٢٨\٩\٢٠١٣
لە سەردانێکمان بۆ
پەرلەمانی سوێد
باسی (ساختەکاریی
لە دەنگدان و پێشیلکارییەکانی مافی مرۆڤ)مان لەگەل پارتی مۆدیرات کرد.
لە
درێژەی هەولەکانی گرووپی ١٧ی شوبات لە داکۆکی لە ئازادیی سیاسیی و مافی
مرۆڤ لە کوردستاندا، شاندێکی گرووپی ١٧ی شوبات لە ئەندامانی گرووپ (سزا
حەمە و قادر نادر) رۆژی ٢٦ی سێپتێمبەر سەردانی پەرلەمانی سوێدیان کرد و
لە لایەن سەرپەرشتیاریی سیاسەتی دەرەوە (ئیلیزابیس راهم) لە پارتی
مۆدیراتی سوێدی لە پەرلەمانی سوێد کە گەورەترین پارتی دەسەلاتی سوێدە
پێشوازیی کران تەوەری گفتوگۆکان لەم خالانەی خوارەوە چربۆوە:
١- دۆسیەی پێشیلکاریی مافی مرۆڤ لە رۆژنامەنووس و کەسایەتییە
سیاسییەکان بەردەوامە، دواترینی رۆژنامەنووس نیاز عەزیزە کە ٢٠ مانگە
زیندانی کراوە بێ ئەوەی بدرێتە دادگا و خۆشتان یەکی لە واژوکەرانی ئەو
یاداشتە پرۆتستۆیەن کە ئاراستەی دەسەلاتی کوردیتان کردوە، هاوکات
دۆسیەی سەید ئەکرەم کە ماوەی ٢ سالە دۆسیە لە دوای دۆسیەی بۆ زیاد
دەکەن تەنیا بە هۆی ئەوەی لیدوانێکی لە تیڤی داوە کە داهاتی برایم
خەلیل بۆ گیرفانی ئەو دەروات، هاوکات چەندین نموونە و بەلگە و ناوی ئەو
زیندانەمان بۆ باسکردن کە لە زیندانەکانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر
چەندین سالە نەدراونەتە دادگا.
٢- تەوەری دوەمیش هەلبژاردن و بەریوەچوونەکەی بوو کە ئاماژەمان بەوە
کرد کە تا رۆژی کۆتایی روداوەکان سەرباری شەهید کەوتنی ٤ هاولاتی و
برینداربوونی چەند کەسیکی تر، ململانێکان بە باشی بەڕیوەچوو بەلام لە
رۆژی کۆتایی هەڵمەتەکە هاک و تەشویش لە لایەن دەسەلاتەوە خرایە سەر
چەندین میدیای ئەهلی و ئازاد و کەنالێکی ئۆپزسیۆن، هاوکات ئاماژە بە
روژی هەلبژاردن کرا کە چۆن تا لە هەندێ شوێن سندوقەکانی دەنگدان
دانەخرا و دواتر دەرکەوت بە چەندین شیوازی جۆراو جۆر ساختەکاریی کراوە،
هاوکات وێنە و بەلگە ڤیدیۆکانمان پێدان کە چۆن لە شەقامەکانی کوردستان
سندوقی دەنگدان لە ناو ئۆتۆمۆبیلەکان وەستاوە لە دەڤەری زەرد و هاوکات
باس لەو پیلانەی رۆژی ٢٣ی ئەم مانگەشمان کرد لە دەڤەری سەوز کە چۆن
هەولی گۆرینی ڕێژەی دەنگدان درا.
لە کۆتاییشداا بە نامەیەکی فەرمیی داوامان لە پارتی یەکەمی دەسەلاتی
سوێد کرد کە وەفدێکی پەرلەمانی و حیزبی مۆدیرات بۆ کوردستان بنێرنەوە
بە تایبەتی لە گەرمەی هەلبژاردنی ئەم جارەی پارێزگاکان تا لە نزیکەوە
بە چاوی خۆیان رووداوەکان ببینن.
داوامان کرد دوای ئاشکرابوونی راستیەکان بە تایبەتی گەرانەوەی ئەو
شاندە پەرلەمانیەی کە ئیستا وەک چاودیری هەلبژاردن لە کوردستانە، پارتی
مۆدیرات و گرووپ نیت ڤێرکی کورد سوێدی بە دەرکەوتنی راستی ساختەکاریی
ئیدانەی دەسەلاتی کوردی بکەن.
دۆسیەی نیاز عەزیز و سەید ئەکرەم بکەنە بابەتی خۆیان لەدیدارەکانیان
لەگەل نوێنەرانی دەسەلاتی کوردی.
سەرپەرشتیاری سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لە پارتی یەکەمی دەسەلات
(ئیلیزابیس راهم) سوپاسی گەیاندنی ئەو زانیاریانەی کردین و پەیمانی دا
بەدواچون بکەن و هەرەوەها ئەگەر ساختەکاریی لە دەنگدان دەرکەوت لە
لایەن ئەو شاندە سوێدیانەی لە کوردستانە ئەوا هەڵویست دەرببرن و لەگەل
نوێنەرانی حکومەتی هەریم قسە بکەن.
هاوکات پەیمانی دا کە لە ریگای ئەو وەزارەتەی کە هاریکاریی داکۆکیی لە
مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرورا دەکا هەول بدەن زیاتر سوێد گرنگیی بە
پەروەردەی دیموکراسیەت و هەلبژاردن بدا و بە شیوەیەکی تەندروست کادیری
بۆ دابین بکەن و کۆرسیان بۆ بکەنەوە.
هەروا داوای کرد هەر هێز و لایەنێک ئەگەر لە پرۆسەی دەنگدان سەرکەوتوو
نەبوونە ئەو جارە دەتوانن رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن تا بۆ خولەکی تری
پەرلەمان سەربکەونەوە.
گرووپی ١٧ی شوبات لە
ستۆکهۆلم
٢٧\٩\٢٠١٣
|