| 
			٤\١\٢٠١٣ 
			لە سێ مانگ و
			نیوی رابردوو،  
			١٨
			پێشێلکاری دژی رۆژنامەنووسان و لادان لە کاری رۆژنامەوانی 
			تۆمارکراون! 
			بۆ/ رای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
 
			
  دوای 
			دامەزرانی رێکخراوەکەمان لە ١٥/٩/٢٠١٢ و دەست بەکاربوونمان تا ساڵی نوێ 
			چەندین پێشێلکاری دژی رۆژنامەنووسان و ھەروەھا چەندین حاڵەتی لادان و 
			دەرچوون لە کاری رۆژنامەوانی روویانداوە، کە پێشێلکاریەکانی دژ بە 
			رۆژنامەنووسان بریتین لە ھەڕەشەلێکردن بە چەک و ھەڕەشە بە تەلەفۆن و 
			لێدان و رێگەگرتن، ھەروەھا چەندین حاڵەتی لادان لە کاری رۆژنامەوانی 
			لەلایەن رۆژنامەنووسان و کەناڵەکان روویانداوە ئەوانیش بریتین لە 
			بەرنامەی تەلەفزیۆنی کە تیایدا شکۆی کەسایەتی تاکی کورد لەکەدارکراوە و 
			بڵاوبونەوەی چەند بوختانێک و بابەتی نەشیاو و چەند بابەتێکیش کە دەبێتە 
			مایەی ھاندانی کۆمەڵگا بەرە و توند وتیژی، کە کۆی پێشێلکاریەکان لە 
			ماوەی ئەم سێ مانگ ونیوەی ساڵی ٢٠١٢ بریتین لە ١٨ حاڵەت و لە بەشی 
			تۆماری رێکخراوەکەمان تۆمارکراون. 
			(رێکخراوی چاوی ئەمڕۆ) ھۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان 
			لە بەرزبوونەوەی پێشێلکاری دژ بە رۆژنامەنووسان و داوا دەکەین ھەموو 
			پێشێلکارێک لە ھەر پلە و ئاستێکدا بێت بدرێن بە دادگا و بەپێی یاسای 
			کاری رۆژنامەوانیش مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسان بکرێت ..ھاوکات داوا لە 
			داواکاری گشتی دەکەین بە ئەرکی گشتی خۆی ھەڵستێ و ئەو تەلەفزیۆن و 
			رۆژنامەو کەناڵانە رووبەرووی یاسا بکاتەوە کە لە بەرنامەکانیان کەسێتی 
			تاکی کورد تێکدەشکێنن یان دراماو و فیلمی توند و تیژی بڵاودەکەنەوە بێ 
			ئەوەی تەمەنی تەماشاکەر دیاری بکەن یان ئەو بڵاوکراوانەی لە پەنای 
			ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراو کۆمەڵگا بۆ توند و تیژی ھاندەدات! بە ھیواین 
			ساڵی نوێ رێژەی پێشێلکاریەکان بەرەو کەمبوونەوە بڕوات و کاری 
			رۆژنامەوانی ئازادانە و پیشەییانە بەڕێوە بچێت.
 
			  
			ئەنجومەنی گشتی رێکخراوی 
			چاوی ئەمڕۆ
 ٣\١\٢٠١٣
 
			
			
			
			Chawiamro@gmail.com         |