٨\٥\٢٠١٠
لە
سەربان نزیکتر دەبێتەوە ئاسمان.

بەشدار
سامی
0
تا ئێساش
کۆترەکانم نەگەراونەتەوە
شەو و ڕۆژ
سینگم نووساندووە بە ستارەی سەربانەوە و
دەستەکانم خستۆتە بن چەناگەم و
چاوەڕێم.
1
با لەو شتە دەست پێبکەین، کەنیمانە.
2
لێرە کە هیچ شتێک خۆشبەختی ناهێنێ،
من جگەرەکەم دەکوژێنمەوە
وەک هەموو شتێک
لە ئینسان.
3
کچەکەی دراوسێمان گۆرانی دەڵێ
کەس لە خۆیەوە گۆرانی ناڵێ
دەبێ ئەو گۆرانییە بۆ کێ بێ،
دەبێ کێ ئەو گۆرانییە ببیستێ
دەبێ ئەو گۆرانییە چاوەڕوانی کێبێ!
4
سەعاتەکە و
ساڵ و مانگیش
وەک من و تۆ و
هەموو شتێک
بەیەک ڕیتم.
ماڵپهڕی بهشدار سامی
|