگر و ئازادییخواز، ٤ رۆڵەی وڵاتی رۆژ بە
شەھادەت گەیشتن. شەھادەت و فیداکاریی ئەم
ھەڤاڵانە بە دوژمنانی گەلی کوردی سەلماند کە گەلی کورد، چی تر
خۆدانەدەست و بندەستیی
داگیرکەر قەبول ناکا و شانازایی بە مردنێکی
سەربەرزانە دەکەن نەک ژیانی کۆیلایەتی
و پڕ لە شەرمەزاریی.
ھەر ساڵ لەم ساڵوەگەڕەدا گەلی کورد ئەوەیان
بە دوژمنان سەلماندووە کە ئەم گەلە لە مردن ناترسێت لە مردن و فیداکاری
ژیانی نوێ ئەخوڵقێنێت و ھێندەی دوژمن زەخت و زۆری بەردەوام بکات گەلی
ئێمەش یەکگرتووتر و بە ھێزتر دەبێت.
ھەروەھا دەزانین کە ئێستاکەش لە زیندانەکانی کۆماری دیکتاتۆری ئیسلامی
و رژیمی فاشیستی ئاکەپەدا ھەزاران کەس لە ژێر ئەشکەنجەن و چەندین رۆلەی
تری گەلەکەمان مەترسی پەتی سێدارەیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
لە سەرە.
ھەر بۆیەش ٩ی گوڵانی ئەمساڵ دەکەین بەرۆژی دژایەتی کردن لە بەرامبەر
گرتن و ئەشکەنجەی چالاکانی سیاسی و ئازادیخۆازانی نەتەوەکەمان و
لەسێدارەدانی رۆڵەکانی کورد شەرمەزار دەکەین و بە یەک دەنگ و یەک
ھەڵوێست دەڵێین ئێدی بەسە بۆ سێدارە، ئێدی بەسە بۆ زیندانی کردنی
سیاسەتوان و ماڤخۆازان، ئێدی بەسە بۆ کپکردنی
دەنگی ئازادی و بانگی سەربەستی کورد و کوردستان.
ئێمە چەند رێکخراوێکی کوردستانی لەسەر ئەم بابەتە گەییشتووینەتە یەک
بڕیارکە لە بەرامبەر زوڵم و زۆردەستیی
دوژمنانی ئازادیی و ئازادییخوازان،
ھەردەم پێویستە یەکدەنگ بین و ھەموومان پێکەوە ساڵوەگەری شەھادەتی
شەھید فەرزاد و ھەڤاڵانی شەرمەزار بکەین و دەنگی خۆمان بگەیێنینە ڕای
گشتی جیھان و ڕێکخراوەکانی ماڤی مرۆڤ تا لە بەرامبەر حوکمی سێدارەی
رۆڵەکانی کورد بێدەنگ نەبن و ھەڵوێستی خۆیان بە شێوازێکی مرۆڤدۆستانە
دەرببڕن .
ھەر وەھا ئێمەی کوردستانی، ھەرگیز قەبوڵ ناکەین نیشتمانپەروەرانێکی
وەک شێرکۆ مەعارەفی، زەینەب جەلالیان، حەبیبوڵا
گوڵپەری پوور و چەندین چاڵاکوانی تری
سیاسی لە سێدارە بدرێن.
ھەر بۆیەش لە گەلی شۆڕەشگێڕی کورد، کەسانی ئازادییخواز
و لایەنگرانی ئاشتی و مرۆڤایەتی داوادەکەین ، لە چالاکی ڕێپێوان بە
ھەڵوێستێکی نیشتیمانپەروەرانە و
ۆڵاتپارێزانە بەشدارییمان بکەن، تا بە
یەکەوە ئەرکی نەتەوەیی خۆمان پێک بێنین و بە ھێز و ئیرادەی
ئازاد ، یەکدەنگیی خۆمان لە بەرامبەر
دوژمنانی داگیرکەر نیشان بدەین.
چالاکیەکە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ
لە مەیدانی کەنیسەی سپی ھێلسینکی دەست پێدەکات و دۆای پێشکەشکردنی
داخویانی سەرجەم پارت و لایەنەکان، تا پێش پەرلەمانی ۆڵاتی فینلاند بە
ڕێپێوان بەردەوام دەبین و بە پێشکەشکردنی داخوازییەکانی
گەلی کورد و دۆسیەی پارت و لایەنە بەشداربووەکان
بە پەرلەمانی فینلاند چالاکیەکە کۆتایی پێ دێنین.
ماڤی بەشداربوون بۆ ھەر لایەن و پارتێک
ڕەوایە، ھەرۆەھا گرینگە ھەر کەس بە ئاڵا، سەمبۆلی نەتەوەیی و ڕەنگێک کە
نیشاندەری ئازادییخوازییە
بەشداری چالاکییەکە بێ.
کات:
٩\٥\٢٠١٢،
کاتژمێر: ٢ی
پاشنیوەڕۆ
شوێن:
کەنیسەی سپی لە ھێلسینکی
Unioninkatu 29 - Helsinki
پارت و رێکخراوەکانی
کە ئەم چالاکییە بەڕێوەدەبەن:
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک
پارتی کرێکارانی کوردستان - پکک
پارتی چارەسەری دێمۆکڕاتی کوردستان - پچدک
بزوتنەوەی گۆڕان
سازمانی دێمۆکڕاتیکی یارسان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
چاودێری کوردۆساید - چاک
کۆمەڵەی کولتووری کوردی ھێلسینکی
|