١٦\٥\٢٠١٣
له‌سه‌ر چاپکردنی
پەرتووکه‌کانی دووچاری هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه.
پاش
له‌چاپدان و بڵاوکردنه‌وه‌ی پەرتووکی (یه‌ک ملیۆن پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر
سێکس) له دوو به‌رگدا، (سۆزان جه‌مال) سه‌رنووسه‌ری
گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م و وه‌رگێڕی ئه‌و پەرتووکه له ڕۆژی
١٣\٥\٢٠١٣ه‌وه
له ێی رسێ
ژماره مۆبایلی جیاوازه‌وه دووچاری هه‌ڕه‌شه لێکردن ده‌بێته‌وه،
له لێدوانێکدا بۆ پێگه‌ی سه‌رده‌م سۆزان
جه‌مال رایگه‌یاند:
له دوای چاپکردنی پەرتووکی یه‌ک ملیۆن
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس له
رێی ئیمه‌یل و فه‌یسبووکه‌وه چه‌ندین هه‌ڕه‌شه
و قسه‌ی نابه‌جێیان ئاراسته کردم،
به‌ڵام به هه‌ند وه‌رمنه‌گرتن تا رۆژی
١٣\٥\٢٠١٣
له ڕێی سێ ژماره مۆبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی
توندم ئاراسته کراوه و پێیان راگه‌یاندووم
که پەرتووکه‌که کۆبکه‌مه‌وه باشتره.
له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا سۆزان جه‌مال رایگه‌یاند: ئه‌وانه کار له
کارکردنی من ناکه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی
کوردستانم لێ ئاگادارکردۆته‌وه.
١٤\٥\٢٠١٣
پێگه‌ی سه‌رده‌م
|